زیرەکیی سۆزداری چییە؟

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-04-02-22:38:00 - کۆدی بابەت: 4087
زیرەکیی سۆزداری چییە؟

ناوه‌ڕۆك

زیرەکیی مرۆیی

خوای گەورە مرۆڤی بەدیهێناوە و بە ئەقڵ لە هەموو بوونەوەرەکانی تر جیای کردۆتەوە، مرۆڤ دەتوانێ بە مێشک شتەکان لێک جیابکاتەوە، وە کاراتر بێ لە بڕیاردان و ڕآستی و شتە هەبووەکان بناسێتەوە، دەربارەی زیرەکیی، بریتییە لە سیفەتە مرۆییە ڕێژەییەکان کە پەیوەستە بە بوونی مێشکەوە، کە ڕێژەی زیرەکیی مرۆیی لە نێوان تاکەکاندا جیاواز دەبێت بەپێی زۆر لە هاندەر و کاریگەری دەروونی، زیرەکەکان بە شێوەیەکی ڕێژەیی زیاتر توانای کالێک کردنیان هەیە لەگەڵ ژینگەی چواردەوریان، زۆر کەسایەتی هەن کە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا بە هۆی زیرەکییەکەیانەوە ناوبانگیان دەرکردووە، وەک ئەرستۆ، وە مارتن لوثەر، وە هیتر، وە زیرەکیی سۆزداری یەکێکە لەو زیرەکییە مرۆییانەی کە بوونیان هەیە، لێرەدا پرسیار ئەوەیە، زیرەکی سۆزداری چییە؟ لێرەدا وەڵامی ئەم پرسیارە دەدرێتەوە کە زیرەکیی سۆزداری چییە.

زیرەکیی سۆزداری چییە؟

وەڵامی پرسیاری زیرەکیی سۆزداری چییە؟ بریتییە لەوەی کە جۆرێکە لە زیرەکییە مرۆییەکان کە لە ڕێگەیانەوە تاکەکان بەتواناتر دەبن لە زانینی هەست و سۆزی کەسانی چواردەوریان دەربارەی شتە جۆراوجۆرەکان، وە توانای جیاکردنەوەی هەستەکانی مرۆڤە، هەروەها توانای مرۆڤ بۆ کۆنترۆڵکردنی هەست و سۆزەکان و دەرخستنی لە کاتی پێویستدا زیرەکیی سۆزداری دەگرێتەوە، هەروەها بەڕێوەبردنی هەڵسوکەوتی مرۆیی، بۆ ڕاهاتن لەگەڵ ژینگە جیاوازەکانی مرۆڤ، جا ئەو ژینگەیە ژینگەی کۆمەڵایەتی یان ژینگەی کار بگرێتەوە.
زاراوەی زیرەکیی سۆزداری یەکەم جار لە ساڵی 1964ز دەرکەوت کە باسی لە پەیوەندی مەعنەوی و سۆزداری دەکرد لە زانکۆی کۆڵۆمبیا.
لە چوارچێوەی وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارەدا، پێویستە ئاماژە بە پەرەپێدانی ئەم زاراوەیە بکەین لە ڕووی مێژووییەوە، کە ڕوخسار و مەبەستەکانی ئەم وشەیە وردە وردە دەرەکەوت لەگەڵ دەرچوونی هەدنێک کتێب کە تایبەت بوون بە بابەتی زیرەکیی سۆزداری، لە گرنگترین ئەو کتێبانە پەڕتووکی زیرەکی سۆزداریی نووسەر دانیێل جۆلمانە لە ساڵی 1995ز.
پێوەرێک هەیە بۆ پێوانی زیرەکیی سۆزداری، ئەم پێوەرە ناوی زیرەکیی سۆزدارییە کە ڕێژەی کاریگەربوونی تاکەکان دەردەخات لەگەڵ ڕووداوەکانی چواردەوریان، لەگەڵ هەڵسوکەوت و توانا خۆیی و پێزانینەکان، هەروەها لەگەڵ توانای فەرمانی و لێهاتووییە سەرکردایەتییەکان کە تاکەکان هەیانە، کە کاریگەریی گەورەی لەسەر جیاوازی تاکەکان هەیە لە هەڵسوکەوت و بیرکردنەوەدا.

لێهاتووییەکانی زیرەکیی سۆزداری

وەڵامدانەوەی پرسیاری: زیرەکیی سۆزداری چییە؟، هەبوونی کۆمەڵە لێهاتووییەک دێنێتە ناوەوە کە ئەو کەسانە بەکاری دەهێنن کە بە زیرەکیی سۆزداری ناسراون، کە ئەم لێهاتووییانە وەک بەڵگە وان بۆ هەبوونی زیرەکیی سۆزداری، کە دەبنە هەڵسوکەوت لە ژیاندا و ڕەنگدانەوەیان لەسەر ژیانی مرۆڤ هەیە، لە گرنگترین لێهاتووییەکانی زیرەکیی سۆزداری ئەمانەن:

  • توانای شیکردنەوەی زمانی جەستە و پەیوەندیی نازارەکی لەگەڵ کەسانی تر.
  • شیکردنەوەی تۆنەکانی دەنگ و دەستخستنی هەندێک هەستی مرۆیی پەیوەست پێیان.
  • گوێگرتن بۆ کەسانی تر و تیگەیشتن لە حاڵەت و کێشەکانیان، وە هەست پێکردنیان کە گرنگیان پێ دەدرێت.
  • زانینی کاریگەری قسە لەسەر تاکەکان، وە هەوڵدان بۆ کاریگەری پۆزەتیڤ لەسەریان لە ڕێگەی هاندانیان و سەرنج خستنە سەر لایەنە باشەکانیان.
  • توانای کۆنترۆڵکردنی هەست و سۆزە مرۆییەکان، وە مامەڵەکردن لەگەڵ جۆرە جیاوازەکانی هەست و سۆزەکان بە جۆرێک لە ئارامی و هاوسەنگی.


سەرچاوەکان



1128 بینین