کیسەڵ لە ژێر ئاودا چۆن هەناسە دەدات؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-08-17:42:00 - کۆدی بابەت: 3072
کیسەڵ لە ژێر ئاودا چۆن هەناسە دەدات؟

ناوه‌ڕۆك

کیسەڵ لە ژێر ئاودا چۆن هەناسە دەدات؟

زۆر لە کیسەڵەکان زۆربەی ژیانیان لە ئاوە سازگارەکاندا بەسەر دەبەن. دەشێت لە گۆماو و گۆلاو و جۆگەکاندا بژین. بۆیە دێنە سەر وشکانی تا خۆیان گەرم بکەنەوە یان هێلکە دابنێن، بەڵام کاتێک لە ناو ئاودان چۆن هەناسە دەدات؟ کیسەڵەکان سییان هەیە و هەوا دەمژن، بەڵام ئۆکسجین لە ئاودا وەرناگرێت وەکو ئەوەی ماسیەکان دەیکەن. لەبەر ئەوە دەبێت کیسەڵ پڕی سیی خۆی بکات لە هەوادا تا بتوانێت لە ژێر ئاودا بمێنێتەوە ناشتوانێت بە جوڵانەوەی پەراسووەکانی ئەوە بکات وەکو خۆمان دەیکەین چونکە پەراسووەکانی  نووساوە بە ئێسقانی پشتیەوە. بۆیە کیسەڵ بە جۆرێکی تر سییەکانی پڕ لە هەوا دەکات. دوو کۆمەڵە ماسولکەی تایبەتی هەیە لە سکیدا هەر یەک لەو دوو کۆمەڵە ماسولکانە ئەندامەکانی تری لەش دەجوڵێنێت و لە سیەکان دووری دەخاتەوە ئەو کۆمەڵەکەی تریش ئەندامەکان دەجوڵێنێتەوە بۆ ئەوەی لە سییەکان نزیک ببنەوە کە وا دەکات هەوا لێیانەوە دەرچێت هەناسەیەکی قوڵ بەشی چەند کاتژمێرێکی دەکات. هەندێک لە کیسەڵەکان چەند ڕۆژێک لە ئاوە سازگارەکاندا دەمێننەوە بێ ئەوەی دەرچنە دەرەوە. بۆیە دەتوانێت ئەوە بکات چونکە تۆزێک ئۆکسجین بە کار دەبات و لە بنی ئاوەکەدا خۆی دەهێڵێتەوە. ژمارەیەکی کەم لە کیسەڵەکان پەردەیەکی تایبەتیان هەیە لە قورگدا یان لە کۆمدا، کە لێیەوە پاشەڕۆکانی لاشەی فڕێ دەداتە دەرەوە. دەشێت ئەو پەردەیە یان کونە ئۆکسجین لە ئاوەکەوە وەرگرێت وەکو لە لوتی ماسیدا هەیە. لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا کیسەڵ پێوێستی بە دەرچوونە دەرەوە هەیە بۆ وەرگرتنی هەوا. کیسەڵە مل درێژەکان دەتوانن بێ ئەوەی بێنە دەرەوە لە ئاو تەنها بە سەر دەرکردنێک ئۆکسجینی خۆیان وەرگرن.


سەرچاوەکان



1063 بینین