شیعری گەردی ڕێی هەستاوە - مەحوی

له‌لایه‌ن: - کەماڵ ڕەحمانی - به‌روار: 2021-03-30-15:04:00 - کۆدی بابەت: 3947
شیعری گەردی ڕێی هەستاوە - مەحوی
هۆنراوە

وەردەگێڕێ ڕوو کە سوجدەی بەر دەبەم هەی دەڵێ: کەی نوێژی ڕۆژاوا دەکا

گەردی ڕێی هەستاوە

شاعیر/مەحوی

گەردی ڕێی هەستاوە جێ داوا دەکا
بەختە! ماڵی چاوی کێ ئاوا دەکا!

وەردەگێڕێ ڕوو کە سوجدەی بەر دەبەم
هەی دەڵێ: کەی نوێژی ڕۆژاوا دەکا

چاوە، جێی ئەو شۆخە بێ، وتم و وتی:
ئەم مەلا شێخە قسەی بێجا دەکا

کوشتەی ئەو چاوەم لە جەمعی کوشتەگان
خەنجەری موژگای من منها دەکا

دا بە یەکبارە بە با دا عومری خەڵق،
دێ بە با کاکۆڵەکەی تا تا دەکا

چاوەکەی بەیدەستی مەستیشە، کە چی
هەر بە لەحزێ فیتنەیێ بەرپا دەکا

ئەو کە دڵ دوقەد دەکا شیری برۆی،
ئیکە خەنجەر بۆ بە قەد خۆیا دەکا!

زامی دڵ وێران و ماڵاوا تەبیب
ماڵی وێرانم کە ماڵ ئاوا دەکا

تورکی چاوی مەستی، مەحوی موژدە بێ
وا کەبابی جەرگ و دڵ داوا دەکا


سەرچاوەکان



955 بینین