ڕەنگی ڕەش واتای چییە؟

له‌لایه‌ن: محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-22-02:57:00 - کۆدی بابەت: 2508
ڕەنگی ڕەش واتای چییە؟

ناوه‌ڕۆك

ڕەنگی ڕەش وتای چییە؟

واتاكانی ڕەنگی ڕەش

ڕەنگەكان كاریگەریان هەیە لەسەر دەروون و كاردانەوەكان، توێژینەوەكان سەلماندوویانە كە هەندێك ڕەنگ كاریگەری هەیە لەسەر هێمنكەردنەوەی دەروون و هەندێكیان دەبێتە هۆی زیادكردنی ئارەزووی خواردن، هەروەها هەندێك ڕەنگی دیكە دەبێتە هۆی زیادكردنی هەستەوەرەكانمان. بۆیە پێویستە ئاگاداربین لەكاتی هەڵبژاردنی ڕەنگەكانی چواردەورمان وەك، ڕەنگی جل و نینۆك و بۆیاخی ژوورەكانمان. لێرەدا باسی مانای ڕەنگی ڕەش دەكەین لە بوارە جیاجیاكانی ژیانماندا:

واتای ڕەنگی ڕەش بەشێوەیەكی گشتی

ڕەنگی ڕەش چەندین مانا لەخۆی دەگرێت كە هەندێكی واتای ئەرێنییە و وا لە خەڵی دەكات بەكاری بهێنن و هەندێكیش كە نەرێنین و خەڵك خۆی بەدوور دەگرێت لێی، ڕەنگی ڕەش واتا نهێنی، یاخیبوون، كەشخەیی لە هەمان كاتتدا واتا مۆنی، مردن و شەڕ، ئەو كەسانەی كە ڕەنگی ڕەشیان خۆشدەوێت بەوە وسف دەكرێن كە بەهێز و نادیار و بەڕێزن.

واتای ڕەنگی ڕەش لە بۆیاخی دیوارەكاندا

هەرچەندە ڕەنگی ڕەش واتای بەهێزی و دەسەڵات دێت بەڵا ڕێژەیەكی زۆر كەم وەك ڕەنگی دیوارەكان بەكاری دەهێنن لەبەر مانا نەرێنییەكەی، بۆیە زۆرجار ڕەنگی ڕەش لەگەڵ ڕەنگەكانی تر بەكاردێت بۆ دەرخستی ڕەنگەكان بە جوانی.

واتای ڕەنگی ڕەش لە بۆیەی نینۆكەكاندا

ڕەنگی ڕەش وەك بۆیەی نینۆك لەم دواییانەدا بڵاوبوەتەوە و واتای یاخیبوون و ڕەشبینی دەدات.

واتای ڕەنگی ڕەش لە جل و بەرگدا

ڕەنگی ڕەش لە جل و بەرگدا واتا بەهێزی و لێزانی، بۆیە زۆربەی پیاوان و ئافرەتان بەبەردەوامی بەكاریدەهێنن چونكە پەیوەندییەكی ڕاستەوخۆی هەیە لەگەڵ دەسەڵات و جوانی.

واتای ڕەنگی ڕەش لەلای عەرەبەكان

ڕەنگی ڕەش لای وڵاتە عەرەبییەكان زیاتر پەیوەندی بە ماتەمینییەوە هەیە، كە لەكاتی پرسەكاندا ڕەنگی ڕەش دەپۆشرێت، لەهەمان كاتدا شاعیرەكانی عەرەب بە جوانی ڕەنگی ڕەشی قژ و چاوی ئافرەتەكاندا هەڵیانداوە و بەسیفەتێكی جوان ئاماژەیان پێكردووە.

ڕەنگی ڕەش لە فیزیادا

لە زانستی فیزیادا چەند تێڕوانینێك هەیە دەربارەی بوونی ڕەنگی ڕەش، چونكە ڕەنگ لە فیزیادا دروست دەبێت لەكاتی هەڵمژینی هەموو شەپۆلەكانی ڕووناكی و دانەوەی بەشێكی كەم لێی، كە دەبێتە هۆی دروستبوونی ڕەنگەكان، بۆ نموونە لە كاتێكدا كە ئێمە ڕەنگێكی سوور دەبینین واتا ئەو تەنە هەموو شەپۆلەكانی ڕووناكی هەڵمژیووە و ئەو شەپۆلانەی كە ڕەنگی سوورن دراونەتەوە، بۆیە لە زانستی فیزیادا ڕەش بە ڕەنگ دانانرێت بەڵكو ئەوانە بە ڕەنگ دادەنرێت كە شەبەنگی بینراو پێكدەهێنن (ڕەنگەكانی شەبەنگی بینراو: سوور، پرتەفاڵی، زەرد، سەوز، شین، نیلی، مۆر). بۆیە ڕەنگی ڕەش بە دژی ڕەنگی سپی دادەنرێت چونكە ڕەنگی سپی هەموو شەپۆلەكانی ڕووناكی دەداتەوە بەڵام ڕەنگی ڕەش هەموو شەپۆلەكان هەڵدەمژێت. شایەنی باسە چاوی مرۆڤ دەتوانێت هەموو شەپۆلەكانی كارۆموگناتیسی ببینێت كە لە نێوان 380 بۆ 750 نانۆمەترە.

