شیردەرە وێڵاشدارەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-06-16:58:00 - کۆدی بابەت: 4214
شیردەرە وێڵاشدارەکان
زانستەکان

هەندێ شیردەر هەن کە بڕبڕەیەکی پشتی جیاوازیان هەیە کە بەیەک بەستنەوەی تایبەت لە نێوان بڕبڕەکان دەگرێتەوە ئەم کۆمەڵەش مێروو خۆر

ناوه‌ڕۆك

شیردەرە وێڵاشدارەکان چین؟

شیردەرەکان دابەش دەکرێن بۆ چەند کۆمەڵەیەک بە پشت بەستن بە ڕێگای پەرەسەندنیان، کۆمەڵەکانیش ئەمانەن: شیردەرە وێڵاشدارەکان، شیردەرە هێلکەکەرەکان، شیردەرە توورەکەییەکان. زۆربەی شیردەرەکان شیردەرە وێڵاشدارەکانن. شیردەرە وێڵاشدارەکان ئەوەیە کە کۆرپەلەکانیان لە ناو لەشی دایکدا پەرە دەسێنێت. کۆرپەلە لە ناو ئەندامێکدا گەشە دەکەن پێی دەڵێن منداڵدان و ئەندامێک هەیە کۆرپەلە بە منداڵدانەوە دەبەستێت، پێی دەڵێن وێڵاش، وێڵاش خۆراک و ئۆکسجین لە خوێنی دایکەوە بۆ کۆرپەلە دەگوازێتەوە، و پاشەڕۆکانی کۆرپەلە بۆ دوور لەو دەگوازێتەوە. بەو کاتەی کە کۆرپەلە لە ناو منداڵدانی دایکیدا پەرە دەستێنێت دەوترێت ماوەی سک پڕی. ئم ماوەیەش لە شیردەرە وێڵاشدارەکاندا کاتەکەی دەگۆڕێت، ماوەی سک پڕی لە مرۆڤدا نزیکەی ٩ مانگ دەخایەنێت. شیردەرە وێڵاشدارە زیندووەکان دابەش دەکرێن بۆ ١٨ پلە.

مێروو خۆر و زریپۆش سستە

هەندێ شیردەر هەن کە بڕبڕەیەکی پشتی جیاوازیان هەیە کە بەیەک بەستنەوەی تایبەت لە نێوان بڕبڕەکان دەگرێتەوە ئەم کۆمەڵەش مێروو خۆر و زریپۆش تەمبەڵ دەگرێتەوە، ئەو شیردەرانەش هەندێک جار پێیان دەڵێن شیردەرە بێ ددانەکان، بەڵام تەنها مێرووخۆر ددانی نییە، بەڵام دوانەکەی دیکە ددانی بچووکیان هەیە، زۆربەی شیردەرەکانی ئەم کۆمەڵەیە مێرووەکان دەخۆن ئەویش بەهۆی زمانە درێژە کە تیرەکانیان دەیگرن. زریپۆش مێروو و بۆق و کەڕوو و ڕەگەکان دەخوات، زریپۆش کە لە ژێر هەڕەشەی و مەترسیدابێ خۆیدەپێچێتەوە وەکو تۆپی لێدێت بۆ ترساندنی نێچیرگرەکەی، لەشی بە پەڕەی رەق پارێزراوە. مێڕوولە خۆری زەبەلاح هەرگیز کوونی ئەو مێرووانە تێكنادا کە دەیانخوات کونەکە دەکاتەوە و هەندێ لە مێرووەکان دەخوات پاشان دەچێتە سەر کونێکی دیکە.

مێروو خۆرەکان

بەو شیردەرانەی کە مێرووەکان دەخۆن دەڵێن مێروو خۆرەکان ئەم کۆمەڵە گیانەوەرانی گۆرهەڵکەنە و ژووژک دەگرێتەوە، زۆربەی مێرووخۆرەکان بچووکن، لوتی درێژ و خڕیان هەیە یارمەتیان دەدات بۆ بۆنکردنی خۆراکیان، وە دەماخیان بچووکە و ددانیان سادەیە هەندێکیان کرم و ماسی و وشکاوەکی و مارمێلکە و شیردەرە بچووکەکان دەخۆن، بۆ نموونە ژووژکەکان لە هەموو سەرتاپای ئەوروپا و ئاسیا و ئەفریقیادا دەژین، دڕکەکانی لە نێچیرگرەکانی دەیپارێزێت. گۆڕ هەڵکەنەی لوت ئەستێرەیی کە لەسەر لووتیان هەستەوەری هەستیار هەن، ئەم پێکهاتانە یارمەتیان دەدات بۆ دۆزینەوەی کرمی زەوی و خواردنی. گیانەوەری گۆرهەڵکەنە توانای بینیان لاوازە.

