هۆکارەکانی بێکاری

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-28-03:53:00 - کۆدی بابەت: 3823
هۆکارەکانی بێکاری
ئابووری

لێشاوی هاتنی کرێکارانی دەرەکی، جا کرێکارانی هاتوو بێ یاخود کرێکارانی کۆچبەر یاخود ئەو کرێکارانەی کە لە ناوخۆدا کۆچ دەکەن - بێکاری -

ناوه‌ڕۆك

هۆکارەکانی بێکاری

دەتوانین هۆکارەکانی بێکاری بۆ ئەم هۆیانەی خوارەوە بگەڕێنینەوە:

هۆکارە ناوخۆییەکان

بێکاری لە ئابووری هەر وڵاتێک دەکەوێتە ژێر کاریگەری ئەم هۆکارانە، جا چ لە لایەنی خواستنەوە بێت یاخود لە لایەنی ڕووەوە:

١- بەرزبوونەوەی ڕێژەی گەشەکردنی دانیشتوان بە تایبەتی لە وڵاتانی تازە پێگەیشتوو.
٢- زیادبوونی دەرچووان لە بواری خوێندن لە سەرجەم پسپۆڕایەتییە زانستییەکان.
٣- لێشاوی هاتنی کرێکارانی دەرەکی، جا کرێکارانی هاتوو بێ یاخود کرێکارانی کۆچبەر یاخود ئەو کرێکارانەی کە لە ناوخۆدا کۆچ دەکەن کە ئاکامی هۆکاری (ئابووری، سیاسی، کۆمەڵایەتی ...هتد).
٤- بێ توانایی ئابووری ناوخۆ لە پێکهێنانی کەڵەکەبوونی سەرمایەی پێویست بۆ وەبەرهێنان لە پڕۆژە ئابوورییە جۆاوجۆرەکانی ناوخۆدا، لە سەرجەم بوارەکانی (بونیادنان و فراوانکردن و پێشخستن)

هۆکارە دەرەکییەکان

١- بارودۆخی ئابووری جیهانی کە دووچاری بارگۆڕانی ئابووری ناوبەناو بە تایبەت وەستاوی و داشکانەوەی ئابووری دەبێت، بە تایبەتیش ئابووری وڵاتانی پێشکەوتوو، کە ڕۆڵ و کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر ئابووری وڵاتانی تر هەیە.
٢- کاریگەر ڕووداو و کارەساتە جیهانییەکان کە لە سەرجەم ئابوورییە جۆربەجۆرەکان ڕوودەدات و دەبێتە هۆی تەنگژە ئابووری جیهانی و کار لە زیادبوونی ڕێژەی بێکاری و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و سەرچآوەکانی دیکەی وزە دەکات، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تێچوونی بەرهەم و کەمبوونەوەی بەکارهێنان.


سەرچاوەکان



8090 بینین