ئەم جۆرە چایە زۆر مەترسیدارە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-16-21:20:00 - کۆدی بابەت: 2317
ئەم جۆرە چایە زۆر مەترسیدارە

ناوه‌ڕۆك

ئەم جۆرە چایە زۆر مەترسیدارە

یەکێک لە مەترسیدارترین خواردنەوەکان چای کیسەیە کە لەم دواییانەدا بۆتە شتێکی باو و لەزۆربەی شوێنە گشتییەکان بەکاردێت و ڕەنگە زۆرجار لە ماڵەوەش سوودی لێ وەربگرین، بەڵام پسپۆران زیانێکی مەترسیداری ئەو جۆرە چاییە بۆ ددانەکانی مرۆڤ دەخەنەڕوو.
پزیشکان لە لێکۆڵینەوەیەک گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە چای کیسە دوژمنی گەورەی ددانەکانی مرۆڤە.
چونکە هەڵگری ماددەی فلۆرایدە و ڕەنگی چایەکەش جیاوازە لە ڕەنگی چای ئاسایی ئەمەش بەهۆی چەن ماددەیەکی زیانبەخشە، بۆیە دەبێتە هۆی پووکانەوی ددانەکانتان و نەخۆشی لەنێو ددانەکان.
ئاماژە بەوە دەکەن، کە چایی ئاسایی بەهۆی ئەوەی لەسەر ئاگر دەکوڵێت و هەڵم دەکات، ئەو ماددە زیانبەخشانەی لێ پاک دەبێتەوە، بەڵام چای کیس بەهۆی ئەوەی ڕاستەوخۆ دخرێتە ناو ئاوێکی گەرمەوە و ماویەکی زۆر کارلێک ناکات، ماددەکان لەناو ناچن و زیانی گەورە بە ددان دەگەیەنن.
ئەگەریش ناچارن کە سوود لە چایی کیسە وەرگرن، بۆ ئەوەی زیانەکانی نەهێڵن، ناچارن ڕۆژانەدوای خواردنەوەی چا بە ئاو ددانەکانتان بشۆن و هەویری ددان بەکاربێنن، چونکە ئەو هەڵگری دژە ماددەی فلۆرایدە و زیانەکان ناهێڵێت.


سەرچاوەکان



606 بینین