ژەهراوی بوون بە گۆشت یان ماسی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-07-18:48:00 - کۆدی بابەت: 3033
ژەهراوی بوون بە گۆشت یان ماسی

ناوه‌ڕۆك

ژەهراوی بوون بە گۆشت یان ماسی؟

ژەهراوی بوونێک هەیە لە ئەنجامی خواردنی گۆش و ماسی گەنیوەوە دروست دەبێت، کە لە ئەنجامی خواردنی خۆراکێکەوە دەبێت کە چەوری زۆری تێدایە، یان دەشێت خۆراکەکە باش هەڵنەگیرابێت، کە بەکتریا بە ئاسانی تیایدا گەشە دەکات و خراپی دەکات.
دەستەواژەی (پیوتیولیزم) واتە ژەهراوی بوون بە خواردنی گۆشت و ماسی گەنیو. لە وشەی (بوتولس)ی لاتینییەوە، وەرگیراوە کە مانای (وشتر مورغ) دەدات. دیارە لە کۆندا زۆربەی ژەهراوی بوونەکان لە خواردنی وشتر مورغی باش هەڵنەگیراوەوە ڕوویداوە.
کاتێک مرۆڤ تووشی ژەهراوی بون دەبێت، دەڕشێتەوە و بێ هۆش دەبێت و ماسولکەکانی توشی ئیفلیج بوون دەبن و بە زەحمەت دەتوانێت ببینێت و قسە بکات و شت بخوات و ناو پەنجکی (حجاب الحاجز) بە تەواوی لە کاردەکەوێت، ئەو بەکتریایەی دەبێتە هۆی ژەهراوی بوون، ڕەنگە بۆنێکی ناخۆش بژڕێنێت یان نەڕژێنێت بۆ ناوی خۆراکەکە. مانای وایە مرۆڤ ناتوانێت بوونی ئەو بەکتریایە لەناو خواردنەکەدا هەست پێ بکات چونکە خواردنەکە هیچ بۆنێکی ناخۆشی لێوە نایەت.
دەبێت هەر خواردنێکی هەڵگیراو تا بە شێوەیەکی جوان گەرمی نەکەینەوە نەیخۆن، هەروەها دەبێت ئەو میوە و سەوزانەش دوای ڕنینەوەیان ڕآستەوخۆ بشۆردرێن و پێش بەقوتوکردنیان جارێکی تر بشۆردرێنەوە.
دەبێت گۆشت و ماسی و گۆشتی پەلەوەرەکانیس پێش بەقوتوکردنیان لە مەنجەڵێکی هەڵم پەستدا جوان بکوڵێنرێن. هەر خواردنێکی بە قوتوکراو بەو جۆرەش هێشتا چارەسەر نەکراوە و پێس خواردنی دەبێت جارێکی تر بکوڵێنرێتەوە. ئەگەر هەست کرا هەر خواردنێک ڕەنگ و بۆن و تامی خراپ بووە دەبێت نەخورێت و فڕێ بدرێت.


سەرچاوەکان



613 بینین