کراویە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-20-15:09:00 - کۆدی بابەت: 4681
کراویە

ناوه‌ڕۆك

بەشی بەکارهاتوو

بەرەکەی

سەرچاوەکەی

لە ناوەڕاست و باکوری ئەوروپا و ئاسیا هەیە و خۆڕسکە.

بریتیە لە ڕووەکێکی بۆندار هەروەک کەمون و یانسۆن و ڕازیانە، سوودیش لە تۆیەکەی وەردەگرێ بۆ خواردن و شیرەمەنی و شلەی کحولی لەگەڵ شیر تێکەڵ دەکرێت و دەشکرێتە ناو نان.

مێژووەکەی

لە نووسراوەکاندا هاتووە کەوا قەیسەر یۆلیۆس کراویەی بەکارهێناوە و سەربازەکانی ئیمپڕاتۆر ڤالیریس خۆراکیان کراویەی تیابووە. هەروەها دەنگوباس هەیە گوایە پێش یۆنان و ڕۆمان عەرەبەکان کراویەیان ناسیوە بۆیە هەر بە ناوی عەرەبی اموە (کراویە) ناونراوە.

پلینی دەڵێت ئەو ناوە هاتووە لە ناوی ئەو شارەی کە یەکەم جار لێوەی هاتووە ئەویش ناوی (کاریە - caria) و شارێکە لە ئاسیا و لە زمانی ئیسپانی کۆنیش ناوی (الکاراڤیا) بووە.

لە کتێبەکانی پزیشکی یۆنانی دیسقۆریدیس هاتووە کەوا وەک کرێم ئافرەتان بەکاریان هێناوە بۆ دەموچاو، لە سەدەکانی ناوەڕاستیش کاتی شکسپیر، کراویە ڕەواجی زۆر بووە لەناو کۆمەڵگە.

پارکینسۆن دەڵێت: دەنکی کراویە لەگەڵ میوەی کوڵاو و نان و کێک تێکەڵ کراوە، زۆر جاریش لەگەڵ میوەی وشک کراوە، ئەمەش بۆ ئەوە بووە کەوا بۆنی ناخۆش لە لەش دەربکات، هەروەها بۆ چارەسەری هەڵامەت و سەرما بەکارهاتووە.

لە ئەڵمانیا وەزیرەکان پەنیر و شۆربا و نانیان بە کراویە بۆن خۆش کردووە. لە نەرویج و سوید کراویە تێکەڵ بە نانی ڕەش دەکرێت لە دێهاتەکان.

ڕوسەکان و ئەڵمانەکان شلەیەکیان لە کراویە دروست دەکرد بە ناوی (کومیل - kummel). ئەوروپیەکان وایان گومان دەبرد کەوا کراویە لە هەر ماڵێک هەبێت ئەوا دزی لەو ماڵە ناکرێت و ئەوا خۆشەویستی لەنێوان هەردوو هاوسەر بەردەوام دەبێت و کۆتر و باڵندەکانی خۆماڵی بە ئاسانی بۆ ماڵەوە دەگەڕێنەوە، هەر بۆیە هەویری کراویەیان لە ژووری ئەو باڵندانەدا دادەنا.

پێکهاتەکانی

دەنکەکانی: زەیتی هەڵچوو ٤-٧٪ هایدرۆکاربۆن کارڤین.

- کارڤۆل (زەیتی ئۆکسجین کراو)

- هەندێک پڕۆتین و چەوری تیایە بۆ ئالیکی ئاژەڵ بەکاردێت. Mental of Spearmint

بەکارهێنانی پزیشکی و سوودەکانی

ئەو زەیتەی لە ڕووەکە کێویەکە دەردێت پترە لەوەی خۆماڵی.
١- بۆنێکی خۆشی هەیە و هەرس سوک دەکات.
٢- لەش بەهێز دەکات و ئارەزوی خواردن زیاد دەکات و دڵ هەڵچوون و سەرسووڕانیش لادەبات.
٣- لەگەڵ هەندێک دەرمان تێکەڵ دەکرێت تاوەکو تامی خۆش بکات وەک ئەوانەی حەبی ڕەوانی.
٤- بۆ لابردنی باوبژ باشە لە منداڵ و گەورە.
٥- بۆدرەکەی لەسەر برین دادەنرێت بۆ خێراکردنی چاکبوونەوەی.
٦- بۆ نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەناسە بەکاردێت (هەڵامەت و سەرما و کۆکە).
٧- میزکردن زیاد دەکات.
٨- شیری دایکیش زیاد دەکات.
٩- بۆ مایەسیری بەکاردێت.

زیانەکانی

١- زۆر خواردنی بۆ چالاکی گورچیلە باش نییە.
٢- زۆر خواردنی بۆ چالاکی جینسی باش نییە.


سەرچاوەکان



928 بینین