قرتێکەرەکان

زیاتر لە سێیەکی جۆرەکانی شیردەر لە قرتێکەرەکانن، قڕتێکەرەکان لە هەموو کیشوەرەکاندا دەژین جگە لە کیشوەری جەمسەری باشوور. قڕتێنرەکان وەک سمۆرە و مشک و جورجەکان و ژوژکی گەورە (النیص) سمێڵیان هەیە بۆ هەست کردن. قڕتێنەرەکان یەک کۆمەڵە بڕبڕەیان لە شەویلگەی سەرەوەدا هەیە. هەموو قڕتێنەرەکان زۆر و دەجوون بە پلەیەک کە وادەکات ددانەکانیان لاواز ببن، بەڵام لە جوین ناوەستن چونکە بڕبڕەکانیان بە شێوەی بەردەوام نوێ دەبنەوە. نموونەی قڕتێنەرەکان وەکو کابیرا کە لە ئەمریکای باشوور دەژێت گەورەترین قڕتێنەرە لە جیهاندا بارستەی مێیەکانی نزیکەی ٧٠ کیلۆگرامە بەقەد بارستایی مرۆڤێکی پێگەیشتووە. بڕبڕەکانی ژووژگی گەورە بە بەردەوامی وەکو بڕبڕەکانی هەموو بڕبڕەکانی قرتێنەرەکان گەشە دەکەن.

کەروێشکە ماڵییەکان و کەروێشکە کێوییەکان

ئەو قرتێنەرانەن کە لە کۆمەڵەی شیردەرەکان دەچن کە کەروێشک و کەروێشکە کێوییەلان دەگرێتەوە. ئەم کۆمەڵەیە وەک قرتێنەرەکان ددانی کرۆژەری تیژیان هەیە، بەڵام بە پێچەوانەی قرتێنەرەکان دوو کۆمەڵەی بڕەڕ لە شەویلگەی سەرەوەیاندا هەیە و کلکیان کورتترە لە کلی قرتێنەرەکان. بۆ نموونە دوو گوێچکەی گەورە لە کەروێشکی کێویدا یارمەتی دەدات بۆ بیستن بە باشی و مانەوەی بە خۆش گوزەرانی دەدات، هەروەها لەگەڵ لووتێکی هەستیاری و دووچاری گەورە بەیەکەوە کاردەکەن بۆ دۆزینەوەی دوژمنە نێچیرگرەکانیان.

شەمشەمە کوێرەکان

شەمشەمە کوێرەکان تاکە شیردەرن کە دەفڕن، شەمشەمە کوێرەکان بەشەو چالاکن بە ڕۆژیش لە ناوچە ئارامەکاندا دەخەون زۆربەی شەمشەمە کوێرەکان مێروو و گیانەوەری بچووک بچووکەکانی دیکە دەخۆن، بەڵام هەندێ لە شەمشەمە کوێرەکان میوە و شلەی گوڵەکان دەخۆن هەندێک لە جۆرەکانی شەمشەمە کوێرە خوێنی باڵندە و شیردەرەکان دەمژن. زۆربەی شەمشەمە کوێرەکان شەپۆلە دەنگەکان بەکاردەهێنن بۆ گەیشتن بە خۆراک و ڕێگاکانیان، ئەمانیش ژاوەژاوێک دەنێرن بۆ دەورووبەرەکەیان لە ماوەی فڕینیاندا شەپۆلەکان لە ناوچەکانی سەردار و بەرد و تاوێر و مێرووەکان دەنگ دەدەنەوە، شەمشەمە کوێرەکان دەزانن چی لە دەوروبەریاندا هەیە. شەمشەمە کوێرە میوەخۆرەکان ناو دەبرێن بە ڕێوییە هەڵفریوەکان، ڕووەکەکان لێک دەپەڕێنن کاتێک لە ڕووەکێک دەفڕێت بۆ رووەکێکی دیکە بەمەبەستی خواردنی میوە.

