بەرهەمهێنانی گەنم

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-21-00:36:00 - کۆدی بابەت: 3488
بەرهەمهێنانی گەنم

ناوه‌ڕۆك

کشتوکاڵی گەنم چۆنە؟

گەنم بابەتێکی سەرەکی خواردەمەنی دانیشتوانە و لە ڕووبەرێکی فراواندا دەچێنرێت کە هیچ بەروبوومێکی تر نایگاتێ، تا ڕادەیەک کشتوکاڵی گەنم سێیەکی ئەو ڕووبەرانەی داگیر کردووە کە بۆ دانەوێڵە تەرخان کراوە لە جیهاندا. فراوانبوونی ئەو ڕووبەرانەی داگیری دەکاتە بەندە بە توانای خۆ ڕاگرتن لەبەر ئەو بارە جوگرافییە جیاوازانەدا، چاندنی لەو ناوچانەدا سەرکەوتوو دەبێت کە بڕی ئەو بارانەی لێی دەبارێت لە نێوان ٢٦٠ ملم تا ٧٦٠ ملم دایە، سەرکەوتنی کشتوکاڵ کردنی بەندە بە توانای ئەو بارانەوە کە دەبارێت. لە بارەی ئەوەوە کە بەهەڵم بوون کەم دەبێت لە وەرزی کشتوکاڵیدا بارانە کە ببارێت بە مەرجێک لە وەرزی پایزدا چالاکی دەست پێبکات، ئەوە گرنگە بۆ گەشەکردنی ڕووەکەکە پێش ئەوەی وەرزی زستان بێت. بە پێچەوانەی ئەوەشەوە کشتوکاڵی گەنمی بەهارە دەردەکەوێت، بەڵام کەمی باران دەبێتە هۆی ئەوەی بەرهەم هێنان کەم و پچڕ پچڕ بێت، هەروەها لە پلەی گەرمای جیاوازدا کشتوکاڵ کردنی سەرکەوتوو دەبێت بە مەرجێک درێژی وەرزی گەشەسەندن کە ماوەی ١٠٠ ڕۆژە زوقمی تێدا ڕوونەدات، لەبەر ئەوە لەو ناوچانەدا کە پلەی گەرما زۆر دێتە خوارێ لە وەرزی بەهاردا دەچێنرێت، هەروەها بەرزبوونەوەیەکی زۆری پلەی گەرمە لەگەڵ شێیەکی زۆردا کار دەکاتە سەر کشتوکاڵی گەنم، چونکە ئەمە بارێکی گونجاو پێک دێنێت بۆ بڵاوبوونەوەی ئەو ڕووەکانەی نەخۆشی (کەڕوو) لێی دەدات، لەبەر ئەوە ئەو ناوچانەی کە بەم شێوەیە ناچێندرێت وەک سنووری باشووری، ئەم کشتوکاڵە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان و سنووری باکوری ئەرجەنتین و سنووری خۆرهەڵاتی ناوچەی بەرهەمهێنانی لە هیندستان و سنووری باشووری فراوانبوونی ئەم کشتوکاڵە لە باشووری چین.

بۆچی لە باشووری عێراق ناچێنرێ؟

دەتوانین هۆی نەچاندنی لە هەرە باشووری خۆرهەڵاتی عێراق بۆ ئەو جۆرە بارودۆخە بگەڕێنینەوە کە لەوێدا هەیە لەگەڵ چەند هۆیەکی تردا کە سنووری بۆ ئەو کشتوکاڵە داناوە. چاندنی گەنم لە خاکی جیاوازدا دەکرێت، بەڵام لە خاکێکدا کە تێکەڵ بێت و ئاوەڕۆی بآس بێت باشتر دەبێت، کارلێكکردنی هاوسەنگ دەبێت و فۆسفۆریشی زۆر دەبێت، ئەمەش یارمەتی دروستبوونی تریش هەیە یارمەتی ئەوە دەدات کە گەنم بڵاوببێتەوە وەک ئەوەی هێزی کارگەری کەمی پێویستە.

دەشتوانرێت ئامێریش بە شێوەیەکی فراوان بەکار بهێنرێت هەروەها هۆی گوستنەوەکە تێچوونی کەمە، ناوچەی وەبەرهێنان دەبەستێت بە بازاڕەوە کار دەکاتە سەر وەبەرهێنانی ڕووبەرێکی فراوانی زەوی بۆ کشتوکاڵ کردنی وەک لە ئەرجەنتین و ئوستورالیا کە بە ڕێگەی دەریا بەستراوە بە بازاڕەکانیانەوە لە ئەوروپا، هەروەها ناوچەی کشتوکاڵ کردنی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و کەنەدا و ڕووسیای فیدراڵ پێشتر کە بە ڕێگەی ئاسن تەنراوە. بەوەدا دەردەکەوێت بە فراوانی کشتوکاڵ دەکرێت چونکە لە هەموو قاڕەکاندا هەیە، بەلام فراوانترین ڕووبەر لە کیشوەری ئاسیادایە کە سێیەکی ئەو ڕووبەرە لە جیهاندا بە گەنم دەچێنرێت.

ناوچەی بەرهەمهێنانی سەرەکی لە کیشوەری ئەمەریکای باشوردا دەکەوێتە ئەرجەنتین، بەڵام لە ئوستورالیادا دەکەوێتە باشوری خۆرهەڵات و باشووری خۆرئاوا.

بایەخی ئەم بەرهەمە

بازرگانی گەنمی دەوڵەتان بایەخێکی گەورەی هەیە چونکە بابەتێکی خواردەمەنی سەرەکی بۆ ژمارەیەکی زۆری دەوڵەتان ئامادە دەکات، ئەم بایەخەش شآن بە شانی زیاد بوونی ژمارەی دانیشتوان و بەرزبوونەوەی ڕآدەی بژێوی دانیشتوان زیاد دەکات، دەبینین ئەو دەوڵەتانەی گەنم دەنێرنە دەرەوە ژمارەی دانیشتوانیان لەو دەوڵەتانە کەمترە کە لە بەرهەم هێنانی گەنمدا لەپێشترن و ژمارەی دانیشتوانیان زیاترە.
ئەمەش ئەوەمان بۆ ڕوون دەکاتەوە کە بۆچی چین و هیندستان لە لیستەی ئەو دەوڵەتانەدا نین کە گەنم دەنێرنە دەرەوە! لە کاتێکدا ئەرجەنتین و ئوستورالیا و کەنەدا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئەو شوێنانەیان گرتۆتەوە لە ناردنە دەرەوەدا. گرنگی گەنم وای لە بازرگانییەکەی کردووە کە کێشەیەکی ستراتیژی بێت لە ڕامیاری ئەو دەوڵەتانەدا کە دەینێرنە دەرەوە یان دەهێننە ناوەوە.


سەرچاوەکان



1975 بینین