ناوهڕۆك
گەیاندنی هەواڵی خراپ
هەوڵدانی خراپ بەتایبەت کاتێک کە ڕووداوێکی زۆر ناخۆش بێت، بۆ هیچ کەسێک ئاسان نییە، کەم نین ئەو کەسانەی کە دوای بیستنی هەواڵی ناخۆش تووشی جەڵتە و شۆک و تەنانەت مردنیش بوون، کەواتە پێش ئەوەی کە بتەوێت بە کەسێک بەتایبەت (ئەوانەی کە نەخۆشی دڵیان هەیە) هەواڵی ناخۆش بدەیت، دەبێت بەجۆرێک بارودۆخەکە بقۆزیتەوە کە ئەو ئامادەیی بیستنی ئەو هەواڵەی هەبێت، بۆ نموونە هەواڵی وەک داواکردنی تەڵاق و جیابوونەوە بەو پەڕەی ئامادەبوونەوە و هەواڵی خراپیش وەک نەخۆشی، مردن، ئاگر گرتنی ماڵ باشترە ئەمانە ڕاستەوخۆ و بێ ئەملاولا بوترێن، چونکە ئەم هەوڵانە پێویستیان بە خێرایی و دەستپێشخەری هەیە، هەڵبەتە پێویستە ئاگادار بیت کە چۆن دەیڵێت چونکە بە وشەیەکی هەڵە دەتوانیت زیان بە کەسێک بگەیەنیت
ئایا پێویستە کە هەواڵی خراپ بەدڵنییایەوە بدرێت؟
لەوانەیە لەبارەی وتنی هەواڵێکی خراپەوە یاخود نەوتنی بکەویتە گوومانەوە، بۆ نموونە ئەو کەسانەی کە نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە هەمیشە هەوڵدەدرێت هەواڵە ناخۆشیەکانیان لێ دوربخرێتەوە و هەوڵی خۆش و پڕ ئومێدیان پێ بدرێت، لەم حاڵەتەدا دەترسیت کە ئەو کەسانە بە بیستنی ئەم هەواڵە دووچاری شۆک و نائومێدی ببنەوە، بەڵام هەرچەند وتنی ڕاستی کەسەکە دەڕوخێنێت و بێ هیوای دەکات بەڵام بێ گوومان نەوتنی ڕاستیەکەو و شاردنەوەی بارودۆخەکە خراپتر دەکات، بە گشتی کاتێک کەسانی دەوروبەر هەوڵدەدەن کە ڕاستی بشارنەوە کەسەکە لە شوێنێکی ترەوە و بەشێوەیەکی خراپتر هەواڵەکە دەبیستێت.
ڕێگاکانی وتنی هەواڵی خراپ
سەرەتا کەسەکە ئامادە بکە بۆ بیستنی هەواڵەکە
لەکاتی وتنی هەواڵی ناخۆشدا، حاڵەتی ڕۆحی و هەست و سۆزی کەسەکە ڕەچاوو بکە، هەندێک کات وادەردەکەوێت کە بیسەر هیچ ئامادەییەکی نییە بۆ بیستنی هەواڵی خراپ، لەم کاتەدا پێیویستە پرسیاری وەک (زۆرترین نیگەرانی تۆ لەم بارەیەوە چی بووە؟)
(ئایا هیج کاتێک لەسەر شتێک نیگەران بوویت؟)
کەسەکە ئامادە بکە بە وتنی هەندێک جۆر پرسیار لەو بابەتە و دوای بیستنی ئەم پرسیارانە دەتوانیت هەواڵەکە نەڵێیت و بیخەیتە ڕۆژی دواترەوە، لەم ماوەیەدا کەسەکە هەست دەکات دەربارەی ئەو هەواڵە و ئەو پرسیارانەی کە تۆ کردت، هەر بۆیە لە ئەنجامدا ئامادەییەکی باشتری دەبێت و کاتی بیستنی هەواڵەکە شۆک نابێت.
کات و ساتی گونجاو بدۆزەرەوە بۆ وتنی هەواڵەکە
بۆ وتنی هەواڵی ناخۆش، سەرەتا دەبێت سەرنج بدەیت بزانیت کە ئەم هەواڵە تا چەند دەتوانێت بۆ کەسەکە قورس و خەفەتاوی بێت، کات و ساتی گونجاو لەبەرچاو بگرە بۆ وتنی هەواڵەکە، ئەگەر کەسەکە هێشتا پەیوەندیەکی باشی لەگەڵ تۆدا نەبەستووە هێشتا و ئامادە نییه ئەوا دەبێت کاتێکی گونجاوتر بدۆزیتەوە بۆ وتنی هەواڵەکە، تەواوی ئەو شتانە لاببە کە دەزانیت بارودۆخەکە خراپتر دەبێت، بۆ نموونە موبایلەکەت بکوژێنەوە و هەروەها واباشترە کە لە شوێنێکی هێمن و دوور لە ژاوەژاودا هەواڵەکەی پێ بڵێیت.
