بەڕوو زۆرترین سوودی هەیە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-14-02:25:00 - کۆدی بابەت: 2245
بەڕوو زۆرترین سوودی هەیە

ناوه‌ڕۆك

بەڕوو کە یەکێکە لە خۆشترین میوەکانی زستان زۆرترین سوودی هەیە

بەڕوو یەکێکە لە خۆشترین میوەکانی زستان، چ لە ڕووی پێکهاتەی خۆراکی، چ لە ڕووی کالۆری پێویست بێت، خۆراکێکی خاوەن بەهای بەرزە.
سەرەڕای چێژەکەی، بەسودیشە، لەڕووی ڤیتامینەکانی B2، C زۆر دەوڵەمەندە. بڕێکی زۆریش ڕۆن و پڕۆتینی تێدایە، هەروەها کانزاکانی وەک : پۆتاسیۆم، فسفۆر، مەگنسیۆم، کلۆر، کالسیۆم، ئاسن و سۆدیۆمی تێدایە.

سوودەکانی

  • وزە بەلەش دەبەخشێت و هێزی جنسی زیاددەکات.
  • بێتاقەتی مێسک و لەش لەناو دەبات.
  • بەهۆی بوونی ڤیتامین و کانزاکان وادەکات لە نەخۆشی زوو چاکمان بکاتەوە، کۆلیسترۆڵ لە خوێن دادەبەزێنێت، ڕێڕەوی خوێن ئاسان و خێرا دەکات.
  • ئازاری نەخۆشیەکانی ئەستور بوونی وردە دەماری خوێن هێنەر و مایەسیری کەمدەکاتەوە.
  • سوودی هەیە بۆ جگەر و گەدە و سکچوون ناهێڵێت.

تێبینێ: لەبەر ئەوەی ڕێڕەوی خوێن ئاسان دەکات، بۆیە ئەوانەی نەخۆشی پاڵەپەستۆی  خوێن و دەمارگیری و شەکرەیان هەیە با کەم ئەم میوە بخۆن.


سەرچاوەکان



1265 بینین