باوکی ڕۆحی - The Godfather

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-21-15:53:00 - کۆدی بابەت: 2478
باوکی ڕۆحی - The Godfather

ناوه‌ڕۆك

چیرۆك و زانیاری فیلم

باس لە خێزانی "کۆرڵیۆنی" دەکات لەژێر باوکایەتی "ڤیتۆ کۆرلیۆنی" کە هەوڵی گۆڕینی "مایکڵ کۆرلیۆنی"ی کوڕی دەدات لە کەسایەتییەکی دەرەکی خێزانەکەوە کە گرنگی بە کاروبارەکانیان نادات بۆ سەرۆک مافیایەکی دڵڕەق و بێبەزەیی.
"باوکی ڕۆحی - The Godfather" فیلمێکی ئەمریکییە لە جۆری تاوان، دەرهێنراوە لەلایەن "فڕانسیس فۆرد کپۆڵا"ی دەرهێنەری ئەمریکی بواری فیلمەوە و پێکەوە لەگەڵ "ماریۆ پوزۆ"ی نوسەری ئەمریکی ڕەشنووسی فیلمەکەیان نوسیوە کە وەریانگرتووە لە ڕۆمانە پڕفرۆشەکەی ساڵی (١٩٦٩)ی "پوزۆ"وە کە ئەمیش هەر ناوی "The Godfather" بووە، فیلمەکە بەشی یەکەمی زنجیرە فیلمەکانی "باوکی ڕۆحی"یە، هەریەک لە ئەکتەران مارلۆن براندۆ، ئال پاچینۆ، جەیمس کان، ڕیچرد کاستیانۆ، ڕۆبێرت دوڤاڵ، ستێرڵین هەیدن، جۆن مارڵی، ڕیچرد کۆنتێ، و دیانە کییتن ڕۆڵ ئەگێڕن. کاتی فیلمەکە لە دەوروبەری ساڵانی (١٩٤٥-١٩٥٥)ە کە باس لە خێزانی "کۆرڵیۆنی" دەکات لەژێر باوکایەتی "ڤیتۆ کۆرلیۆنی" کە هەوڵی گۆڕینی "مایکڵ کۆرلیۆنی"ی کوڕی دەدات لە کەسایەتییەکی دەرەکی خێزانەکەوە کە گرنگی بە کاروبارەکانیان نادات بۆ سەرۆک مافیایەکی دڵڕەق و بێبەزەیی. ستۆدیۆی "پارەماونت پیکچەرس-Paramount Pictures" مافی وەرگرتنی چیرۆکەکەی لە ڕۆمانەکەوە بە ٨٠ هەزار دۆلار کڕی بەڵام لە سەرەتادا کێشەی پەیداکردنی دەرهێنەری هەبوو بۆ فیلمەکە، زۆرێک لەو دەرهێنەرانەی کاندید کرابون داواکاریەکەیان ڕەتکردەوە هەتا لە کۆتاییدا "کپۆڵا" ئەرکی دەرهێنانی فیلمەکەی لە ئەستۆ گرت، "کپۆڵا" و ستۆدیۆکە لەسەر هەڵبژاردنی کاست و ئەکتەرەکان بۆ زۆربەی کارەکتەرەکان ڕێک نەئەکەوتن سەرەتا، بە تایبەتیش کەسایەتی "ڤیتۆ" و "مایکڵ"، کاری وێنەگرتنی فیلمەکە لە شاری "نیو یۆرک" و "سیسیڵی"(دورگەیەکە لە باشوری ئیتاڵیا) کرا و پێش وادەی خۆی توانرا تەواو بکرێت، ئاوازی مۆسیقیشی لەلایەن "نینۆ ڕۆتا"وە دانراوە لەگەڵ چەند پارچەیەکی تر لەلایەن "کارماین کپۆڵا"وە. "گادفاذەر" بۆ یەکەم جار لە ساڵی (١٩٧٢) لە "Loew's State Theatre" (کە شوێنێک بو تایبەت بە شانۆ و شانۆکاری) نمایشکرا و دواتر بە شێوەیەکی بەربڵاوو لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش بڵاو بوویەوە، پڕداهاتترین فیلمی ئەو ساڵە بوو، بۆ ماوەیەکیش پڕداهاتترین فیلمی مێژوو بوو کە داهاتەکەی لە نێوان ٢٤٦ بۆ ٢٨٧ ملیۆن دۆلار بوو لە بۆکس ئۆفیس، فیلمەکە لە تەواوی جیهاندا هەڵسەنگاندن و وەسفێکی باشی بۆ کرا لەلایەن ڕەخنەگران و بینەرانەوە و بە تایبەتی سەرسامی ڕۆڵگێڕانی هەریەک "بڕاندۆ" و "ئاڵ پەچینۆ" و کاری دەرهێنان و ڕەشنووس و هونەری وێنەگرتنەکەی و میوزیک و پیشاندانی وێنەی مافیایی بوون، فیلمەکە بووە هۆی هەڵسانەوە و سەرکەوتنی "براندۆ" کە لە ساڵانی شەستەکان کە ئاستی دابەزیبوو و بەرە و داڕمان دەچوو، "گاد فاذەر" توانی سێ خەڵاتی ئۆسکار بباتەوە بۆ باشترین فیلم و باشترین ئەکتەر و باشترین دەستنوس، هەریەک لە "پەچینۆ" و "کان" و "دوڤاڵ"یش خەڵاتی ئۆسکاریان بردەوە بۆ باشترین ئەکتەری پاڵپشت و "کپۆرا"یش ئۆسکارێکی بردەوە وەکو باشترین دەرهێنەر. لەوەتی دەرچووە لە سەرانسەری جیهاندا وەکو یەکێک لە باشترین و کاریگەرترین فیلمەکان دانراوە هەتا ئێستا بەرهەمهێنرابێت بە تایبەتی لەو جۆرەی خۆی کە فیلمی مافیاییە و بە دووەم باشترین فیلم دیاریکراوە لە سینەمای ئەمریکا، لەدوای ئەم فیلمەش دو بەشی تری لێ بەرهەمهێنرا کە ئەوانیش The Godfather II 1974 The Godfather III 1990

دەرهێنەر

فڕانسس فۆڕد کاپۆلا

نووسەرەكان

ماریۆ پوزۆ,فڕانسس فۆڕد کاپۆلا

ئەكتەرەكان

مارلۆن براندۆ، ئال پاچینۆ، جەیمس کان، ڕیچرد کاستیانۆ، ڕۆبێرت دوڤاڵ، ستێرڵین هەیدن، جۆن مارڵی، ڕیچرد کۆنتێ

كات

175 خولەك

تێچوو

$6,000,000

بەرواری بڵاوکردنەوە

13/3/1972
 
ژانەری فیلمەكە دراما/تاوانـە


سەرچاوەکان



2127 بینین