دیموکراتی ڕاستەوخۆ

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-20-19:48:00 - کۆدی بابەت: 2442
دیموکراتی ڕاستەوخۆ

ناوه‌ڕۆك

دیموکراتی ڕاستەوخۆ

ئەم شێوازە ڕاستەوخۆیە لەسەر ئاستی ڕژێمە سیاسییەکانی وڵات و هەموو تاکەکانی گەل کۆدەبنەوە لە کاتی کارێک کە پەیوەندی بە چارەنووسیانەوە هەبێت بڕیاری لەسەر دەدەن، ئەم جۆرە دیموکراتییە لە شارە یۆنانیەکانی کۆندا جێبەجێ دەکرا، بەڵام تا ئێستاش بە شێوەیەک لە شێوەکان لەسەر ئاستی ڕێکخراو کۆمەڵە و پارتە دیموکراتییەکان کاری پێدەکرێ و بڕیارەکان لە لایەن ئەندامی ڕآستەوخۆ وەردەگیرێ و ڕای خۆیانی لەسەر پیشان دەدەن، هەروەها لە بۆنەی تایبەتدا وەکو کۆنگرە گشتییەکان و کۆبوونەوە خۆییەکاندا، هەروەها چەندین وڵاتیش تا ئێستا پەنا دەبەنە بەر ئەو شێوازە لە ڕێی ڕیفراندۆمی گشتی بۆ بڕیاردانی هەندێ بابەتی دیاریکراو وەک ئەو ڕیفراندۆمانەی (ڕاپرسی) لە هەندێ وڵاتی ئەوروپا ڕۆژئاوا ئەنجام دراون بۆ بەدیارخستنی ڕای گەل لە چوونە نێو یەکێتی ئەوروپا.


سەرچاوەکان



1738 بینین