گۆشت خۆرەکان 

ئەو شیردەرانەن کە کەڵبەی گەورە و خرێی تایبەتیان هەیە بۆ پارچەکردنی گۆشت پێیان دەڵێن گۆشت خۆرەکان زۆربەی شیردەرەکانی ئەم کۆمەڵەیە تەنها گۆشت دەخۆن، بەڵام هەندێکان ڕووەک و گیانەوەر خۆرن، بۆ نموونە وورچە ڕەشەکان گیا و بندق و توو دەخۆن، و بەدەگمەن گۆشت دەخۆن یان ڕووەک دەخۆن، کۆمەڵەی گۆشت خۆرەکان پشیلە و سەگ و سەگی ئاوی و ورچ و گیانەوەری ڕاکۆن و کەمتریارەکان دەگرنەوە. ئەو کۆمەڵە شیردەرانەی کەلە دەریاکاندا دەژین ماسی دەخۆن، گۆشت خۆرن. گۆلکی دەریا، شێری دەریا لەو کۆمەڵەن. نموونەی گۆشت خۆرەکان گۆرگی چۆڵەوانی تاکێکە لە خێزانی سەگەکان. گیانەوەری فیلی دەریایی، هەروەکو هەموو گۆشت خۆرە دەرییاییەکان، لە زەریاکان خۆراک دەخوات بەڵام لە وشکانی دەخوێت و زاوزێ دەکات، کەڵبەکانی بۆ نمایشتی دڵداری و بەرگری کردن و خۆهەڵواسین لەسەر بەفر بەکاردەهێنێت.

لمۆزدارەکان 

فیل لە شیردەرەکانە بەوە جیادەکرێتەوەکە لمۆزی هەیە لمۆز بریتییە لە یەکگرتنی لێوی سەرەوە و لووت، فیل لمۆزی بەکاردەهێنێت بە هەمان ڕێگەی بەکارهێنانی دەستمان و لێو و لوتمان، فیل لمۆزی بەکاردەهێنێت بۆ خۆراک خستنە ناو دەم و پرژاندنی ئاو بۆ سەر پشتی بەمەبەستی فێنک کردنەوە. فیل گیانەوەرێکی کۆمەڵایەتین فیلە ئەفریقییەکان مێیەکانیان بە شێوەی مێگەل دەژین. فیلی هندی گوێ  و کەڵبەی بچووکترە لە کەڵبەکانی فیلی ئەفریقی.

سمدارەکان

وڵاخ و ئاسک و مامز و کەرکەدەنەکان و کەمێک لە شیردەرەکان سم و بنپێی ئەستووریان هەیە، بنپێ و سم پەڕەی ئەستوورن کە پەنجەکان دادەپۆشن، کە لە نینۆکی پێ یاخود لە چڕنوک دەچێت، بەڵام بەتەواوی پەنجە دادەپۆشێت زۆربەی شیردەرە سمدارەکان توانای ڕاکردنێکی خێرایان هەیە، هەروەها ددانە خرێی تەختی گەورەیان هەیە، ئەم ددانانە یارمەتی شیردەرە سمدارەکان دەدەن بۆ هاڕینی ئەو ڕووەکانەی کە دەیانخۆن. شیردەرە سمدارەکان دەکرێنە دوو پلە، تاک پەنجە و جووت پەنجەکان ئەو شیردەرانە کە سمدارن  و تاک پەنجەن ئەوا لە هەرپێیەک یەک یان سێ پەنجەیان هەیە، وڵاخ و کەرەکێوی و کەری خۆماڵی یەک پەنجەیان هەیە کە سمێکی گەورەی هەیە، کەرکەدەن سێ پەنجەی پێی هەیە. شیردەرەکان کە جووت سمن لە هەر پێیەک دوو یان چوار پەنجەیان هەیە ئاژەڵ و وشتر و ئاسک و زەرافەکان جووت پەنجەن. زەرافەکان درێژترین گیانەوەری زیندوون مل و لاقەکانیان درێژە جووت پەنجەن زەرافەکان گەڵای سەردارە درێژەکان دەخۆن. وشترەکان جووت پەنجەن قۆقوزی پشتی (گۆشت پارە) لە وشتر بارستەیەکی گەورەیە لە چەوری کە وزەی دەداتێ کاتێک خۆراک کەم دەبێت وشتر دەتوانێت بۆ ماوەیەکی درێژ بێ ئاو بمێنێتەوە بۆیە دەتوانێت لەو شوێنانە بژیەت کە زۆر وشکن.

