قەوزە سوورەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-14-13:48:00 - کۆدی بابەت: 3244
قەوزە سوورەکان

ناوه‌ڕۆك

قەوزە سوورەکان

هەندێک جۆری کەم لە قەوزە سوورەکان Rhodophyta لە شیریناوەکان یان لەسەر وشکانیدا دەژین، بەڵام زۆربەیان گیای دەریایین و لە قوڵاییەکانی کە دەگاتە نزیکەی 200 مەتردا دەژین.
قەوزە سوورەکان کلۆرۆفیلی A و بۆیەی سوور و شینی تێدایە کە بە فایکۆبیلین Phycobillines ناودەبرێت. ئەم بۆیانە ڕۆڵی گرنگیان لە مژینی درێژە شەپۆلەکاندا هەیە کە قوڵایی دەریا دەبڕێت. و گرنگە لە کرداری ڕۆشنەپێکهاتندا کە ڕێگە بە قەوزەکە دەدات کە لە قوڵایی دەریاکاندا بژی.
دیواری خانەکانی هەندێک قەوزە سوورەکان ماددەی فرە شەکریەکانی تێدایە کە ناودەبریت بە کاراجینان Caregeenan، کە لە دروست کردنی ماددەی ئارایشت و کەپسولی جەلاتینی و هەندێک جۆری پەنیردا بەکاردێت. هەروەها ئەگار Agarـیشی تێدایە کە لە چاندنی بەکتریادا بەکاردێت.


سەرچاوەکان



1444 بینین