جەواد عیزەتی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-02-00:26:00 - کۆدی بابەت: 1888
جەواد عیزەتی

ناوه‌ڕۆك

زانیاری کەسی

جەواد عیزەتی لەدایکبووی ١٠/١/١٩٨٢ بەڕێوبەری ئەکتەر و ئەکتەری سینەما و شانۆی ئێرانییە، و دەرچووی بەشی شانۆیە.

كار : ئەكتەر

ڕەگەز : نێر

بەرواری لەدایكبوون : 11/1/1982

شوێنی لەدایكبوون : تاران، ئێران

لەگەڵ ئەوەی تەمەنی کەمە بەڵام جەواد عیزەتی یەکێکە لە دیارترین ئەو کەسانەی کە هەمیشە ناوی لە لیستی باشترینەکاندا دەهێنرێت.لە شانزە ساڵییەوە دەستی کردووە بە کاری ڕۆڵگێڕان بە شێوەیەکی ئەکادیمی. جەواد بەوە ناسراوە کە هەرگیز لەلای گرنگ نییە کە ئایا ڕۆڵەکەی زۆر کاریگەری هەیە لەناو فیلمدا یان نا و زۆرینەی جار لە ڕۆڵی پاڵپشتدا بەشداری دەکات، بەڵام بەهۆی لێهاتووییەکەیەوە هەندێکجار ڕۆڵی کەسی یەکەمیش دادەپۆشێت.

لەگەڵ مهلقا باقری ئەکترێسی ئێرانی هاوسەرگیری کردووە. ڕۆڵەکانی جەواد لەناو فیلم و زنجیرەکاندا ڕۆڵێکی جێگیر نین، وەک کەسێکی کۆمیدی لە فیلمەکانی (آینه بغل، هزارپا)دەردەکەوێت، بەڵام بەبێ بەزەییانە لە فیلمەکانی (رد خون، جاندار) ـدا ترس دەخاتە دڵی بینەرەوە.

لە ساڵی ٢٠١٧ بوو بە پڕفرۆشترین ئەکتەری ئەو ساڵە و بەهەردوو فیلمی (آینه بغل، اکسیدان) توانی پێش فیلمەکانی ئەسغەری فەرهادی و مهران مدیری بداتەوە.

هەروەها سەرپەرشتی یەکەمین کاری (ساعد سهیلی) کردووە لە (فیلمی میان ماندن و رفتن).

جەواد عیزەتی سیانزە جار لە خەڵاتەکانی نێو فیستیڤاڵەکان هەڵبژێردراوە و لە فیستیڤاڵی حافظ خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی بۆ فیلمی (ماجرای نیمروز رد خون) بردۆتەوە و لە فیستیڤاڵی فیلمی ئەمریکا خەڵاتی باشترین ئەکتەر بۆ فیلمی (پارادایس)

فیلمەکان

  • طلا و مس
  • افریقا
  • همه چی ارومە
  • همبازی
  • همه چیز برای فروش
  • جابەجا
  • کلاشینکف
  • فرشتەها باهم می ایند
  • شیار ١٤٣
  • تگرگ و افتاب
  • در مدت معلوم
  • زاپاس
  • پارادایس
  • هفت معکوس
  • خرگویش
  • اکسیدان
  • ماجرای نیمروز
  • اینه بغل
  • هزارپا
  • تنگە ابوقریب
  • لاتاری
  • همه باهم هستیم
  • پیلوت
  • جان‌دار
  • چهار انگشت
  • ماجرای نیمروز : رد خون
  • جهان با من برقص
  • دوزیست
  • اتابای
  • مغز استخوان
  • شنای پروانه
  • خورشید

دراما

  • قصەهای شبانە
  • من یک مستاجرم
  • کمربندهارا ببندیم
  • باغ مظفر
  • قرارگاه مسکونی
  • مرد هزار چهرە
  • ارزوهای شیرین
  • گنج مظفر
  • مثل هیچکس
  • سرزمین کهن
  • لطفا دور نزنیم
  • چهار دیواری
  • چاووش
  • بهار
  • قهوە تلخ
  • سە دونگ سە دونگ
  • دست بالای دست
  • هفت سین
  • دودکش
  • دردسرهای عظیم
  • درد سرهای عظیم ٢
  • بیمار استاندار

شانۆ

  • زندانی
  • خیابان دوم
  • پسران افتاب
  • شایعات
  • قاتل بی رحم
  • هسە
  • کارلسون جولیوس
  • سزار
  • ساحرە سوزان


سەرچاوەکان



1871 بینین