باڵندەی دو دو

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-11-21:59:00 - کۆدی بابەت: 3110
باڵندەی دو دو

ناوه‌ڕۆك

باڵندەی دو دو

(دو دو) باڵندەیەکی لەناوچووە، جۆرێک بووە لە باڵندە گێلەکانی دورگەی مۆریشیۆز (دورگەیەکە ڕووبەرەکەی ٢٠٤٠ کیلۆمەتری جوارکۆشەیە و دەکەوێتە ٨٠٠ کیلۆمەتری ڕۆژهەڵاتی مەدەغەشقەرەوە لە زەریای هندی).
باڵندەی (دو دو) هەر هێندەی قەلەمونێک گەورە بووە و دەنوکێکی گەورەی پێوە بووە و کێشیشی نزیکەی ٢٢ کیلۆگرامێک بووە. دوو قاچی کورت و دوو باڵی بچووکی هەبووە. لەبەر بچووکی باڵەکانی دو دو نەیتوانیوە بفڕێت. زانایان دەلێن ئەم باڵندەیە لە موریشیۆس زیاتر لە هیچ شوێنێکی ئەم دونیایە بوونی نەبووە.
دەریاوانە پورتوگالییەکان بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٦٠٧ـدا ئەم باڵندەیان بینی و ناوی (دو دو)ـیان پێوە نا. (وشەی دو دو لە زمانی پورتوگالیدا واتای (گێل) دەدات کە لە ڕاستیدا ناویک بووە پڕ بە پێستی خۆی).
باڵندەی دودو باڵندەیەکی نادان بووە بۆیە نەیتوانیوە خۆی لە دوژمنەکانی بپارێزێت. دەریاوانە پورتوگالییەکان بە سەگ و پشیلەکان ڕاویان دەکردن و تەنانەت سەگ و پشیەلەکان هێلکەکانیشیان لەناو دەبرد، تا سەرئەنجام ئەو باڵندەیە لە ساڵی ١٨٦١ـدا لەناوچوو.
دوای دۆزینەوەی (دودو) پورتوگالییەکان هەندێک لەو باڵندانەیان بردە ئەوروپاوە کە لە ساڵی ١٦٣٨ یەک دانەی لە لەندەندا بینرا. لە ئێستادا ئەم باڵندەیە لەناوچووە و تەنها ئێسکە پەیکەرەکانی نەبێت لە دورگەی مۆریشیۆس کۆکراوەتەوە و براوە بۆ هەندێک لە مۆزەخانەکانی بەریتانیا و وڵاتە یەکگرتووەکان و لەوێدا پارێزراوە.


سەرچاوەکان



870 بینین