وەرگرتنی ڕۆشنەوزەی ڕووەک

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-14-00:42:00 - کۆدی بابەت: 3221
وەرگرتنی ڕۆشنەوزەی ڕووەک

ناوه‌ڕۆك

وەرگرتنی ڕۆشنەوزە

زنجیرە کارلێکە یەکەمییەکانی ڕۆشنەپێکهاتن لە ڕووەکدا ناودەبرێت بە ڕۆشنە کارلێکەکان Light reactions، پلاستیدە سەوزەکان بە مژینی ڕۆشنایی دەست پێدەکەن، سەوزە پلاستید ئەندامۆچکەیەکە لە ڕووەکە خانەکان و زیندەوەرە تاک خانە ناووک ڕاستەقینەکان وەکو قەوزەدا هەیە. لەوانەیە هەندێک قەوزە تەنها سەوزە پلاستیدێکی گەورەی تێدابێت لە کاتێکدا لەوانەیە خانەیەکی گەڵای ڕووەک ٥٠ پلاستید یان زیاتری تێدابێت، زۆربەی پلاستیدە سەوزەکان بەوە جیادەکرێتەوە کە پێکهاتوویەکی لێکچوویان هەیە. بە چاوپۆشین لەو زیندەوەرانەی کە تیایەتی. هەر سەوزە پلاستیدێک بە جووتێک پەردە دەورە دراون کە لە ناویدا سیستمێکی دیکەی پەردەیی ڕێکخراو لە شێوەی تورەکەی تەخت هەیە کە پێیان دەڵێن سایلۆکۆید، بەستنەوەی سایلۆکۆیدەکان بە شێوەیەکە هەندێکیان بە شێوەی چینی لەسەریەک هەڵچنراون و ناو دەبرێت بە گرانا Grana ڕووندەکاتەوە و تاکەکەی گرانیۆم (Granum)ـە. وە لە دەوری سایلۆکیدەکاندا شلەیەک هەیە بە ناوی سترۆما Stromaـوە.


سەرچاوەکان



1543 بینین