خۆدزینەوە لە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر منداڵ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-05-17:29:00 - کۆدی بابەت: 1996
خۆدزینەوە لە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر منداڵ

ناوه‌ڕۆك

خۆدزینەوە لە بەرپرسیارییەتی 

هەڵەیەک لەو هەڵە باوانەی کە زۆرێک لە دایکان و باوکانی کۆمەڵگەی کوردەواری دەرهەق بە منداڵەکانیان ئەنجامی دەدەن، بریتییە لە خۆدزینەوە لە بەرپرسیارییەتی و جێبەجی نەکردنی ئەرکی دایکایەتی و باوکایەتی بەرامبەر بە منداڵەکانیان، ئەمەش بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە، لەوانە:

  • هەست نەکردن بە بەرپرسیارییەتی.
  • هەبوونی کێشەی خێزانی و کۆمەڵایەتی.
  • نزمی ئاستی ڕۆشنبری و زانستی دایک و باوک.
  • ئاشنا نەبوون بە شێوازە دروستەکانی پەروەردە و فێرکردن.
  • خەمساردی و بێباکی.
  • فرەکاری و هەژاری.
  • نەبوونی هەستێکی مرۆڤدۆستانە.
  • جێبەجێنەبوونی یاساکان.
  • بێویژدانی و هەڵپەرستی و بەرژەوەندخوازی.

ئەڵبەتە خۆدزینەوەی دایک و باوک لە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر بە مندالەکانیان، زیانێکی زۆر بە منداڵ بە تایبەتی و خێزان و کۆمەڵگە بە گشتی دەگەیەنێت، لەم چەند خاڵەدا چر دەکەینەوە:

  • منداڵ دەبێتە کەسێكی بەڕەڵا و بێباک و خۆپەرست.
  • هەست بە بەرپرسیارییەتی ناکات. 
  • ناتوانێ پشت بە تواناکانی خۆی ببەستێت.
  • دووچاری کێشە و بگرە و بەردەکانی ژیان دەبێت.
  • دەکەوێتە زۆر هەڵە و تەڵەوە.
  • دەبێتە منداڵێکی لاسار و سەرەڕۆ و نەگونجاو.
  • لە ژیان دا سەرکەوتوو نابێت.

چارەسەرکردنی ئەم هەڵەیە

بۆ ئەوەی دایکان و باوکان چیتر لەسەر ئەم هەڵەیە بەردەوام نەبن و زیان بە بەرژەوەندی منداڵەکانیان نەگەیەنن، پیویستە ئەم هەنگاوانەی خوارەوە بهاوێژن:

  • پێویستە هەست بە بەرپرسیارییەتی بکەن.
  • دەبێ ئامانیجان هەبێت لە هەبوونی منداڵ و ئامانجەکانیشیان ڕۆشن و دیار بن.
  • پلان و ستراتیژیان هەبێت بۆ پەروەردەکردنی منداڵەکانیان.
  • خەمسارد و کەمتەرخەم و بێباک نەبن.
  • کار و ئەرکەکانی خۆیان بزانن.
  • ئاشنابن بە مافەکانی منداڵ.
  • منداڵ نەکەن بە قوربانی کار و ئیش.
  • دڵسۆز و خەمخۆر بن بۆ منداڵەکانیان و خۆویست و خۆپەرست نەبن.
  • نەهێڵن کێشەکان کاریگەری لەسەر پەروەردەکردنی منداڵ جێبێڵن.
  • سوود لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و پەروەردەیی وەربگرن.


سەرچاوەکان



1257 بینین