گەنم

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-16-14:13:00 - کۆدی بابەت: 4558
گەنم

ناوه‌ڕۆك

مێژوو و سەرچاوەکەی

کۆنترین دانەوێڵەیە کە مرۆڤایەتی ناسیویەتی و دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی چاخی بەردین. لەسەر بەرد و نەقشەکان وێنەی زۆری هەیە و جێگەی ڕێز و پەرستن بووە. لە ئاینەکاندا هاتووە کە دانەوێڵە بەهەشتە. شوێنی سەرەکی لە نێوان شام (فەڵەستین و ئەردەن و سوریا و لوبنان) و یۆنان بووە.

بەشەكانی گەنم

گەنم زۆر جۆری هەیە لە جیهاندا و لە بەم بەشانە پێکهاتووە:

- گەنم لە چەند چینێک پێکهاتووە و چینی پەلکەکە کە ٩٪ی پێکدەهێنێ و دوای ئەوە توێکڵێکی تاریک دێت کە ٣٪ی کێشی دەنکە گەنمەکە پێکدەهێنێ، ئەو چینەش زۆربەی پڕۆتینە. چینی سێیەم کە سپییە و لە نیشاستە پێکهاتووە کە ٨٥٪ی گەنمە. لە یەکێک لە جەمسەرەکانی کۆرپەلە هەیە کە کاتی چاندنی دەڕوێ و سەوز دەبێت، ئەویش لە ٤٪ی کێشی گەنمە.

- ئاردی توێکڵی گەنم لە هەموو چینەکانی توێکڵ پێکهاتووە.

- نانی ئەسمەر، ئەو نانەیە کە وا لە ناوەوە و توێکڵە ڕەشەکە پێکهاتووە.

- نانی گەنمی سپی، ئەو نانەیە کەوا لە چینی کۆرپەلە پێکهاتووە کە ڤیتامین و کانزای زۆری تێدایە، هەرچەندە بچینە ناوەوە دەبینین ئەوە زیاتر نیشاستەیە و ڤیتامینی کەمتر تێدایە.

دەنکە گەنم لەم مادانە پێکهاتووە

-شەکرەکان ٧٥٪، پڕۆتین ١١-١٢٪، چەوری ١٢.٥٪، ڕیشاڵی سیلیلۆز ٢-٢.٥٪.

- کانزاکان ٢٪ کە پۆتاسیۆم و فۆسفۆڕ و کالیسیۆم و ئاسن و یۆد.

کۆرپەلە

- پڕۆتین ٢٥٪، شەکر٤٧٪، زەیتی ڕووەکی ١٠-١٢٪، لیسیتین.

- کانزای فۆسفۆڕ و کالیسیۆم و سۆدیۆم و ئاسن و یۆد.

- ڤیتامین (بی١ و بی٢ و بی٥ و بی٦ و ئی).

- کۆرپەلە لە ئەنزیمی (لایپەزی - lipaze)ی تیایە کە چەوری خوێن کەم دەکاتەوە.

بەکارهێنانی پزیشکی و سوودەکانی

١- وزە و چالاکیە بۆ لەش.
٢- بۆ کەم خوێنی باشە چونکە ڤیتامینی (بی) و ئاسنی تێدایە.
٣- ڕەوانی دەکات چونکە کۆرپەلەکەی خەمیرەی تێدایە.
٤- بۆ پشێوی و هێمنی دەمار باشە چونکە ڤیتامینی (بی) و کانزای تێدایە.
٥- بەهۆی بوونی ڤیتامین و کانزاکان بۆ چالاکی جنسی باشە.
٦- بەهۆی بوونی کالیسیۆم ددان و ئێسك بەهێز دەکات.
٧- بەهۆی بوونی سیلیکۆن و کالیسیۆم و پڕۆتین قژ بەهێز دەکات.
٨- ڕژێنەری دەرەکی چالاکی و ڕێکخەری هۆرمۆنەکانیەتی.
٩- کوڵاوی توێکڵەکەی باشە بۆ کۆکە و کۆڵۆن و قەبزی.
١٠- بۆ جوانی پێست و ئازاری پشت و جومگە باشە.
١١- ئاردی گەنم دەکرێتە هەویر بەکاردێت بۆ ئاوسان و خوێن تێزان و هەوکردن و سووتانی پێست باشە.
١٢- بۆ زیادە هەستیاری پێست باشە.
١٣- نیشاستەکەی بۆ هەوکردنی گەدە و ڕیخۆڵە باشە.
١٤- بۆ لابردنی ماکی پێست باشە.


سەرچاوەکان



3766 بینین