مانگی ڕەمەزان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-02-03:16:00 - کۆدی بابەت: 4059
مانگی ڕەمەزان

ناوه‌ڕۆك

مانگی ڕەمەزان

مانگی ڕەمەزان نۆهەم مانگی ساڵی کۆچییە، یەکێکە لە پیرۆزترین و تایبەتترین مانگەکان لای موسوڵمانان، چونكە خودای گەورە بەڕۆژووبوونی هەموو ڕۆژێكی ئەم مانگەی وەك یەكێك لە عیبادەتەكان لەسەر موسوڵمانان فەرز كردووە، كە موسوڵمانان لە خودا نزیك دەكاتەوە و بە بەهەشتی بەرینیان شاد دەكات، هەروەها ڕۆژووگرتن یەكێكە لە پایەكانی ئیسلام كە موسوڵمان دەبێت لەگەڵ نوێژ و زیكرەكاندا ئەنجامی بدات.

تایبەتمەندییەكانی مانگی ڕەمەزان

مانگی ڕەمەزان جیاواز لە مانگەكانی تر خودای گەورە چەند خەیرێکی گەورەی داناوە، كە دەیكات بە مانگێكی تایبەت لەلای موسوڵمانان، تایبەتمەندییەكانی بریتین لە:

  • ڕۆژووگرتن، ڕۆژووگرتنی ڕۆژانی مانگی ڕەمەزان فەرزە لەسەر موسوڵمانان، بەڵام ڕۆژووی عاشورا و ڕۆژانی دووشەممان و پێنجشەممان سوننەتن
  • نوێژی تەراویح، نوێژێكە كە دوای نوێژی خەوتنان دێت
  • سەرفیترە، هەموو موسوڵمانێكی عاقڵ و پێگەشتوو دەبێت سەرفیترەی خۆی و ئەندامانی خێزانەكەی بدات بە كەسانی هەژار.

چاكەی مانگی ڕەمەزان

مانگی ڕەمەزان لە سوننەتی نەبەوی و قورئانی پیرۆزدا چەندین جار باسكراوە لەگەڵ ڕوونكردنەوەی تەواوی دەربارەی مانگەكە كە بریتین لە:

  • لە مانگی ڕەمەزاندا دەرگای بەهەشت دەكرێتەوە و ئاگر نامێنێت، هەروەها شەیتانە گەورەكان دەبەسترێنەوە لەم مانگە پیرۆزەدا، بۆیە موسوڵمانان هەلێكی زیاتریان هەیە بۆ دووركەوتنەوە لە تاوان و نزیكبوونەوە لە خودای گەورە بە نزا و چاكەكردن
  • لێخۆشبوونی تاوانەكان، خودای گەورە ئەم مانگەی بۆ موسوڵمانان داناوە بۆ لێخۆشبوونی تاوانەكانیان، هەروەها ڕۆژووگرتن تەنها خۆگرتنەوە نییە لە نان خواردن بەڵكو خۆگرتەوەیە لە تاوان و گوناهكردن
  • دەرگاکانی لێبووردەیی و تەوبە کردن دەرێنەوە بۆ نزیکبوونەوە لە خوای گەورە و پاککردنەوەی گوناهەکان و تەوبەکردن
  • بەدیهێنانی یەكسانی، لەم مانگەدا كەسە دەوڵەمەندەكان هەست بە حاڵی هەژارەكان دەكەن
  • پاراستنی تەندروستی جەستە، ڕۆژووگرتن یارمەتی پاككردنەوەی جەستە دەدات لە ژەهرەكان و پشوو دەدات بە ئەندامەكانی لەش


سەرچاوەکان



6081 بینین