جۆکەر(2019) - Joker

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-25-17:57:00 - کۆدی بابەت: 2677
جۆکەر(2019) - Joker

ناوه‌ڕۆك

چیرۆك و زانیاری فیلم

لە شاری گۆثام٫ پیاوێکی کۆمیدی کە تووشی نەخۆشی دەروونی بووە و بەشێوەیەکی خراپ لەگەڵ دەوروبەر مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت هەربۆیە کارەساتێک ئەنێتەوە لە شارەکە و بەمەش ڕووی دووەمی دەردەکەوێت ئەویش جۆکەرە.
فیلمی جۆکەر فیلمێکی نهێنی و سایکۆلۆژیە کە لەساڵی ۲۰۱۹ لەلایەن تۆد فیلیپس کاری دەرهێنانی بۆ کراوە وە هەروەها کارەکتەر جۆکەر و چیرۆکی فیلمەکە لە کتێبی کۆمیکەکانی دیسی وەرگیراوە٫وە تۆد فیلیپس لەگەڵ سکۆت سیلڤەر سکرینپلەی فیلمەکەیان نووسیوەتەوە. وە ئەکتەری بەناوبانگیش واکین فینێکس ڕۆڵی جۆکەر/ئارثەر دەبینێت وە ئەکتەری گەورە و بەناوبانگیش ڕۆبێرت دی نێرۆ ڕۆڵی فرانکلین مۆرای دەبینێت لە فیلمەکەدا. فیلمی جۆکەر سەرەڕای ئەوەی کارەکتەرەکە و چیرۆکەکەی لە کۆمیک وەرگیراوە بەڵام زیاتر دەچێتەوە سەر فیلمی تاکسی درایڤەر کە سەدەی پێشوو لەلایەن مارتن سکۆرێنزی دەرهێنراوە و تۆد فیلپسیش لەم بارەیەوە دەڵێت بەهۆی سەرسامی بە فیلمی تاکسی درایڤەر هەوڵی داوە فیلمی جۆکەریش بەو شێوەیە دەربهێنێت بۆیە ئەم لێکچوونەیان هەیە. فیلمی جۆکەر لە رۆژی ١ی مانگی ۱۰ی ساڵی ۲۰۱۹ بۆ یەکەمجار لە سینەماکانی جیهان پەخشکرا و توانی زیاتر لەیەک ملیار دۆلار کۆبکاتەوە لە بۆکس ئۆفیس بەمەش بووە یەکەم فیلم لە مێژوودا کە ڕەیتی Rی(واتە بۆ سەرووی ۱۷ ساڵ) وەرگرتبێت و توانیبێتی ئەو داهاتە بەدەست بهێنێت٫ وە بوودجەی فیلمەکەش تەنها ٥٥ ملیۆن دۆلار بووە.وە فیلمی جۆکەر پاڵێوڕاوی ۱۱ خەڵاتی ئۆسکار بووە وە توانویەتی ۲ خەڵاتی ئۆسکار ببات. وە لە ماڵپەڕی (IMDB) فیلمی جۆکەر ڕەیتینگی ۸.٥ی هێناوە لەکۆی ۸٥۰ هەزار دەنگ بەمەش پلەی ٥۸ی گرتووە لەکۆی ٢٥٠ باشترین فیلم بەپێی ماڵپەڕی (IMDB) وە لە ماڵپەڕی (Rotten Tomatoes) لە سەدا ٨٨ی هێناوە لە کۆی ٦٦ هەزار دەنگی بینەر.

دەرهێنەر

تۆد فیلیپنس

نووسەرەكان

بیڵ فینگەر,جێری رۆبینسن,سکۆت سیلڤەر

ئەكتەرەكان

خواکین فینیکس,رۆبێرت دی نیرۆ,زەیزی بیتز

كات

122 خولەك

تێچوو

$55,000,000

بەرواری بڵاوکردنەوە

1/10/2019


سەرچاوەکان



1190 بینین