جووڵەی بەردەوامی قاچەکان

له‌لایه‌ن: - لەنیا بەختیار لەنیا بەختیار - به‌روار: 2024-05-27-15:23:00 - کۆدی بابەت: 13009
جووڵەی بەردەوامی قاچەکان

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

جووڵەی بەردەوامی قاچەکان (بە ئینگلیزی: Leg tappping or shaking during stress، بە عەرەبی: اهتزاز الساق) ڕەنگە جووڵەی بەردەوامی قاچەکان بۆ ئەو کەسانەی ئەم جووڵەیە ئەنجام دەدەن تەواو ئاسایی بێت، بەڵام بێزارییەک لەلای کەسانی دەوروبەر کە لە نزیکی کەسێک کە جووڵەی بەردەوامی قاچەکانی هەیە دروست دەکات. کاتێک لەسەر کورسی دانیشتوویت لە قوتابخانە یان لە دەرەوە یەکێک یان هەردوو قاچەکانت بەبەردەوامی دەجوڵێنیت و ناتوانیت قاچەکانت بوەستێنیتل. یان کاتێک دەخوێنیت، دەنووسیت یان کار لەسەر کۆمپیوتەر دەکەیت. هۆکاری سەرەکی ئەم جووڵەیە بۆ هەبوونی فشاری دەروونی و قەلەقی دەگەڕێتەوە، بەڵام هەندێک کەسیش پێیان وایە کە بەهۆی ئەم جووڵەیەوە دەتوانن زیاتر سەرنج بخەنە سەر کارەکانیان.  

بۆچی هەندێک لە خەڵکی بەردەوام قاچەکانیان دەجووڵێنن؟

ڕەنگە بەهۆی بێتاقەتی یان بۆ خۆسەرقاڵکردن بێت وەک بەهۆی ناردنی بڕێکی زیاتر لە خوێن بۆ ماسولکەکان کار لە ماسولکەکان دەکات. ئەم کاردانەوەیەش دەبێتە هۆی دروستبوونی جووڵەی بەردەوام لە قاچەکاندا.

کاریگەرییە باش و خراپەکانی

هەر جووڵەیەکی فیزیکی جەستە، دەتوانێت لە کەمکردنەوەی فشاری دەروونی سوود بەخش بێت. جووڵەکردن بە قاچەکانیش لە کاتی فشاردا دەبێتە هۆی سەرقاڵبوون و ئارامبوونەوە. جگە لە فشاری دەروونی دەکرێت هۆکاری تەندروستی ببێتە هۆی دروستبوونی ئەم بارودۆخە بەتایبەت زیان گەیشتن بە مێشک و دەمارەکانی مێشک، نەخۆشیی سایرۆید، کۆنیشانەی جووڵەی زۆری قاچ یان نیشانەی نەخۆشیی فرەجووڵەیی بێت.

چۆن دەتوانیت ئەم جووڵەیە کەم بکەیتەوە؟

  • فشار و دڵەڕاوکێ دەبنە هۆی جووڵاندنی قاچ بەبەردەوامی و بەبێ ئاگایی، گەڕانەوە بۆ بارودۆخی بەئاگایی دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی جووڵەکە. دەتوانی ئەم شتانە لە مێشکدا دووبارە بکەیتەوە وەک (من بە ئاگام، من دووبارە قاچەکانم دەجووڵێنم، هەست بەچی دەکەم و پێویستە چی بکەم؟) قسەکردن و گفتوگۆکردن لەگەڵ خۆت یان ئەنجامدانی هەر کارێکی تر وەک هەناسەدان بەشێوەیەکی ڕێکخراو، مەلەکردن، بەپێ ڕۆیشتن و وەرزشکردن کە فشاری دەروونیت کەم دەکاتەوە. کاتێک کە فشاری دەروونی لەسەر کەسەکە کەم دەبێتەوە، زیاتر لە باری ئاگایی دەمێنێتەوە و کەمتر یان هەر ئەم جۆرە جووڵەیە ئەنجام نادات.

  • دڵنیا بە لەوەی بەپێی پێویست خەوتوویت

نەخەوتن بەپێی پێویست دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی وزە. دواتریش دڵەڕاوکێ و فشاری دەروونی دروست دەکات و دەبێتە هۆی جووڵەی قاچەکان. خشتەی کاتی خەوتنت ڕێک بخە و بەپێی پێویست بخەوە بەم جۆرەش فشار، دڵەڕاوکێ و جووڵەی بەردەوامی قاچەکانت نامێنێت.


سەرچاوەکان



513 بینین