سێ گەمژەکە(2009) - 3 Idiots

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-25-17:03:00 - کۆدی بابەت: 2670
سێ گەمژەکە(2009) - 3 Idiots

ناوه‌ڕۆك

چیرۆك و زانیاری فیلم

لە زانکۆ ٢ هاوڕێ بە ناوی فەرحان و ڕاجوو پەیوەندیەک دەبەستن لەگەڵ ڕانچۆ، دوای چەندین ساڵ فەرحان و ڕاجوو بەهۆی گرەوێک چانسێکیان پێ دەدرێت کە هاوڕێ کۆنەکەیان (ڕانچۆ) ببیننەوە
سێ گەمژە فیلمێکی ھیندی کۆمێدیی - ڕۆمانسییە، لە ساڵی ٢٠٠٩ دەرچووە، لەلایەن دەرھێنەری بەناوبانگی ھیندی ڕاجکومار ھیرانی کاری دەرھێنانی بۆ کراوە، ھەریەکە لە ئەکتەران عامر خان و کارینا کاپوور ڕۆڵی تیا دەبینن، دەقی فیلمەکە ھەر لەلایەن ڕاجکومار ھیرانی نووسراوە بەڵام بەیاوەری ئەبھیجەت جۆشی، فیلمەکە لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ پەخشکرا، فیلمەکە لە بنەڕەت بە زمانی ھیندی یە و لە ١٧١ خولەک پێکدێت واتە فیلمێکی درێژە، وە فیلمەکە بەیەکێک لە فیلمە ھەرە سەرکەوتووەکانی ھیندستان دادەنرێت لەبەر ئەوەی یەکەم فیلم بوو بگاتە ئاستی INR392 کۆڕ واتە ٦٤ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی، تەنیا لە ھیندستان فیلمەکە توانی ٢٠٢ کۆڕ بەدەستبھێنێت و تائێستاش لەڕیزبەندی پڕداھاتریین فیلمەکانی ھیندستانە گەرچی فیلمەکە لە ساڵی ٢٠٠٩ پەخش کراوە بەر لەو فیلمە ھیچ فیلمێکی دی نەیتوانیوە بگاتە ١٠٠ کۆڕیش بەلام ئەم فیلمە ئەو ڕیکۆردەشی شکاند کە ٢٠٢ کۆڕی لە ھیند بەدەست ھێنا، فیلمەکە ناوی چۆتە ڕیکۆردەکانی گینس لەم ڕووەوە. ئەو فیلمە ناوی چووە نێو پێرستی ڕیکۆردەکانی ئینسایکڵۆپیدیای گینس بەھۆی زۆر بینەریی و داھاتیی لە مێژووی فیلمەکانی بۆلیوود وە تاکوو ئێستاش لە لیستی باشترین و پڕ داھاتترین فیلمەکان ماوەتەوە، فیلمەکە لە تەواوی جیھان ٥٥ میلیۆن دۆلاری کۆکردەوە تەنیا بە پەخشکردن لە ھۆڵەکانی سینەما.

زانیاری ئەکتەرەکان

1- عامر خان کە دوو ڕۆڵی ڕانچۆدداس چارمان (ساختە) و کونسۆ پوانگۆو دەگێرێت، یەکێکە لە سێ ھاوڕێی گەمژەکە لە قۆناغی زانکۆ، ڕانچۆ لە ڕؤڵی ڕانچۆدداس وەک قوتابییەکی زیرەکە دەردەکەویت کە ھەمیشە مامۆستاکان لەدەستی وتە و پرسیارەکانی بێزاردەبن و خاوەنی بیرۆکەیەکی سەرکەوتووە، ئەو لە فیلمەکە وەک جەنگاوەرێکە دژی سیستەمی خوێندنی ھەڵە، ئەو ھەمیشە پێی وایە بڕواننامە و یەکەم بوون ھیچت فێرناکات تەنیا پێویستە ھەوڵ بۆ زانست و فێربوون بدەیت، ھەربۆیەش ئەو لەھەموو ساڵەکانی خوێندنی یەکەم دەبوو. بەڵام ئەو وەک قوتابی لەجێگای کوڕێکی دەوڵەمەند دەیخوێند کە کاتی خۆی بەر لە کۆلێژیش لەجێگای کوڕە دەوڵەمەندەکە دەچووە قوتابخانە، باوکە دەوڵەمەندەکە کە زانی لەجێگای کوڕەکەی دەچیت بڕیاری دا ئەم کارە تاکوو زانکۆ بەردەوام بێت و ئەو لەجێگای کوڕەکەی خۆی بڕواننامەی زانکۆی بۆبێنەوە، دوای تەواو بوونی زانکۆ عامر خان ڕۆڵی ڕاستەقینەی خۆی لە فیلمەکە دەبینێت بە ڕؤڵی کونسۆ پوانگۆو کە لە دوورگەیەک قوتابخانەیەکی زانستی کردۆتەوە بۆ فێرکردنی منداڵی ھەژار.
 