وتنی هەواڵ و زانیاری دان لەبارەیەوە بەشێوەیەکی گونجاو
قسەکە بەهەست و هێمنییەوە و بەڵام بە ڕاستی و بێ پێچ و پەنا بیڵێ، هەوڵبدە بە زمانێکی سادە کە تێبگات لێت قسە بکەیت، بەکارهێنانی وشەی قورس و ناڕوون دەبێتە هۆی ئاڵۆزترکردنی بابەتەکە، سوود وەرگرە لە بێدەنگی و ئاماژەکردنی بێ قسە وەک ئالەتێک بۆ ئاسانکردنی بابەتەکە، قورسی و ناخۆشی هەواڵەکە کەمتر پیشان بدە لەوەی کە هەیە، ئاوازی قسەکردنت دەبێت ئارام و ڕاستگۆیانە بێت و دەتوانیت سوود وەربگریت لە چەند ڕستەیەکی وەک (بەداخەوەم کە ئەم هەواڵەت پێ دەدەم)
(بەداخەوە هەواڵێکی خۆشم پێ نییە).
بەم ڕستانە دەست پێ بکە
هەواڵی خراپ بەبێ گۆڕانکاری و بەشێوەیەکی ڕوون بڵێ
گرنگترین شت ئەوەیە کە کاتێک دەتەوێت هەواڵی خراپ بە کەسێک بدەیت بەبێ هیچ گۆڕانێک و پێوەلکاندنێک و ڕای باش و خراپ بە بیسەرەکە بڵێ ئەمە ئەو شتەیە کە ئەو چاوەڕێیە بە ڕاستگۆیی هەواڵەکەی پێ بڵێیت، ئاگاداربە زۆرینەی خەڵکی زیانلێکەوتوو دەبن کاتێک هەواڵەکەیان بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ پێ دەدرێت.
لێتێگەشتن و دەردەدڵ کردن
دوای ئەوەی کە کەسەکە هەواڵەکەی بیست و خەمبار بوو بەجوانی دڵی بدەرەوە، نابێت لە بەرامبەریدا سارد و بێ وەڵام بیت، کەسی بیسەر دەبێت بتوانێت خەم و پەژارە لەچاوی تۆدا ببینێت، دەبێت لەگەڵ کەسەکەدا هەستەکانی خۆت بڵێیت و هاوبەشی پێ بکەیت و سوود وەرگرە لە بەکارهێنانی ڕستەی دڵدانەوە، بۆ هاودڵی لەگەڵ کەسی بەرامبەر دەتوانیت ئەم ڕستانە بەکار بهێنیت:
- (دەزانم کە بیستنی ئەم هەواڵە زۆر قورس و دژوارە)
- (هیچ کەسێک وەک نۆ ناتوانێت ئەم لەم کارەسات و خەفەتە تێبگات)
- (باوەڕ کردن بەم هەواڵە زۆر کێشەیە)
بۆ هاودەردی کردنی زیاتر واباشترە دەستی کەسەکە بگریت و لەڕووی فیزیکییەوە لێی نزیک بیتەوە، ئەگەر کەسەکە دوای بیستنی هەواڵەکە گریا بەتەنها بەجێی مەهێڵە و لەگەڵی بەو دوای هێوربوونەوەی زیاتر قسەی لەگەڵ بکە و دڵی بدەرەوه و لەکۆتایدا بەکەسەکە بڵێ کە تۆ دەتوانیت چی بۆ بکەیت.
هەواڵدان بە منداڵان
هەندێک کات کەسەکە ناچارە کە هەواڵەکە بە منداڵێک بدات، لەوانەیە کە وابیرکاتەوە کە باشترە کە بە شاردنەوە و درۆوە هەندێک شتی پێ بڵێت بەڵام ئەمە هیچ لە بەرژەوەندی منداڵەکە نییە، منداڵیش وەک گەورەکان پێی باشترە کە ڕاستی ببیستێت و چۆن بە کەسێکی گەورە دەڵێیت بۆ ئەمیش بە هەمان شێوە بەڵام دەبێت زۆر وریاتربیت و دوای پێدانی هەواڵەکە لەگەڵی بمێنیتەوە و بەجێی نەهێڵیت چونکە منداڵ بە هۆی بوونی هەستێکی ناسک و منداڵانەترەوه لەوانەیە زیاتر زیانیان پێ بگات هەر بۆیە پێویستە پێش هەر شتێک گفتوگۆ بکەیت لەگەڵ دەرونناسێکدا تا ڕێنموونیت بکات.