تەلسکۆبێک تەمەنی گەردوون دەدۆزێتەوە

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-03-11:18:00 - کۆدی بابەت: 2889
تەلسکۆبێک تەمەنی گەردوون دەدۆزێتەوە

ناوه‌ڕۆك

تەلسکۆبێک تەمەنی گەردوون دەدۆزێتەوە

لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٩٤ دا وەکالەتی لێکۆڵینەوەی فەزای ئەمریکی ناسا ڕایگەیاند کە تەلیسکۆبی (هابل) ی فەزایی یارمەتی زانایانی وەکالە بە سەرۆکایەتی (ویندی فریدمان) وتیان بەهۆی ئەم تەلیسکۆبەوە توانرا ماوەی نێوان زەوی و هەسارەیەکی دوور کە پێی دەوترێت (١٠٠م) بە وردی دیاری بکرێت، دەرکەوت کە ئەو هەسارەیە بە نزیکەیی ٦٦ ملیۆن ساڵی تیشکی لێمانەوە دوورە. (١٠٠م)یش دوورترین هەسارەیە کە بەو وردیە لە زەویەوە بپێورێت. وەکالە (ناس) ڕاشی گەیاند توانای مرۆڤ بۆ دیاری کردنی ئەو پیوانانە ئەوا لە داهاتوودا یارمەتی دەدات دەربارەی ڕێژەی فراوانی گەردوون ئەمەش خاڵێکی یەکلاکەرەوەیە لە دیاری کردنی قەبارە و تەمەنی گەردووندا. تا ئێستا چڕی گەردوون بە وردی نەزانراوە بەڵام تەمەنی گەردوون وەک دەزانرێت بە ٨ بۆ ١٢ ملیار ساڵ دادەنرێت. ئەوەی لێرەدا جێی تێبینیە هەموو هەسارەکان دوورن لە زەویەوە. هەرچەند لە زەویەوە دوورتربن خێراییان زیاتر دەبێت. بە پێی ئەو زانیاریانەی کە لە تەلیسکۆبی هابڵەوە کۆکراوەتەوە دەڵێت خێرایی هەسارەکان (١٠٠م) هێندە خێرایە کە دەتوانێت لە سێ چرکەدا بە دەوری کیشوەری ئەمریکادا سوڕێک بخوات.


سەرچاوەکان



751 بینین