فریودان چییە؟

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-04-02-22:18:00 - کۆدی بابەت: 4086
فریودان چییە؟

ناوه‌ڕۆك

یاسا

یاسا بەوە پێناسە دەکرێت کە هەڵسوکەوتێکە حکومەتەکان یان کۆمەلگە پەرەیپێداوە لەسەر هەرێمێکی دیاریکراو، وە یاسا هەندێک شێواز بەکار دەهێنێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ جۆرە جیاوازەکانی تاوان، وا کارە بازرگانییەکان، هەروەها پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، وە پێناسەی وردی یاسا ئەوەیە کە کۆمەڵە ڕێسایەکن کە لەسەر هەموو کەسێک ئەرکە جێبەجێی بکات و کاری پێ بکات، لە چاوپۆشی لە شوێن و پۆستیان، بەپێی وەسفکردنی فەیلەسوفی یاسای (هانز کیلسن) کە بیردۆزی یاسای پوختی داناوە، یاسا هەوڵی دیاریکردنی ئەو شتانە نادات کە پێویستە ڕووبدەن، بەڵکو ئەو یاسایانە دیاری دەکات کە تاکەکان دەبێت پابەند بن پێیەوە، وە لە گرنگترین ئەو شتانەی کە یاسای دەبێت مامەڵەی لەگەڵ بکات بابەتی فریودانە کە کۆمەڵێکی جیاواز لە خاڵ و دەستەواژە لەخۆدەگرێت کە وا دەکات لە فریودان تێبگەین لە ڕووی زاراوە و یاساوە.

فریودان چییە؟

وەڵامی ئەو پرسیارە لە ڕووی یاساییەوە بریتییە لە لادانی ئەنقەستی ڕاستی بە ئامانجی بێبەشبوونی کەسێک لە مافی خۆی، وە فریودان دادەنرێت بە یەکێک لە خاڵە سەرەکییەکانی تاوان وەک دەستکەوتنی پارە بە بیانوویەکی ساختە، یان ساختەکردنی کەسایەتیی، وە بەپێی یاسای ئەوروپییەکان فریودان تەنها لە لادانە ئەنقەستەکانی ڕآستیی کورت نابێتەوە، بەڵکو لادان و گزی کردن لە مامەڵە بازرگانییەکانیش دەگرێتەخۆ، بەم جۆرەش هەر خەڵەتاندن یان شاردنەوەیەک زەرەر دەگەیەنێت بە کەسێکی دیکە یان ڕێگە بە کەسێک دەدات کە سوودێکی نائەقڵانی ببینێ، ئەم جۆرە دەکرێت بە فریودانێکی ''جینائی'' دابنرێ بەپێی یاساکان، وە دەشکرێت مامەڵە کردن لەگەڵ ئەم جۆرە فریودانە وەک خەڵەتاندن بکرێت و بچێتە ژێر باری یاسای مەدەنییەوە لە جیاتی یاسای ''جینائی''، لە گرنگترین فریودانە جینائییەکان کە زۆر بڵاوە بریتییە لە دەستخستنی شتە تایبەتییەکانی خەڵک لە ڕێگەی چەکی بانکی ساختە و پوچەوە.

کارەکانی فریودان

پرسیاری ''فریودان چییە'' کۆمەڵە کارێکی جۆراوجۆر دەگرێتە خۆ کە لێپرسینەوەی یاسایی لەسەر دەکرێت، وە لە گرنگترین ئەو شتانەی کە یاسا لێپرسینەوەی لەسەر دەکات ساختەکردنی بەڵگەنامە و دیۆکیۆمێنت و زانیاری و داتاکانە، هەروەها لەگەڵ ئەوانەشدا دزینی زانیارییە تاکە کەسییەکان وەک ژمارەی بیمەی کۆمەڵایەتی و ناسنامەی تاکەکەسی یان پاسپۆرت و ئەوەی کە هەیە لە بەڵگەنامە تایبەتییەکانی تاکێک، دەکرێت فریودان و خەڵەتاندن لە ڕێگەی زۆر لە هۆکارە تەکنەلۆژییە نوێیەکان وەک ئیمەیڵی شەخستی ئەنجام بدرێت، یان فریودان لە ڕێگای تەلەفۆنی ماڵ و پەیوەندییەکانەوە، یان فریودان لە ڕێگەی مۆبایلەوە.
هەروەها فریودان لە ڕێگەی تۆڕی ئینتەرنێتەوە هەیە کە تاوانەکانی کۆمپیوتەر و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەگرێتەوە، کە فریودەرەکان لە ڕێگای ئینتەرنێتەوە پشت دەبەستن بە توانا نێودەوڵەتییەکانی ئەم تۆڕە و ئاسانیی شاردنەوەی ناونیشانەکانیان، هەروەها قورسیی لێکۆڵینەوە لە کەسایەتی و شەرعیەت لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە، هەروەها ئاسانییەکی زۆر هەیە کە کەسە دزەکەرەکان دەتوانن لە ڕێیەوە ماڵپەڕەکان بکەن بە شوێنی زۆر ناسەلامەت بۆ دزینی داتا و زانیاری و وردەکارییەکان، ئەم ڕێگای فریودانانە ئاسانکاری زۆری کردووە لە گەشەی زۆر خێرای فریودانی ئەلیکترۆنییەوە.
هەروەها لە گرنگترین شێوازەکانی فریودان بریتییە لە خۆدزینەوە لە باج، لە هەندێک وڵاتدا فریودان لە وەسڵی ساختە و ساختەکاری باج لە پشکنینەکان و ژمارەکانی باج دادگایی دەکرێت.


سەرچاوەکان



965 بینین