سیستەمی پاشایەتی لە میزۆپۆتامیا

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-28-22:13:00 - کۆدی بابەت: 3860
سیستەمی پاشایەتی لە میزۆپۆتامیا
مێژوو

پاشا ، پاشایەتی ، میزۆپۆتامیا ، ئینسکلۆپیدیای زانیاری

ناوه‌ڕۆك

سیستەمی پاشایەتی

داستانە و ئەفسانە سۆمەرییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە پاشایەتی لە ئاسمان بوو، تاج و سولجان و داری دەسەڵات لەوێ خراوەتە پێش خواوەند ئانۆ، یەکەمین کەس کە بووەتە پاشا لە ئاسماندا خواوەند ئەلنیل بوو، بەڵام کاتێک خواوەندەکان مرۆڤیان خەلق کرد، پاشایەتیان بە مرۆڤ بەخشی، بۆ ئەوەی کاروباری خۆیان ڕاپەڕێنن و خزمەتی خواوەندەکانیش بکەن. بۆیە فەرمانی پاشا فەرمانێکی خوداییە، هەرچەندە پاشا مرۆڤە، بەڵام پاشای مرۆڤ دەبێتە جێگری خواوەند، بۆیە گوێڕایەڵی ئەرک و پێویستە. هەندێک لە پاشاکانی عێراق هەوڵیان دا ببن بە خواوەند، بەڵام هەوڵەکانیان سەرنەکەوت. لەوانەش شاکانی ئەکەدی وەک شا سەرجۆن و نەرام سین و شاکانی بنەماڵەی ئوری سێیەمی سۆمەری وەک شا شولکی هەرچەندە بیرۆکەی بوونی پاشا بە خواوەند لە میسر سەرکەوتوو بوو، بەڵام لە دۆڵی دوو ئاوان چآرەنووسی جودا بوو.


سەرچاوەکان



2636 بینین