ناوهڕۆك
سوجدەی (تلاوة)
چواردە ئایەت لە قورئانی پیرۆزدا هەیە سوجدەیان تێدایە، سوننەتە قورئان خوێن و ئەو کەسەی گوێی لێیە پاش تەواو بوونی ئایەتەکە سوجدەی تلاوة ببەن (عن إبن عمر رضي الله عنهما: قال: کان النبی یقرأ السورة التی فیها السجدة، فیسجد ونسجد معه حتی ما یجد أحدنا مکانا لموضع جبهته) رواه الشیخان، پێغەمبەر ﷺ ئەو سورەتەی سوجدەی تێدایە ئەیخوێند، ئینجا سوجدەی برد، ئێمەش سوجدەمان ئەبرد، تا هەندێکمان شوێنی دەست نەئەکەوت نێو چاوانی لێدابنێ. ئینجا سوجدەکان لەو سورەتانەدانە دوانیان لە سوورەتی (الحج)، یەکێک لە (الأعراف) و (الرعد) و (النحل) و (الإسراء) و (مریم) و (الفرقان) و (النمل) و (الم السجدة) و (حم السجدة) و (النجم) و (الإنشقاق) و (العلق). جا لەگەڵ (الله أکبر)ـدا نیەتی سوجدەی تلاوة دەهێنیت و جارێکی تریش بۆ چوونە سوجدە دەڵێت (الله أکبر). ئینجا کە لە سوجدە هەڵساوە، ئەلێ (الله أکبر)، ئینجا دائەنیشێ و سەلام ئەداتەوە. سوجدەی تلاوة یەک سوجدەیە، سوننەتە تێیدا بڵێ (سجد وجهی للذی خلقه وصوره وشق سمعه وبصره بحوله وقوته فتبارك الله أحسن الخالقین) رواه أصحاب السنن ئەبێ ئەم سوجدەیە مەرجەکانی نوێژی لێ بێنەجێ.