برنج لە هەرێمی کوردستان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-20-15:53:00 - کۆدی بابەت: 2427
برنج لە هەرێمی کوردستان

ناوه‌ڕۆك

برنج لە هەرێمی کوردستان

برنج بەرهەمێکی خۆراکی سەرەکییە، بەروبومێکی هاوینەیە، و سەرچاوەی داهاتیشە بۆ ئەو خێزانانەی کە بەرهەمی دەهێنن، بەڵام تا ئێستا ڕووبەڕووی هەندێ گرفت دەبێتەوە لە چاندنیدا بۆیە خەسڵەتی دواکەوتوویی پێوە دیاروە.
دەبێ ئەوەش بزاندرێ کە بڕشتی یەک دۆنم برنج گەلێک پترە لە بڕشتی یەک دۆنم گەنم یا جۆ، ئەگەر زەویەکەش باش پەروەردە بکرێ و بەکار بهێندرێ، ڕووبەری بە برنج چاندراو و بەرهەمی بەدەستهێنراو و بڕشتی زەوی لە هەموو جێگایەک وەک یەک نییە لە کوردستاندا.
هەروەها هەموو ساڵێکیش وەک یەک نییە، بەڵام ئەوەی جێگیرە بڵێن کە باکووری هەرێمی کوردستان چاندنی ئەم بەروبومە پتر تیایدا سەرکەوتووە بۆیە ئەم بەرهەمە زۆر بەرچاوە لە دەشتەکانی هەریرو دیانا و ناوچەی باڵەکایەتی لە پارێزگای هەولیر و لە دەشتی شارەزوور و دەشتی بتوێن لە پارێزگای سلێمانی و لە ناوچەی سێمێل و لە سلێڤانی لە پارێزگای دهۆک و لە ئاکرێ و شێخان.


سەرچاوەکان



935 بینین