ئەرمەنییەکان لە کوردستان

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-22-21:39:00 - کۆدی بابەت: 2548
ئەرمەنییەکان لە کوردستان

ناوه‌ڕۆك

ئەرمەنییەکان لە کوردستان

ئەرمەن ئەو نەتەوەیە، کە زۆر لە کۆنەوە نەتەوەی کوردی تێکەڵ بووە و لە زۆر نێوچەی کوردستاندا پێکەوە ژیاون. ئەوڕۆش ڕێژەیان ١.٥٪ی گشت دانیشتووانی هیچ یەکێ لەو یەکە ئیداریانەی کوردستاندا، زیاتر پێک ناهێنن.
ئەرمەن لای هەندێک شارەزایانی مێژوو، بە نەوەی بەختایەکان دادەنێن و باپیرە گەورەیان لە پشتی سێزدەیەمی ئیمپڕاتۆرییەتی فارس بووە. بە قسەی دەستەیەکی دیکە لە نووسەران  دەبێت ئەرمەن لە هەمان گروپی چەرکەس و گورجی بن.
ئەوڕۆ  ئەرمەنەکان بە خۆیان دەڵێن، "های" و ووڵاتەکایان بە هیستان ناو دەبەن، کە بە پێی هەندێک لە ئەفسانە کۆنەکانی خۆیان، لە ناوی "هایک"ەوە هاتووە، کە یەکەمین پاشای ئەو نەتەوەیە و هەمان کەس بووە، کە لە ساڵی ٢٢٠٠ی پێش زاییندا، شاری هایکاشی (هایک) دروست کردووە، یەکەمین پایتەختی ئەرمەن، ئەو شارە بووە.


سەرچاوەکان



601 بینین