قەوزە قامچیدارە خولاوەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-14-13:52:00 - کۆدی بابەت: 3246
قەوزە قامچیدارە خولاوەکان

ناوه‌ڕۆك

قەوزە قامچیدارە خولاوەکان

قەوزە قامچیدارە خولاوەکان Dinoflagellata زیندەوەری تاکخانەن. زۆربەیان ڕوشنەپێکهاتن ئەنجامدەدەن. و بەرهەمهێنەری سەرەکی ماددەی ئەندامین لە ژینگە دەریاییەکاندا.

بە ڕەنگی سەوزی زەردباو بەرەو قاوەیی جیادەکرێنەوە، چونکە بۆیەی کارۆتینۆیدەکان و کلۆرۆفیلی C,A یان تێدایە. زۆربەیان دوو قامچیان هەیە کە لە درێژیدا جیاوازن. کە وایلێدەکات بە جووڵەکەیان بە دەوری خۆیدا بخولێتەوە لە ئاودا. و دیواری خانەکانیان لە سلیلۆز پێک دێت.
هەندێک لە جۆرەکانی قەوزە قامچیدارە خولاوەکان زیندە ڕۆشنایی Bioluminesecence دروست دەکەن، کە بە زۆری ڕۆشناییەکەی لە ئاوی دەوروبەری دەریاییدا لە شەودا دەبینرێت. و هەندێ جۆری دیکە ژەهر و بۆیەی سوور بەرهەمدێنێت. ئەمەش دیاردەیەک دروست دەکات کە بە هەڵکشانی سوور Red tide دەناسرێت. کاتێک گیانەوەرانی دەریایی ئەم جۆرە قەوزانەش دەخۆن، کە ژەهریان تێدایە، مەترسی لەسەر ژیانی ئەو مرۆڤانە دروست دەبێت کە دەیانخۆن.


سەرچاوەکان



890 بینین