هەستی بۆن کردن لای سەگ

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-04-10:27:00 - کۆدی بابەت: 2925
هەستی بۆن کردن لای سەگ

ناوه‌ڕۆك

هەستی بۆن کردن لای سەگ

سەگ بە درێژایی هەزاران ساڵە هاوڕێیەکی بەوەفای مرۆڤ بووە. سەگ هەستی بۆنکردنی زۆر بەهێزە. ئەگەر بە شوێنێکدا تێپەڕی ئەوا دەتوانێت بە هەستی بۆن کردنی ئەو شوێنە بدۆزێتەوە. لەبەر ئەو هۆیەیە پۆلیس بۆ دۆزینەوەی تاوانباران سەگ بەکار دێنن.
لە ناو لوتدا ناوجەیەکی زەرد ڕەنگ هەیە، کە پانتاییەکەی نزیکەی ٢٥٠ میلیمەتری دوجایە و، ملیۆنەها خانەی لە شێوەی قژدا تیایە. ئەو خانانە هەستیارن بۆ بۆنەکان و پێی دەوترێت (کیمۆر یستبورز) لەبەر ئەوەی ئەو خانانە چڵمیان تێدایە بۆیە بە هەمیشەیی تەڕن. هەروەها ئەو خانانە پەیوەستن بە خاڵێکی تایبەت بە بۆنەوە لە مێشکدا. کاتێک بۆنی شتێک دەکەین گەردیلەکان لەگەڵ هەوادا دەگاتە ئەو خانانە و لەرینەوەیەکی کارەبایی لە ڕیشآڵەکانیەوە دەردەچێت.
ئەو لەرینەوانە دەگەنە خاڵی تایبەت بە بۆنکردن لە مێشکدا و بەوەدا بۆنە دەناسینەوە.
لە ڕاستیدا هێزی بۆنکردن بە شێوەیەکی سەرەکی پشت بە قەبارەی ئەو خاڵە تایبەتیەی بۆنکردن دەبەستێت کە لە مێشکدایە. هەرچەندە ئەو خاڵە گەورەتر بێت ئەوا هێزی بۆنکردن زیاتر دەبێت.
لێکۆڵینەوەکان دەریان خستووە کە قەبارەی ئەو خاڵە، لە مێشکی سەگدا گەورەترە تا لە مێشکی مرۆڤدا. لەبەر ئەو هۆیەیە دەبینین هێزی بۆنکردن لای سەگ گەورەترە. هەروەها بۆشایی لوتی سەگ تەڕترە لە بۆشایی لوتی مرۆڤ، ئەوەش یارمەتی زیاتری سەگ دەدات بۆ ناسینی بۆنەکان.
سەگ هەستی بۆنکردن بۆ خواردن و ڕاوکردن و ناسینەوەی دوژمنەکانی بەکار دەهێنێت.


سەرچاوەکان



1175 بینین