قاوە مەترسی لەبارچوون زیاد دەکات

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-03-16:57:00 - کۆدی بابەت: 1927
قاوە مەترسی لەبارچوون زیاد دەکات

ناوه‌ڕۆك

قاوە‌ مە‌ترسی لە‌بارچوون زیاد دە‌كات

پە‌یمانگای نێودە‌وڵە‌تی تە‌ندروستی لە‌ ئە‌مریكا ڕایدە‌گە‌یە‌نێت خواردنە‌وە‌ی قاوە‌ ھە‌فتە‌كانی پێش دووگیان بوون مە‌ترسی لە‌بارچوونی منداڵ زیاد دە‌كات.
پزیشكانی پە‌یمانگای نێودە‌وڵە‌تی تە‌ندروستی لە‌ پە‌یوە‌ندی نێوان لە‌بارچوون و زۆر خواردنە‌وە‌ی ئە‌و ماددانە‌یان كۆڵییە‌وە‌ و كە‌ بڕێكی زۆر لە‌ كافاینیان تێدایە‌ و بۆیان دە‌ركە‌وت ئە‌وانە‌ی بڕێكی زۆرتر كافاین بە‌كاردە‌ھێنن، منداڵە‌كانیان لە‌باردە‌چن.
د.گێرمان لویس لە‌ پە‌یمانگای نێودە‌وڵە‌تی تە‌ندروستی لە‌ ئە‌مریكا بۆ تە‌ندروستی كۆمە‌ڵ دە‌ڵێت ڕۆژانە‌ بە‌كارھێنانی قاوە‌ یان دووجۆر لە‌و خواردنە‌وابە‌ی كافاینیان تێدایە‌ لە‌ دوو مانگی پێش دووگیانی ئە‌گە‌ری لە‌بارچوونی كۆرپە‌ زیاد دە‌كات، دە‌شڵێت تە‌نانە‌ت ئە‌گە‌ر خواردنە‌وە‌كە‌ لە‌لایە‌ن باوكە‌كە‌ش بێت ھە‌ر زیانی ھە‌یە‌.
ئەوان ڕوونیدە‌كە‌نە‌وە‌  وە‌رگرتنی ڤیتامینە‌كان لە‌ پێش و كاتی دووگیانی، سوود بە‌ كۆرپە‌ دە‌گە‌یە‌نێت و مە‌ترسی دووگیانبوون كە‌مدە‌كاتە‌وە‌.


سەرچاوەکان



1953 بینین