ڕەنگی ڕەش لە زانستی دەروونناسیدا

لە دەروونناسیدا ڕەنگی ڕەش دەبەسترێتەوە بە نهێنی و شاراوەیی، هەروەها ئەو ڕەنگەیە کە یارمەتی مرۆڤ دەدات لە ڕێگریكردن و پاراستنی لە دژی ئەو سترێسانەی کە ڕەنگە توشی ببێت، كە دیوارێك دروست دەكات لە نێوان كەسەكە و دنیای دەرەوە. هەندێك كات ڕەنگی ڕەش بەكاردەهێنرێت بۆ شاردنەوەی شتانێك لە كەسانی دیاریكراو، بۆ نموونە هەندێك كەس جل و بەرگی ڕەش دەپۆشن بە مەبەستی ئەوەی لاواز دەربكەون، هەروەها ئافرەتە جوانەكان زۆرجار ڕەنگی ڕەش هەڵدەبژێرن چونكە مانای بەهێزی و دەسەڵاتە. لە زانستی دەروونناسیدا ئەو كەسانەی كە ڕەنگی ڕەشیان خۆشدەوێت بە كەسانی ڕێكوپێك، سەربەخۆ و خاوەن هەڵوێست دادەنرێن، هەروەها بەو كەسانە دەوترێت كە گەشت دەكەن كە لەگەڵ خۆیان شتێكی ڕەنگ ڕەش ببەن بەمەبەستی پاراستنی كەسەكە چونكە بەپێی هەندێك كەس ڕەنگی ڕەش توانای هەڵمژینی وزەی نەرێنی هەیە.
لە زانستی دەروونناسیدا ڕەنگی ڕەش بە كۆتایی قۆناغ و دەستپێكی قۆناغێكی تر دادەنرێت، وەك نمونەیەك لە سەرەتای گەنجێتیدا دەست دەكەین بە پۆشینی ڕەنگی ڕەش وەك نیشانەیەك بۆ كۆتایی هاتنی سەردەمی منداڵی و دەستپێكردنی سەردەمی گەنجێتی، كە ئەم ڕەفتارە بە مەترسی دانانرێت، بەڵام بەردەوام بوون لە پۆشینی ڕەنگی ڕەش دەبێتە هۆی خەمۆكی هەروها دەكرێت ببێتە هۆی تێكچوونی ڕەفتار، بۆیە لە كاتی پۆشینی ڕەنگی ڕەشدا باشتر وایە ڕەنگێكی تری ڕوون و كراوەی لەگەڵدا بەكاربهێنرێت. واتا ئەرێنیەكانی ڕەنگی ڕەش وەك، پارێزراوی، ئاسوودەیی، بەهێزی، ئیرادە، پێشكەوتن. واتا نەرێنییەكانی ڕەنگی ڕەش وەك، شەرمنی، خەمۆكی، نهێنی، شاراوەیی، خەفەت و دڵتەنگی.

ڕەنگی ڕەش ڕەنگێكی ئەرێنییە

ڕەنگی ڕەش پێشتر بەسترابوویەوە بە سیفەتە نەرێنییەكانەوە، وەك مردن، بەڵام دواتر ئەم ڕەنگە چەندین مانای ئەرێنی لەخۆگرت، لە لای میسرییەكان ڕەنگی ڕەش ڕەنگی خاكەكەی میسر بوو كە لە ڕووباری نیلەوە ئاودەدرا، هەروەها ڕەنگی ڕەش بەسترابوویەوە بە خواوەندی مۆمیاكردنەوە (ئەنوبیس)، كە هیچ واتایەكی جەنگی لەخۆنەدەگرت، بەڵكو بەپێچەوانەوە ئەنوبیس بانگهێشتی پاراستنی مرۆڤایەتی دەكرد و لەشیانی مۆمیا دەكرد بەمەبەستی دووبارە زیندوكردنەوەیان.

یەكێك لە هۆكارەكانی ئەرێنیكردنی ڕەنگی ڕەش داهێنانی مرەكەب بوو كە سەرەتا لە چین و هیندستان دروستكرا. لە چین مرەكەب لەلایەن (تین لشیو) بوو، بە بەكارهێنانی داری سنەوبەر و زەیتی بەكارهێنراو لە داگیرساندنی چرادا، لە هیندستان مرەكەب دروستكردن لەڕێگەی بەكارهێنانی ئێسكی سووتاو و قەتران و چەند ماددەیەكی ترەوە بوو، لە ئەنجامی دروستكردنی مرەكەبی ڕەش و بەكارهێنانی لەگەڵ پەڕەی سپیدا نووسین و خوێندنەوەی ئاسانكرد.

ڕەنگی ڕەش

ڕەنگێكە كە هەموو ئەو تیشكانە هەڵدەمژێت كە دەكەونە سەری، هەوەها ڕەنگی ڕەش هیچ ئاستێكی ڕووناكی نییە و بە ڕەنگی پێچەوانەی ڕەنگی سپی دادەنرێت، ڕەنگی ڕەش دەبێتە هۆی دەركەوتنی ڕەنگەكانی دیكە بە جوانی و ڕوونی، لەكاتی بەكارهێنانی ڕەنگی ڕەش لە بۆیاخی ماڵەكانماندا بە شێوەیەكی زۆر دەبێتە هۆی بچوكتر دەركەوتنی خانووەكە. ڕەنگی ڕەش لە هەندێك لە دەوڵەتەكاندا بە ڕەنگی ماتەمینی دادەنرێت و لەكاتی پرسەكاندا لەبەردەكرێت.

لەسەرەتای دروستبوونی شارستانیەتە ڕؤژئاواییەكاندا كەسە خراپەكان بە ڕەنگەكان جیادەكرانەوە، كە ڕەنگی ڕەش واتای خراپ و ڕەنگی سپی واتای باشی بوو، بەڵام لە چین ڕەنگی ڕەش بە ڕەنگی دڵخوازی منداڵەكانیان دادەنرێت، ڕەنگی ڕەش لە بۆنەی (هاڵۆویندا) لەگەڵ ڕەنگی پرتەقاڵی بەكاردەهێنرێت.


سەرچاوەکان

121 بینین