شارستانییەتی دۆڵی دوو ڕووبار

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-29-12:03:00 - کۆدی بابەت: 3876
شارستانییەتی دۆڵی دوو ڕووبار

ناوه‌ڕۆك

دۆڵی دوو ڕووبار

هەر لە کۆنەوە چەندین کۆمەڵی مرۆیی لە میزۆپۆتامیا نیشتەجێ بوون، جیاجیا و پێکەوە بەشداریان لە بنیاتنانی شارستانییەتدا کردووە. دۆڵی دوو ئاوان دەڤەرێکی کراوە بوو لە بەردەم هاتنی شەپۆلە مرۆییە یەک لە دوای یەکەکان. کە لە ڕۆژئاوا و باشووری ڕۆژئاواوە نەتەوەکانی نیمچە دوورگەی عەرەب (نەتەوە سامییەکان) و دۆڵی فوڕاتەوە ڕوویان کردە عێراق. هاوکات چەندین شەپۆلی مرۆیی تر لە ڕۆژهەڵاتەوە بە دۆڵی دیجلەدا تێپەڕیون دەهاتنە ناو عێراقەوە، ئەوانیش (نەتەوە هیندۆ ئەوروپییەکان). ئەم شەپۆلانە لەگەڵ دانیشتوانە ڕەسەنەکانی وڵات وەکو سۆمەرییەکان و لولوبیەکان و گوتیەکان و خورییەکان تێکەڵ بوون ئەم تێکەڵبوونە بووەتە مایەی ئاڵوگۆڕی شارەزایی و ڕا و هزری، بۆیە شارستانییەتی دۆڵی ڕافیدەین پێی کاریگەر بوون و کاریگەرییان لەسەر هەبووە. هەرچەندە سۆمەرییەکان بە داهێنەری بناغەی شارستانییەتی پێشکەوتوو دادەنرێن، ئەوان لە بواری بیناسازی و کشتوکاڵ و ئاودێری و داهێنانی نووسین دەستی باڵایان هەبووە، بەڵام ئەو نەتەوانەی کە لە دەرەوە هاتنە ناوچەکەیانەوە شتی تریان پێبوو، شارستانییەتیان دەوڵەمەند کرد و گەشەیان پێدا، بە شێوەیەک کە لەگەڵیان بگونجێ، بۆیە دەتوانین بڵێین شآرستانییەتی دۆڵی دوو ئاوان مۆرکی نێونەتەوەیی مرۆڤایەتیی هەبوو. پاشتریش بووە کەناڵێکی شارستانییەتی جیهان.


سەرچاوەکان



2930 بینین