نەهەنگییەکان

نەهەنگییەکان کۆمەڵەیەکن لە شیردەرەکان کە نەهەنگ و دۆلفینەکان پێک دەهێنن هەموو نەهەنگەکان لە ئاودا دەژین، لەوانەیە نەهەنگەکان لە یەکەم  بینین لە ماسییەکان بچن نەوەک شیردەرەکان، بەڵام بە پێچەوانەی ماسییەکان دوو سییان هەیە و بێچووەکانیان بە شیر بەخێو دەکەن. زۆربەی نەهەنگە گەورەکان ددانیان نییە، بۆیە گیانەوەری بچووکی ناو ئاو دەخۆن وەک رۆبیان بەڵام دۆلفین و نەهەنگە کوژەرەکان ددانیان هەیە و بۆ خۆراک خواردن بەکاریان دەهێنن. ئەم گیانەوەرانەش واتە دۆلفین و نەهەنگەکان بە هەمان شێوازی شەمشەمە کوێرە شەپۆلی دەنگ دانەوە بەکاردەهێنن بۆ دۆزینەوەی ماسییەکان و گیانەوەرانی دیکە. نموونەی نەهەنگییەکان، وەکو نەهەنگی گۆشتپارەدار بێ ددانە وەک هەموو نەهەنگە بێ ددانەکانە ئاوی دەریا لە دەمی کۆدەکاتەوە بە تێپەڕبوونی بەسەر پەڕە تایبەتییەکاندا ئەم پەڕانە لە مادەیەک دروست کراون پێی دەڵێن بالین، ئەم پەڕانە گیانەوەرە دەریاییە بچووکەکان گلدەدەنەوە بۆ ئەوەی نەهەنگەکە بیانخوات. نموونەیەکی دیکە مانگای دەریا جۆرێکە لە نەهەنگ بە هێواشی لە نزیک کەنارەکان مەلە دەکات.

سەرەکییەکان 

زاناکان مەیموون و نسناس و مرۆڤەکان لە کۆمەڵەیەک پۆلێن دەکەن پێیان دەڵێن سەرەکییەکان، ئەم گیانەوەرانە لەهەر دەستێک پێنج پەنجەیان هەیە، وە لە هەر پێیەکیش پێنج پەنجە. زۆربەیان نینۆکی تەختیان هەیە لە جیاتی چڕنوک وە دەماخیان لە دەماخی زۆربەی شیردەرەکانی دیکە لە قەبارەدا هاوشێوەیانن گەورەترە. بە شیردەرە زۆر زیرەکەکان دادەنرێن، لەسەرەکییەکان ڕێکخستنی بێ هاوتا هەیە بۆ ئەندامەکانی لەش ئەوەش یارمەتییمان دەدات بۆ بەجێ هێنانی زۆر شتی ئاڵۆز، بۆ نموونە هەموو سەرەکییەکان دوو چاویان هەیە ڕووە و پێشەوەیە، دەتوانێت وردبێتەوە بۆ بینین لە خاڵێکی ورددا، پەنجە گەورە لە سەرەکییەکان بەرامبەری پەنجەکانی دیکەن لە دەستدا ئەمەش یارمەتی دەدات بۆ  هەڵگرتنی تەنەکان. زۆر لە سەرەکییەکان لەسەر دارەکان دەژین. کە بەدەست و پێیەکانیان بەسرەیاندا هەڵدەگەڕێن و جومگە جیڕەکانیانی شان یان ڕێیان پێدەدات بۆ هەژاندنی لە نێوان لقەکانی درەختەکانەوە و گەڵا و بەرەکان دەخۆن هەندێ لەسەرەکییەکان دوای گیانەوەرانی تر دەکەون. نموونەی سەرەکییەکان وەکو نسناسی لمۆزی، لوتێکی گەورەی هەیە، لوتی نێرەکان گەورەترە لە لوتی مێیەکان ئەم جیاوازیە وای کردووە کە زاناکان پرسیاربکەن کە لوت لە نێرەدا وەک ئامێری کێشکردنی مێیەکانە. نموونەیەکی دیکە  نسناسی کلکدارە کە دەتوانێت لقی دارەکان بگرێت( هەردوو باڵ و لاقەکانی و کلکی یارمەتی گواستنەوەی دەدەن لە نێوان دارەکاندا). ئۆرانج ئەوتان و مەیموونەکانی دیکە بە وەستاوی لەسەر پێیەکانی دەڕوات، مەیموونەکان دەماخ و لەشیان گەورەترە لە نسناسەکان.


سەرچاوەکان



2107 بینین