2- (R. Madhavan) لە ڕؤڵی فەرحان قوڕەیشی، یەکێکە لە سێ ھاوڕێی گەمژەکە لە قۆناغی زانکۆ، ئەو حەزی لە ئەندازیاری نییە بەڵکوو ئارەزووی لە ھونەری فۆتۆگرافەرییە بەڵام بۆ ئەوەی بژێوی ماڵەکەی بەدەست بخات و لەسەرداوای دایک و باوکی دەچێتە زانکۆی ئەندازیاری، لە زانکۆش ئاستی نزم دەبێتەوە و ھەمیشە ناوی لەکۆتاییەکان دەبینرێت، بەڵام دوایی لەسەر ئامۆژگارییەکانی ھاوڕێکەی ڕانچۆدداس چارمان دەچێتە ناو بواری فۆتۆگرافەری و واز لە ئەندازیاری دێنێت و بەدوای ئارەزووەکانی دەکەوێت.
 
3- (Sharman Joshi) لە ڕۆڵی ڕاجۆ ڕاستۆگی، یەکێکە لە سێ ھاوڕێی گەمژەکە لە قۆناغی زانکۆ، ئەو ئارەزووی لە ئەندازیارییە بەڵام کێشە و ترسی ھەیە لە سەرنەکەوتن لە قۆناغی زانکۆ لەبەر ئەوەی داھاتووی خێزانەکەی لەسەر ئەو بەندە، خوشکێکی ھەیە بەشوو نەدراوە لەبەر نەبوونی پارە، لەگەڵ باوکێکی نەخۆش وە دایکێکی داماو، خێزانەکی ڕاجۆ زۆر ھەژاربوون بۆیەش چوونی ڕاجۆ بۆ زانکۆ ھیوایەکی بە ماڵەکە بەخشیبوو ھاوکات ترسێکی زۆری بە ڕاجۆ بەخشیبوو لە سەرنەکەوتنی دا وە ئەمەش ھۆکار بوو بۆ نزمبوونەوەی ئاستی لە زانکۆدا و ناوی ئەمێش وەک فەرحانی ھاوڕێی لە کۆتا ناوەکان بوو، بەڵام دوایی بەھۆی ئامۆژگارییەکانی ھاوڕێیەکەی ڕانچۆ دەچێتە ژووری چاوپێکەوتن و سەرکەوتوو دەبێت لە دۆزینەوەی کار. * کارینا کاپوور لەڕۆڵی پیا وەک خوێندکارێکی بەشی پزیشکی ڕۆڵ دەبینێت ھاوکات کچی ڕاگری زانکۆی سێ کەسە گەمژەکەیە، ئەو دەستگیراندارە بەڵام بەھۆی ئامۆژگارییەکانی ڕانچۆ بۆ چەند جارێک ئەوی ناچارکرد کەواز لە دەستگیراندارەکەی بێنێت، لە دواییدا تووشی خۆشەویستی دەبێت لەگەڵ ڕانچۆ .
 
4- (Boman Irani) لە ڕؤڵی دکتۆر و ڕاگری زانکۆکە (Dr. Viru Sahasrabuddhe) کە زۆرتر بە ڤایرۆس دەناسرێت لەلایەن خوێندکارانی زانکۆ، وە ئەو باوکی پیا یە، ئەو ھەمیشە بیرووباوەڕەکانی خۆی لاپەسەندە و دژی بیرووبۆچوونەکانی ڕانچۆیە و خۆی داھاتووی منداڵەکانی دیاریی دەکات کە کچەکەی ببێتە پزیشک و کوڕەکەشی ببێتە ئەندازیار بەڵام لەئەنجامی کارێکی ڕانچۆ ئەو بیرۆکەی دەگۆڕێ و داوا لە کوڕی کچەکەی کە کۆرپەلەیە ببێتە یاریزان چوونکە زۆر لەقە داوێت لەکاتی لەدایکبوون.
 
