قۆناغی ڕاگواستنی کورد لە سەردەمی کۆماری لە عێراق

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-19-22:42:00 - کۆدی بابەت: 2408
قۆناغی ڕاگواستنی کورد لە سەردەمی کۆماری لە عێراق

ناوه‌ڕۆك

قۆناغی ڕاگواستنی کورد لە سەردەمی کۆماری لە عێراق

(١٩٥٨-١٩٦٣)

ئەم قۆناغە لەو کاتەوە دەستپێدەکات، کە ڕژێمی پاشایەتی لە ١٤ی تەمووزی ١٩٥٨ هەرەسی هێنا و بۆ یەکەمجار سیستەمی کۆماری لە عێراق ڕاگەیەندرا. هەرچەندە ئەم شۆڕشە لە سەرەتادا زۆربەی گەلانی عێراق پشتگیریان لێکرد. هەڵوێستی عەبدولکەریم قاسم بەرامبەر کورد ئرێنی بوو، بانگهێشتی سەرکردە کوردە دوورخراوەکانی کردەوە بۆ عێراق، بە تایبەتی بارزانی. لە (٦/١٠/١٩٥٨)، مستەگا بارزانی لە لایەن عەبدولکەریم قاسم بە گەرمی پێشوازی لێکرا، کە بەرامبەردا مستەفا بارزانی تەواوی توانای خۆی و پارتەکەی بۆ شۆڕشی (١٤ی تەمووز) دەربڕی. بە تایبەتی کە دەستوری کاتی کۆماری عێراق، لە مادەی سێیەمدا ئاماژە بەوە دەکات، کورد و عەرەب، لەو نیشتمانەی ناوی عێراقە هاوبەشن. بەڵام رۆژگارەکانی دواتر دەریانخست، هەڵوێستی نەگۆڕی ڕژێمی سیاسی عێراق لە بەرامبەر کێشەی کورد بەهەر ئەو سیاسەتەیە کە پێشتر لە رێگاری بە عەرەبکردن و ڕاگواستنی دانیشتوانی کورد پەیڕەو دەکرا.
لە دوای سەرکەوتنی شۆڕش بە ماوەیەکی کورت (زعیم نازم تەبەقچەلی)، وەک سەرکردەی فریقەی دووی سوپای عێراق دیاکرا، بارەگاکەی لە کەرکوک بوو، کە سەرپەرشتی هێزی سوپای عێراق لە باکوور دەکرد. لەم ماوەیەدا ڕۆڵێکی بەرچاوی بینی لە بەعەرەبکردنی ناوچە کوردییەکان، بە تایبەتی لە شاری کەرکوک. سەربارەت بە مادەی سێی دەستوری کاتی عێراق، کە دان بە مافی کوردەکان دادەنێ، بە تەواوتی فەرامۆش کرا. ئەمە سەرەڕای ئەوەی هەر بڕگەی دووەم لە هەمان دەستور بە تەواوەتی دژی مادەی سێیەمە، کە دەڵێت:
(عێراق بەشێكە  لە نەتەوەی عەرەب). لە درێژە پێدانی سیاسەتی بەعەرەبکردنی ناوچە کوردییەکان، دەسەڵاتدارانی عێراق دەستیانکرد بە دابەشکردنی زەوی بەسەر عەشیرەتە کۆچەرییە عەرەبەکان، بە تایبەتی نیشتەجێکردنی ژمارەیەکی زۆر لە خێڵە کۆچەرییە عەرەبەکانی ناوچەوی جەزیرە. لە ساڵی (١٩٦٠) ناحیەی ڕەبیعە دروستکرا و (١٦) ئاوایی بۆ عەرەبەکان کرایەوە. لە تەلەعفر (١٢) و لە شەنگال (١٥)، لە ناحیەی عەتبە(٨) ئاوایی بۆ عەرەبەکان کرایەوە. جێی ئاماژە پێدانە هەر لەم قۆناغەدا چەند گۆڕانکارییەکی کارگێڕی بەسەر چەند ناوچەیەکی زۆرینەی کورد هێنرا، کە بە مەبەستی شێواندنی دیمۆگرافیای شارە کوردییەکان بوو.
لە ساڵی (١٩٦٢) قەزای حەویجە پێکهێنرا، لە ڕووی هاوکێشەی دیمۆگرافییەوە (٪١٧)ی دانیشتوانی قەزاکە خێڵە عەرەبیەکان بوون، کە پێشتر لەو ناوچەیە نیشتەجێکرابوون.


سەرچاوەکان



997 بینین