گیا و گوڵی سروشتی

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-20-21:59:00 - کۆدی بابەت: 2451
گیا و گوڵی سروشتی

ناوه‌ڕۆك

گیا و گوڵی سروشتی

گیا و گوڵی سروشتی لە کوردستان زۆرن. وەکوو ئەوانەی بۆ کاری پزیشکی و سەمغ و بۆن و خۆراک، بەکار دەهێنرێن.
گیا و گوڵی ڕەنگ وەکوو نیل، ڕووناس، خەنە، مازی، کافشە، سیاچەهرە، کە لەزۆربەی ناوچەکانی کورسدتان دەڕوێن.
گیا و گوڵی دەرمان: بە دەیان گیا و گوڵی دەرمان، لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستاندا دەڕوێن. هەندێک لەوانە بریتین لەمانەی لەی خوارەوە:
ئانچوچک، کڵ، سماق، ئەسپند، ئاب ئەندول، سهلب، گوش برە، قنترون، مرورش، تغنە یامج کورە، دلونی، شای کوهی، شاهترە، گوڵە وەنەوشە، خاراشتر، گل گاوزیان، باد ئاورد، پیازی کوردستانی، گیاە تریاق، ئاونیشن، ئەفسنتین، بابائادام، بو مادران، گەچەنەک، گل پنیرک، ڕێواس، پونگی دەشتایی، ترەکووهی، شاترە.
گیا و گوڵی سەمغ: گرنگترین جۆری بریتییە لە سەمغی زەرد، مازوچ، وزدو، سقز سرێش، لێرەدا هەندێکیان باس دەکەین:
کەتیرە: گیایەکی سەمیغییە و سەربەخۆشین دەبێت، لەو ناوچانەی کە ئاووهەوایان وشک و نیمچە وشک و کوێستانەکان دەڕوێن، فەکتەری ئاووهەوا، کارێکی زۆر گەورە لە ئەندازەی دروستبوون و جۆری بەرهەمەکە دەکەن، گەون لە کاتی گەورەبوونیدا، پێویستی بە بارانی بەهار و تواندنەوەی بەفری زستان هەیە، لە کاتی بەردانیشدا، پێویستی بە ئاوهەوای وشک و تیشکی خۆر هەیە. کەتیرە لە زۆر پیشەسازیەدا بەکاردەهێنرێت و یەکێک لە کەرەسە خاوانەیە، کە ساڵانە کوردستان بۆ دەرەوەی دەنێرێت.
سەمغی زەرد: لە چیاکانی کوردستان دەڕوێت، دوای ئەوەی خۆش دەکرێت، لە هەندێک پیشەسازی جۆراوجۆردا بەکاردێت.
مازوج: لە کۆمەڵێک گیا و گوڵی سەمغی پێکدێت، کە لە پیشەسازی پێسەتە خۆشکردندا بە کاردێت. مازوج هەر لە کۆنەوە، لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستاندا ناسراوە.
سقز: گیایەکی سەمەغییە، لە دارستانەکانی کوردستان، بە شێوەیەکی سروشتی دەڕوێت و سێ جۆری هەیە (سپی، زەرد، ڕەش).
سرێش:  گیاییەکی ڕەگدارە و لە زۆربەی چیاکانی کوردستان دەڕوێت. کەرسەیەکی خاوی سەرەکییە بۆ دروستکردنی چەسپ.
گیا و گوڵی بۆندار: هەندێک گیا و گوڵ، بە شێوەیەکی سروشتی بۆنی خۆشیان لێدێت. هەندێکی دیکەشیان دوای لێکردنەوەیان و وشکردنەوەیان و تێکەڵکردنیان لەگەڵ هەندێک گیا و گوڵی دیکەدا، یاخود تێکەڵ کردنیان لەگەڵ هەندێک مەتیریاڵی کیمیاویدا، بۆ دروستکردنی گوڵاو بەکاردە‌هێنرێن. لە گیا و گوڵە بۆن دارەکا ئەمانەن، گوڵی شەوبۆی کێوی... هتد.
گیا و گوڵی خۆراک: ئەم جۆرە گیا و گوڵە، لە بەهاراندا زۆرن، هەندێکیان وەکوو خواردنی ڕۆژانەی خەڵکی بەکار دەهێنرێن، وەکوو گنگر، تۆڵەکە، کاردو، گندم گینە، دومەڵام، کوارگ، سینەکبکی، زول، پونگە، ڕێواس، پیفۆک، شیلمشاق، زارگەزەوی، گندل، تورۆکە و ترشۆکە.
 
 
 

 


سەرچاوەکان



3172 بینین