ناوهڕۆك
ئۆتۆمبێلی گێڕ ئۆتۆماتیك
بنەماكانی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی گێڕ ئۆتۆماتیك زۆر جیاواز نییە لە لێخۆڕینی ئۆتۆمبێلی گێڕ عادی، بەڵام چەند ڕێنماییەك هەیە كە شۆفێر دەتوانێت پەیڕەوی بكات بۆ پاراستنی گێڕەكە لە تێكچوون، هەروەها دەبێت ڕەچاوی ئەوە بكرێت كە هەموو ئۆتۆمبێلێكی گێڕ ئۆتۆماتیك گێڕ گەڕانەوە (downshifting) نییە.
چەند ڕێنماییەك لەكاتی لێخوڕین
لەكاتی سەركەوتن بەسەر هەوراز و شوێنە بەرزەكاندا دەبێت خێراییە هێواشەكان (گێڕە نزمەكان) بەكاربهێنرێت، چونكە لەكاتی بەكارهێنانی خێراییە كەمەكان بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكە سوڕانەوەی تایەكان كەمدەكاتەوە و توانای زیاتر دەبەخشێت بە ئۆتۆمبێلەكە، بەڵام بەداخەوە زۆربەی ئۆتۆمبێلە ئۆتۆماتیكەكان تایبەتمەندی گێڕ دابەزاندیان نییە، بۆیە لەم كاتەدا دەبێت برێكەكان زیاتر بەكاربهێنرێت.
باشتر وایە كە لە هەوراز و پێچكردنەوە سەختەكاندا خێرایی كەمبكرێتەوە بۆ دووركەوتنەوە لە ڕووداوێك ئەگەر برێكەكان كێشەی بۆ دروست بوو.
یەكێك لەو كێشانەی كە بۆ شۆفێر دروست دەبێت بە تایبەتی ئەوانەی كە لە ئۆتۆمبێلی گێڕ عادییەوە دێنە سەر ئۆتۆمبێلی گێڕ ئۆتۆماتیك بریتییە لە بەكارهێنانی قاچەكان، ئەوە زانراوە كە دەبێت شۆفێرانی ئۆتۆمبێلی گێڕ عادی هەردوو قاچەكانیان بەكاربهێنن بەڵام پێویستە لە ئۆتۆمبێلی گێڕ ئۆتۆماتیكدا تەنها یەك قاچ بەكاربێت كە بریتییە لە قاچی ڕاست، زۆربەی شۆفێران هەردوو قاچیان بەكاردەهێنن كە ئەمەش دەبێتە هۆی پێنان بە بەنزین و برێكدا لە یەك كاتدا.
چەند زانیارییەك بۆ پاراستنی گێڕی ئۆتۆمبێلی ئۆتۆماتیكی
- نابێت گێر بكرێتە سەر باری وەستان (P) گەر ئۆتۆمبێلەكە بە تەواوی نەوەستابوو.
- دەبێت لە كاتی وەستانی ئۆتۆمبێلەكە بۆ ماوەیەكی كاتی، گێڕەكە بكرێتە سەر بۆش (N).
- نابێت لەكاتی شۆفێریدا گێڕ بگۆڕدرێت.
- دەبێت كاتێك ئۆتۆمبێلەكە دابگیرسێنرێ كە لە باری وەستاندایە (P)