شوێنەوارە ئابوورییەکانی بێکاری

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-28-03:28:00 - کۆدی بابەت: 3820
شوێنەوارە ئابوورییەکانی بێکاری
ئابووری

واتە توانای بۆ کڕین کەمە یان هەر نییە و ئەمەش کاریگەری لەسەر قەبارەی خەرجی گشتی هەیە، ئەمەش وادەکات ئاستی خواستی گشتی دابەزێت

ناوه‌ڕۆك

شوێنەوارە ئابوورییەکان

کار ڕەگەزێکی بەرهەمهێنانە و هەر کەموکورتییەک لە ڕەگەزەدا ڕووبدات واتە لەدەستدانی بەرهەمهێنانە لە کۆمەڵگە، چونکە بەشداری لە پڕۆسەی بەرهەمهێناندا ناکات، لە لایەکی ترەوە کرێکاری دەست بەتاڵ توانای بەدەستهێنانی داهاتێکی نییە، واتە توانای بۆ کڕین کەمە یان هەر نییە و ئەمەش کاریگەری لەسەر قەبارەی خەرجی گشتی هەیە، ئەمەش وادەکات ئاستی خواستی گشتی دابەزێت، کەمبوونەوەی داواکاری گشتی کاریگەری خراپی لەسەر داکشانەوەی یان بێ بزووتی ئابووری نیشتیمانی هەیە، چونکە خواست پاڵنەری بەرهەمهێنانە، کەمبوونەوەی خواست و داواکاری بەرهەمهێنانیش کەم دەکاتەوە، کە لە کۆتایدا بێکارییەکە ئاڵۆزتر و فراوانتر دەکات.

بەم شێوەیە شوێنەوارەکانی ئابووری لەسەر بێکاری ڕآستەوخۆ (نەرێنییە)، چونکە دەبێتە هۆی نزمبوونەوەی داهاتەکانیان یاخود دەگاتە سەر سفر، لەم حاڵەتانەدا بێکارەکان پەنا بۆ خەرجکردنی ئەو پارەیە دەبەن کە پێشتر پاشەکەوتیان کردووە، نزمبوونەوەی داهاتی تاکەکەسی یاخود نەبوونی داهات دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئاستی خەرجییەکان، لە ئەنجامدا کار دەکاتە سەر تەندروستی تاکەکان و ڕێژەی بەرهەمهێنان کەم دەبێتەوە.



636 بینین