بەکارهێنانی وزەی خۆر

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-16-03:34:00 - کۆدی بابەت: 3335
بەکارهێنانی وزەی خۆر

ناوه‌ڕۆك

وزەی خۆر

وزەی خۆر یەكێكە لە سەرچاوە نوێبوەوە و زۆرەكانی جیهان، كە بریتیە لە تیشكێكی ڕووناكی كە چەندین سوودی هەیە وەك: بەرهەمهێنانی كارلێكە كیمیاییەكان، بەرهەمێنانی گەرمی و وزەی كارەبا، هەروەها وزەی خۆر چونكە لە هەموو جیهاندا هەیە بە سەرچاوەیەكی وزەی سروشتی دادەنرێت چونكە نابێتە هۆی پیسكردنی ژینگە، بۆیە بە شێوەیەكی گونجاو بەكاردەهێنرێت، چونكە لە داهاتوودا دەتوانێت زۆربەی پێویستییەكانی وزە دابین بكات.

توانای وزەی خۆر وەک بەرهەمهێنی کارەبا

دەتوانرێت سوود لە وزەی خۆر وەربگیرێت و كۆبكرێتیەوە و بگۆڕدرێت بۆ شێوەیەكی تری وزە وەك وزەی كارەبا، ئەمەش بە بەكارهێنانی تەكنەلۆجیای پێشكەوتوو دەكرێت، چونكە دروستكردنی پڕۆژەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆرەوە پشت دەبەستێت بەو ڕێژەیەی ڕووناكی كە لەو ناوچەیە دەدات چونكە بڕی لێكەوتەی تیشكی خۆر لە ناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی كە دەگۆڕێت.
بۆ دیاریكردنی ناوچەیەك كە وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبای لێ دروستبكرێت سەرەتا هەڵدەستن بە پێوانی ئەو بڕە تیشكەی كە لەو ناوچەیە دەدات لە كاتە حیاوازەكانی ساڵدا، دواتر پێوانەدەكرێت لەگەڵ ئەو ناوچانەی كە دەكەونە سەر هەمان هێڵی پانی دواتر ئەو زانیاریانەی كە كۆدەكرێنەوە بە (كیلۆوات * كاتژمێر/ مەتر چوارگۆشە) دەپێورێت، لە كۆتاییدا گەر ناوچەكە توانای بەرهەمهێنانی كارەبای هەبوو ئەوا وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبا دروست دەكرێت.

بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا

بۆ بەرهەمهێنای وزەی كارەبا و گۆڕینی بۆ شێوەیەك كە بتوانرێت سوودی لێببینرێت پێویستی بە چەند ئامێرێكی پێشكەوتوو هەیە بۆ كۆكردنەوەی ئەو فۆتۆنانەی كە لە تیشكی خۆرەوە دەردەچێت و بیگۆڕێت بۆ وزەی كارەبا. ئەو ئامێرانە بریتین لە:

ماترێكسەكانی فۆتۆئەلیكتریك

ماترێكسەكانی فۆتۆئەلیكتریك (Photovoltaic Arrays) كاردەكات لەسەر گۆڕینی وزەی ڕووناكی بۆ وزەی كارەبا لەڕێكەی گۆڕینی خانەكانی فۆتۆئەلیكتریك، ئەم ماترێكسانە پێكدێن لە خانەی فۆتۆئەلیكتریك كە پێكەوە بەستراون بە ماددەی كانزایی كە دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی بڕێكی زۆر لە وزە.

ئینڤێرتەر (inverter)

ئەم بەشە هەڵدەستێت بە گۆڕنی وزەی ڕووناكی بۆئەوی بتوانرێت سوودی لێوەربگیرێت، چونكە ئەو تەزووەی كە لە خانەكانی فۆتۆئەلیكتریكەوە دروستدەكرێن هەموو ئامێرەكان ناتوانن سوودی لێوەربگرن چونكە ئەو تەزوەی كە بەرهەمدێت تەزوویەكی نەگۆڕە، ئەم ئامێرە هەڵدەستێت بە گۆڕینی تەزووەكە بۆ تەزوویەكی گۆڕاو بۆ ئەوەی هەموو ئامێرەكان بتوانن سوودی لێوەربگرن.

