دابەشکردنی کات لە ڕەمەزان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-31-18:41:00 - کۆدی بابەت: 3998
دابەشکردنی کات لە ڕەمەزان

ناوه‌ڕۆك

چۆن سوود لەكاتەكانم وەربگرم لەمانگی ڕەمەزاندا

زۆربەمان پرسیارە ئەوە دەكەین چۆن كاتەكانمان بەسەربەرین لەمانگی ڕەمەزاندا، وەك دەردەكەوێت بە ڕۆژدا زۆربەی كەسەكان لەمانگی ڕەمەزاندا یان خەوتوون یان بەدیار بەرنامە تەلەفیزیۆنی و سوشیال میدیاكانەوە كاتەكانیان بەفیڕۆدەدەن، بۆیە ئێمە لێرەدا چەند هەڵبژاردەیەكتان دەخەینە بەردەست بۆ سوود وەرگرتن لە كاتەكانت لەمانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا.

  • قورئانی پیرۆز: خێر و چاكە لەم مانگەدا زۆر زیاترە لە مانگەكانی تر، بۆیە دەبێت هەوڵبدەین لەم مانگەدا ڕۆژانە یەك یان دوو بەش (جوزء) لە قورئانی پیرۆز بخوێنینەوە، بەم شێوەیە دەتوانین لە كۆتایی مانگا دووجار قورئانی پیرۆز تەواو (خەتم) بكەین
  • هەوڵبدەین كە سوننەتەكان بكەین، وەك نوێژە سوننەتەكان
  • هەوڵبدەین كە نوێژی تەراویح بكەین، بەتایبەتی بە كۆمەڵ (جماعة)
  • نزا و پاڕانەوەكانمان لەبیر نەچێت، بەتایبەتی پێش بەربانگكردنەوە
  • هەوڵبدەین سیلەی ڕەحم بپارێزین. لەمانگی ڕەمەزاندا لەگەڵ خزم و كەسوكارەكانمان لەسەر یەك سفرە كۆببینەوە و لە هەڵەی بەرامبەرەكانمان خۆشببین و پەڕەیەكی نوێ هەڵبدەینەوە
  • سەیری چەند بەنامەیەكی دینی و فێركاری بكەین لە مانگی ڕەمەزاندا بۆ زیادكردنی زانست و فراوانكردنی مێشكمان، هەروەها دووربكەوینەوە لە زنجیرە فیلمەكان كە هیچ سوودێكمان پێناگەیەنن
  • بەشداریكردن لە كەمپینەكانی خۆبەخشیدا كە لەلایەن ڕێكخاوەكانەوە ڕێكدەخرێت بۆ یارمەتیدانی هەژاران و كەم دەرامەتان، وەك یارمەتی ماددی، كۆكردنەوەی خواردن یان دابینكردنی جلوبەرگ، یان هەر یارمەتییەكی تربێت گرنگ ئەوەیە بتوانیت لەم مانگەدا خەندەیەك بخەیتە سەر لێوی ماڵە هەژارێك
  • كاتێك دیاریبكە بۆ یارمەتیدانی ئەندامانی خێزانەكەت، وەك یارمەتیدانی باوكت لە كڕینی پێداویستییەكانی ناوماڵ یان یارمەتیدانی دایك لە ئامادەكردنی خواردندا هەروەها یارمەتیدانی خوشك و برا بچووكەكانت لە وانەكانیاندا


سەرچاوەکان



495 بینین