پەیمان مەعادی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-01-23:19:00 - کۆدی بابەت: 1880
پەیمان مەعادی

ناوه‌ڕۆك

ژیاننامە

پەیمان مەعادی لەدایکبووی ٢٩/٦/١٩٧١ لە نیویۆرک و دوای پێنج ساڵ گەڕاوەتەوە بۆ ئێران، دەرهێنەر و سیناریۆنووس و ئەکتەری ئێرانی-ئەمریکییە و بە فیلمەکانی (دربارەی الی) و (جدایی نادر از سیمین) هەمووان هەستیان بە بوونی کەسایەتییەکی مەزن کرد لە سینەمای ئێراندا کە ئەویش مەعادی بوو، خاوەنی چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتی و ناوخۆی ئێرانە و لە هەندێک فیلمی ئەمریکیدا بەشداری کردووە و سەرکەوتنێکی بەرچاوی بەدەستهێناوە.

زانیاری كەسی

پیشە ڕۆڵگێران، دەرهێنەر، نووسەر
ڕەگەز نێر
بەرواری لەدایكبوون 30/70/1970
شوێنی لەدایكبوون نیۆیۆرك ، ئەمریكا

مەعادی هاوسەرگیری کردووە و ناوی خێزانەکەی (فرانک قوانلو)ـیە و خاوەنی دوو منداڵە بە ناوەکانی (باران و رایان) و جگە لە کاری سینەمایی خاوەنی گەلەرییەکی کاتژمێرە لە ڕۆژئاوای شاری تاران،

پەیمان لە زانکۆ بەشی سینەمای نەخوێندووە، بەڵکو دەرچووی بەشی ئەندازیاری ماددەیە

و یەکەمین کاری سینەمایی بە نووسینی سیناریۆی فیلمی (اواز قو) دەست پێکرد و فیلمەکە و فیلمنامەکەی ئەوەندە سەرنجی بینەران و دەرهێنەرانیان ڕاکێشا تا ئەوەبوو پەیمان لەگەڵ ئەسغەر فەرهادی یەکتریان ناسی و یەکەمین کاری ئەکتەری خۆی لە فیلمی (دربارە الی) ئەنجامدا.

هەروەها یەکەمین فیلمی پەیمان کە کاری دەرهێنەری بۆ بکات بریتیبوو لە (برف روی کاج ها) کە سەرکەوتنێکی زۆری بەدەستهێنا،

دوای دووساڵ لە فیلمی (جدایی نادر از سیمین)ـی ئەسغەر فەرهادی دەرکەوتەوە وەک ئەکتەری سەرەکی و فیلمەکە بووە براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین فیلمی بیانی و براوەی خەڵاتێکی گۆڵدن گڵۆب و چەندین خەڵاتی دیکە.

وەک دەرهێنەر

  • ماتیک (٢٠٠٦) (کورتەفیلم)
  • برف روی کاج ها (٢٠١٢)
  • بمب یک عاشقانە (٢٠١٩)

وەک نووسەر

  • اواز قو (٢٠٠٠)
  • عطش (٢٠٠٣)
  • کما (٢٠٠٤)
  • کافە ستارە(٢٠٠٥)
  • شام عروسی (٢٠٠٦)
  • برف روی کاج ها (٢٠١٢)
  • بمب یک عاشقانە (٢٠١٩)

وەک ئەکتەر

  • دربارە الی
  • جدایی نادر از سیمین
  • خشکسالی و دروغ
  • قصه ها
  • ملبورن
  • عدالت کفری
  • Capm X-Ray Last Knights
  • ابد و یک روز
  • ١٣ ساعت
  • سربازان مخفی
  • بنغازی آن شب
  • window horses 6 Underground
  • بمب یک عاشقانە
  • ناگهان درخت
  • درخت گردو


سەرچاوەکان



1395 بینین