5- (Omi Vaidya) لە ڕۆڵی چەتوور ڕانیگھام، خوێندکارێکی بەشی ئەندازیارییە لەگەڵ سێ ھاوڕێیەکە ھاوپۆلە، ئەو خوێدنکارە لەگەڵ بیرۆکەکانی ڤایرۆس دەگوونجێت و ھەمیشە شتەکان لەبەر دەکا بەبێ ئەوەی ماناشیان بزانێت وە ھەمیشە بۆ یەکەمبوون ھەوڵ دەدات لەکاتی تاقیکردنەوەکانیشدا خوێندکارەکانی دی سەرقاڵ دەکات بە ناردنی وێنەی گۆڤاری ڕووت تا نەخوێنن، ئەمەش لەگەڵ بیرۆکەکانی ڕانچؤ ناگوونجێت بۆیە ڕانچۆ وانەیەکی دەداتێ بەگۆڕینی ئەو تێکستەی کە چەتوور دەیخوێنێتەوە لە ڕۆژی مامۆستایان لە ئەنجامدا چەتوور بەھەڵە تێکستەکە دەخوێنێتەوە و ئابڕووی زانکۆکەش دەبات لەلای وەزیر، بۆیە دوایی چەتوور جارێک گرەو دەکات لەگەڵ ڕانچۆ بۆ ئەوەی لەدوای ٥ ساڵ لە ڕۆژی ٩ی ئەیلوول بزانن کامییان سەرکەوتوو دەبن لە دۆزینەوەی کار و پارە بەڵام لەکۆتاییدا ئەو کە دەزانێت ڕانچؤ بۆتە گەورە داھێنەر و ئەو دان بە ھەڵە و شکستەکەی دادەنێت.
 
6- Rahul Kumar لە ڕؤڵی ManMohan کە زیاتر لە فیلمەکە بە ملیمەتر ناوی دەبردێت، ڕێبەر و ھاوکاریەکەری خوێندکارانە لەزانکۆ بەتایەبت لە شووشتنی جلوبەرگییان، لە کۆتاییدا ڕانچۆ کارێکی دەداتێ لە قوتابخانە زانستییەکەی خۆی.
 
7- Mona Singh لە ڕۆڵی Mona Sahasrabuddhe کە خوشکی پیا و کچی ڤایرۆسە، ڕؤڵێکی ئەوتۆی نییە لە فیلمەکە.
 
8- Parikshit Sahni لە ڕۆڵی باوکی فەرحان واتە قوڕەیشی، ئەو لە سەرەتادا داھاتووی کوڕەکەی بە ئەندازیاری دەبینێت بەڵام بەھۆی ڕانچۆوە ئەویش فکرەکەی دەگۆڕیت و کامێرایەکیش بۆ فەرحانی کوڕی دەکڕێت کە ئارەزووی لە فۆتۆگرافەرییە.
 
9- Amardeep Jha دایکی ڕاجۆ یە کە ھاوکاری باوکی ڕاجۆ دەکات لە چاودێری تەندرووستی ئەو دەکا و لەبارێکی ھەژاریدایە و چاوەڕێی کوڕەکەی دەکا تا ببێتە ئەندازیار و ڕزگارییان بکات لەو دۆخە.
 
10-  Javed Jaffrey لە ڕؤڵی ڕانچۆدداس چارمان ی ڕاستەقینە دەبینێت، بەڵام ئەو وەک قوتابی زیرەک نەبوو بۆیە لەجێگای خۆی کوڕە جوتیارەکەی ماڵیانی دەنارد بۆ ئەوەی لەجێگای ئەو بخوێنێت ئەویش دەچوو لە بازاڕ دەسوڕایەوە، دوایی باوکە دەوڵەمەندەکەی کە زانی لەجێگای کوڕەکەی ئەو کوڕە جوتیارەکە دەچێتە قوتابخانە بڕیاری دا کوڕە جوتیارەکە کارە تەواو بکا و تاکوو زانکۆ بەردەوام بێت و ئەو لەجێگای کوڕەکەی خۆی بڕواننامەی زانکۆی بۆبێنەوە.
 
11-  عەلی فازڵ لە ڕۆڵی جۆی لۆبۆ ئەو لەو فیلمە ڕۆڵی خوێندکارێکی زیرەک دەبینێت و لە قۆناغی کۆتایی زانکۆیە، بەڵام بەھۆی نەخۆشکەوتنی باوکییەوە پڕۆژەی دەرچوونی دواکەوت بەڵام ڤایرۆس ئەوەی پێ قبووڵ نەکرا کە جۆی لۆبۆ داوای کردبوو کە کاتی زۆرتری باتێ بۆیەش جۆی لۆبۆ بڕیاردەدات خۆی بکووژێت و کارەکەش ئەنجام دەدات.
 
12- Olivier Sanjay Lafont لەڕۆڵی سوھاس کە دەستگیرانی پیایە واتە کچی ڤایرۆس بەڵام کەسێکی ڕەزیلە بۆیەش ڕانچۆ داوای لە پیا دەکات واز لە سوھاس بێنێت.
 
فیلمەکە لە ١٨٠٠ ھۆڵی سینەمایی لە ھیندستان نمایشکرا، لەگەڵ ٢، ٢١٥ ھۆڵ لە تەواوی جیھان.


سەرچاوەکان



1867 بینین