بۆچی جۆرەها قژی جیاواز هەیە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-07-19:05:00 - کۆدی بابەت: 3037
بۆچی جۆرەها قژی جیاواز هەیە؟

ناوه‌ڕۆك

بۆچی جۆرەها قژی جیاواز هەیە؟

پشتاوپش جۆری قژ دیاری دەکات. بەڵام پرسیار لێرەدا ئەمەیە بۆچی جۆرەها قژی بۆماوەیی هەیە؟

لە نێوانی خەڵکیدا بە گشتی پێکهاتەی قژ جیاوازییەکی زۆر کەمی هەیە. بەڵام جیاوازییەکە لە شێوە و ڕەنگ و داهێنانی قژدایە. قژ باشترین ڕێگەیە بۆ ناسین و دیاری کردنی مرۆڤەکان کە سەر بە چ نەژادێکن. کەواتە ئەو قژەی پێمانەوەیە مۆری ڕەگەز و نەژادی هەریەک لە ئێمە دیاری دەکات.
بەپێی پێکهاتەکەی قژ دەکرێتە چوار بەشی سەرەکییەوە. یەکەمیان قژی کورتی لول، ئەگەر ئەم قژە درێژ بوو لە شێوەی هێلکە یان گورچیلەدا دیار دەدات. ڕەنگی ئەم جۆرە قژە ڕەشێکی خەڵوزییە و ئەژادە ڕەشەکان هەڵگری ئەم جۆرە قژەن. جۆری دووەم قژی خاو و درێژ و زبرە، ئەگەر تەڵێکی بخرێتە ژێر میکرۆسکۆبەوە شێوەکەی بازنەیی دیار دەدات. ڕەنگەکەی بەرەو ڕەشە و ئەمەش قژی چینی و مەغۆلی و هەندییەکانی ئەمریکایە.
جۆری سێیەم لە قژ شەپۆلاوی یان نەرمێکی ئاوریشمییە. لە ژێر وردبیندا شێوەکەی هێلکەیی دیاری دەدات. ئەمەش قژی ئەوروپاییەکانە و بە شێوەیەکی گشتی ڕەنگەکەی کراوەیە. لە نێوان ڕەش و قاوەیی و سور و زەرددا.
جۆری چوارەم لە قژ بە شێوەیەکی گشتی شەپۆلاوی بە شێوەیەکی گشتی لە پێکهاتەیدا گوشادە و هەرچەندە قژەکە زیاتر چەماوەی بێت ڕەقترە. سەبارەت بە ڕەنگ، هەندێک لە جۆرەکانی قژ چەند ڕەنگێک دەنوێنن، هەندێکی تریشیان ڕەنگەکانی تەنها یەک شێوەیە.
زۆربەی جیاوازییەکان لە قژە شەپۆلاویەکاندا دەبینین. لەبەر ئەو هۆیە تۆخترین ڕەنگی قژی ڕەش لەگەڵ قژی کەتانیدا (ڕەنگی کاییەکی زەردە) لە نێوان ئەوروپاییەکاندا دەبینین. بەڵام قژی کاڵ بە زۆری لە باکوری ئەوروپادا بلاوبۆتەوە و لە باشوردا دەگمەنە.
هەروەها قژی کاڵ (زەرد) لە نێوان نەژادی مرۆڤی قژ کورتە خاوەکاندا بە دەگمەن دەبینرێت. بەڵام قژی سور لە نێوان مرۆڤە قژ لولەکان و قژ پۆلاویەکاندا بڵاوە.
بەڵام قژی سوور تایبەتمەندییەکی کاتییە و هیچ نەژادێک نییە تایبەت بن بە قژی سورەوە!


سەرچاوەکان



948 بینین