كۆنتڕۆڵكەری ماترێكسەكانی فۆتۆئەلیكتریك 

ئەم بەشە كاری زیادكردنی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبایە بە دواكەوتنی تیشكی خۆر لەڕێگەی بەكارهێنانی هەستەوەری تیشكەوە، كە ئەم بەشە هەڵدەستێت بە گۆڕینی ئاڕاستەی ماترێكسەكان بۆ ئەوەی زۆرترین بڕی تیشكیان بەربكەوێت و زۆرترین وزە بەرهەمبهێنن.

خەزنكردنی وزەی خۆر 

پاش بەرهەمهێنانی وزەی ڕووناكی و گۆڕینی بۆ شێوەیەكی تر لە وزە، تەەشی كێشەیەك دەبین كە ئەوەش نەتوانینی بەرهەمهێنانی وزەیە لە شەودا، بۆیە دەبێت چارەسەرێك بۆ ئەمە هەبێت، كە بریتییە لە:
خەزنكردنی وزەی ڕووناكی: دەتوانرێت پاتری بەكاربهێنرێت لە ناو سیستەمی بەرهەمهێنانی كارەبادا بۆ خەزنكردنی وزەی كارەبا، بەڵام دەبێت ئەم پاتریانە توانی بارگاویكردنەوەیان هەبێت (شەحنكردن)، بەم شێوەیە لە ڕۆژدا كارەبا بەرهەمدەهێنرێت و لەشەودا بەكاردەهێنرێتەوە.

خەزنكردنی وزەی گەرمی: بەم ڕێگەیە دەتوانریت ئاو گەرمبكرێت لە ڕێگەی گۆڕینی وزەی خۆر بۆ وزەی ڕووناكی، كە دەتوانرێت دواتر ئاوەكە بگوازرێتەوە بۆ ئەو شوێنەی كە مەبەستە.

لایەنە ئەرێنی و نەرێنییەكانی وزەی خۆر

وزەی خۆر بەیەكێك لە گرنگترین سەرچاوەكانی وزە دادەنرێت، وەك هەموو شێوەكانی تری وزە لایەنی ئەرێنی و نەرێنی هەیە.

لایەنە ئەرێنییەكانی وزەی خۆر

  • سەرچاوەیەكی نوێبووەوەی وزەیە كە هەمیشە بوونی هەیە لە سەرانسەری جیهاندا.
  • دەتوانرێت چەندین سوودی جیا جیای لێ وەربگیرێت وەك: بەرهەمهێنانی وزە و گەرمی، پاككردنەوەی ئاو لەو شوێنانەی كە ئاوی پاكیان تێدا نییە، هەروەها دەتوانرێت بەكاربهێنرێت بۆ پێدانی وزە بە مانگە دەستكردەكان.
  • كەمی تێچووی چاككردنەوە، هەرچەندە دانانی سیستەمی بەرهەمهێنانی وزە لە ڕووناكیەوە بڕە پارەیەكی زۆری دەوێت بەڵام لەكاتی بوونی كێشە یان تێكچوونێكدا بەئاسانی چارەسەر دەكرێت و بۆ ماوەیەكی زۆر بەرگە دەگرێت.
  • بەرەوپێشچوونی بەردەوامی بواری تەكنەلۆجیای بەرهەمهێنانی وزەی خۆر، بەتایبەتی تەكنەلۆجیای نانۆ و فیزیا كە هەوڵدەدەن بۆ باشتركردنی توانای بەرهەمهێنانی كارەبا.

لایەنە نەرێنییەكانی وزەی خۆر

  • هەرچەندە وزەی خۆر لایەنی ئەرێنی زۆرە بەڵام بەهەمانشێوە لایەنی نەرێنی هەیە كە بریتییە لە:
  • گۆڕانی وەرزەكان دەبێتە هۆی گۆڕان لە بڕی وزەی بەرهەمهاتوو.
  • ناتوانرێت بە شەودا سوودی لێوەربگیررێت بۆیە پێویستە پاترییەك هەبێت بۆ ئەوی وزەكە خەزن بكات.
  • پێویستی بە ڕووبەرێكی زۆرە بۆئەوەی بتوانیت سوودی لێوەربگریت.
  • پێویستی بە بڕە پارەیەكی زۆر بۆ دانانی سیستمەكە چونكە ئامێری پێشكەوتووی زۆری دەوێت، بەرهەمهێنانی وزە لە تیشكی خۆرەوە پێنج ئەوەندەی تێچووی دەوێت لە بەرهەمهێنانی وزە لە سووتەمەنیی فۆسیلیەوە.


سەرچاوەکان



3214 بینین