هۆی دابەزینی سورەتی ئەنفال (بابەتی جینۆسایدی گەلی کورد)

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-02-00:29:00 - کۆدی بابەت: 2819
هۆی دابەزینی سورەتی ئەنفال (بابەتی جینۆسایدی گەلی کورد)

ناوه‌ڕۆك

هۆی دابەزینی سورەتی ئەنفال (بابەتی جینۆسایدی گەلی کورد)

ئەگەر بۆ هۆی هاتنە خوارەوەی ئەم سورەتە بگەڕێینەوە، بە تەواوی چەمکی ئەنفالمان بۆ ڕوون دەبێتەوە.
هاوەڵێكی پێغەمبەر (د.خ) کە ناوی (عبادەی کوڕی صامت) دەیگێڕێتەوە: (لەگەڵ پێغەمبەر (د.خ) چووین بۆ شەڕی (بەدر)و کەوتینە بەرامبەر بێباوەڕان. دوژمن تێکشکا، کۆمەڵێک لە موسڵمانەکان بە دوایان کەوتن، بۆ ئەوەی زیاتریان تێک بشکێنن، هەندێکی تریان دەوری پێغەمبەریان گرت، نەبادا زیانی پێبگات و کۆمەڵێكی تریش کەوتنە دوای ئەو دەسکەوت و پاشماوانەی کە بێباوەڕان لە دوای خۆیان بەجێیان هێشتبوو. بەم جۆرە موسڵـمانەکان بوونە سێ بەش. دوای ئەوەی دوژمن ڕاونەرەکان گەڕانەوە، داوایانکرد دەسکەوتەکان هەمووی بۆ ئەوان بێت، چونکە ئەوان دوژمنیان شکاندووە. ئەوانەی کە لە دەوری پێغەمبەر (د.خ) مابوونەوە بە مافی خۆیان دەزانی دەسکەوتەکان بۆ ئەوان بێت، لەبەر ئەوەی پێغەمبەریان لە مەترسی پاراستووە. کەچی ئەو بەشەی دەستیان بەسەر دەسکەوتەکان داگرتبوو سوربوون لەسەر ئەوەی کە خۆیان دەسکەوتەکانیان کۆکردۆتەوە، تەنیا مافی خۆیانە بیبەن. لە ئەنجامی ئەم شتومڕە خەریک بوو کێشە لە نێوانیاندا دروست بێت. خودای گەورە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، ئایەتی ئەنفالی دابەزاند.

ئەنفال لە دیدی ئایینی ئیسلامەوە

وەک بابەتی پێشو ئاماژەی پێکراوە، بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە کە لە نێوان شەڕکەرە موسڵمانەکان ڕوویدا، لە دابەشکردنی دەسکەوتەکانی شەڕی بەدر، 

 دەتوانین دەربارەی ئەنفال لە ڕوانگەی ئایینی ئیسلامەوە بەم شێووەیە ڕێکبخەین

  1. ئەنفال بە واتای ئەو دەسکەوتانە دێت، کە جەنگاوەرە موسڵمانەکان لە کاتی شەڕدا لەگەڵ بت پەرستان و بێباوەڕان لە ماڵ و سامان و ئاژەڵ و دیلەکانی جەنگ دەستیان دەکەوێت.
  2. ئەو لایەنەی کە دەسکەوتەکانی لێدەگیرێت دەبێ کۆمەڵێكی بێباوەڕ و کافربن، لەلایەن ئەو موسڵمانانەی کە مەبەستیان لە شەڕکردن بۆ سەرخستنی ئایینی ئیسلام بووە، نەک کەسانی بێتاوان.

ئەگەر بەراوردێک لە نێوان ئەنفالی ڕژێم و  بنەماکانی ئەنفال بکەین، بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ یەکتری ناگونجێت، چونکە ئیسلام بە ئارەزووی خۆیان بونەتە موسڵـمان، تاکو ئێستا لە نەتەوە دەگمەنەکانن کە بە دروستی پەیڕەوی ئایینی ئیسلام دەکەن، هەروەها کورد لەسەر خاک و ناو ماڵی خۆی هێرشی کراوەتە سەر، بە زەبری هێز تاڵان کراوە و لە گوندەکانیان ڕاپێچی شوێنە نادیارەکان کراون و زیندە بەچاڵ و گوللەباران کراون.


سەرچاوەکان



938 بینین