دوو هێندەبوونی ڤایرۆسەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-12-23:06:00 - کۆدی بابەت: 3160
دوو هێندەبوونی ڤایرۆسەکان

ناوه‌ڕۆك

دوو هێندەبوونی ڤایرۆسەکان

لەبەرئەوەی ڤایرۆسەکان خانە نین، بۆیە سەربەخۆ توانای دوو هێندەبوونیان نییە، تەنها لە ناو خانە خانە خوێدا نەبێت. ئەنزیمەکان و ئەندامۆچکەکانی بەکاردێنێت بە مەبەستی دروست کردنی ڤایرۆسی زیاتر. لەبەر ئەوەی پشت بە خانەخوێ دەبەستێت بۆ دوو هێندەبوون، بۆیە پێیدەڵێن مشەخۆری ناچاری ناو خانەکان Obligate intracellular parasite. ڤایرۆس لە دەرەوەی خانەکانی خانە خوێ تەنها وردکەی نازیندوون، ناتوانێت دەست بەسەر جووڵەکەیدا بگرێت، بەڵکو بڵاو دەبێتەوە لە ڕێگای با، ئاو، خۆراک یان لە ڕێگەی خوێن و دەردراوەکانی دیکەی لەشەوە.


سەرچاوەکان



827 بینین