خۆراکی بەد هەرسی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-21-16:42:00 - کۆدی بابەت: 4707
خۆراکی بەد هەرسی

ناوه‌ڕۆك

بەد هەرسی - (Indigestion)

پێویستە ئەو کەسانەی دەزگای هەرسیان سستە پارێز بکەن لەو شتانەی کە قورسن بۆ هەرس بوون دەبێت کەم کەم و زوو زوو خواردن بخۆن، وە ڕێکخستنی مەزاج لەگەڵ مەزاجی خواردنەکان زۆر پێویستە لەگەڵ دۆینەوەی هۆکارەکە، دەبێت خواردنی سەرەکی سەوزە و میوە و شلەمەنی بێت، دەبێت وەرزش و جوڵەی زۆر بێت، ئاو خواردنەوەی زۆر باشە بەڵام پارێز لە ساردیەکان پێویستە.

چارەسەر

ئەگەر بە تەواوی چاک نەبوو ئەم تێکەڵانە بخورێت:

-(گەڵای ئەنیسۆن + گەڵای ڕیحانە + نەعناع هەموویان بە ئەندازە لەگەڵ گەڵای مرزە بە ئەندازەی دە هیندەی یەکێکیان)، دوای لێک دان و هاڕین پڕی کەوچکێک لەناو پەرداخێک ئاوی کوڵاودا دەم بکرێت بۆ ماوەی (١٥) خولەک دوای پاڵاوتن شەوانە دەخورێتەوە تا یەک هەفتە.

-(تۆوی ڕازیانە یەک بەش + ئەنیسۆن یەک بەش + تۆوی شویت یەک بەش + زیرە یەک بەش + ناعناعیەک بەش + زەعفەران یەک لەسەر چواری بەشێک)، وەک سەرەوە ئامادە دەکرێت و نیوەڕۆ و شەوانە دەخورێتەوە.

-ئەوانەش بەتاک یان دوان و سیان بەیەکەوە دەخورێن (زەعفەران، زەنجەفیل، دارچین، حێل، ڕێحانە، ئاوی نەعناع، لیمۆ و ئاوی لیمۆ، شووتی، گژنیژ بە سەوزی و تۆوەکەشی، خەیار، توور، جەعفەری، بەهێ، پەتاتە، تەمرهیندی، کەنگر، عەنبە، لۆبیای سوور، توس، پێ چۆلەکە)، بیرتان دەخەینەوە کەوا ڕێکی مەزاج و مەزاجی خواردنەکان شێکی زۆر پێویستە.

-(ئەسفەنتین + جاترە + تۆوی شویت + بەیبوون + ڕازیانە).

-(تۆوی پڕپڕە + گوڵپەڕ + وەنەوشە + عناب).

-ڕۆژی سێ کەوچک گیا گوڵ میرمیە لەناو سێ پەرداخ و نیو ئاودا بکوڵێت تا (١٠)خولەک دوای سارد بوونەوە ڕۆژی (٢-٣)پەرداخ بخۆرەوە.

-دەمکراوی جاترە یەک کەوچک لەناو پەرداخێک ئاودا دەم بکە و ڕۆژی (٢-٣)جار دووبارەی بکەرەوە.

-ڕۆژانە یەکێک لەو عەترانە بخواتەوە (٢-٤)فنجان لەداوای نان ئارەقی گێزەر + ئارەقی جاترە + ئارەقی بەیبوون + ئارەقی ڕەکێشە + ئارەقی بێژان + ئارەقی بی + ئارەقی تۆڵکە + ئارەقی پنگ + ئارەقی زرشک + ئارەقی شاترە + ئارەقی کاکوتی + ئارەقی کەرەوز.

بەد هەرسی بەپێی مەزاجەکان

-كەشی گەرم:

(شەربەتی هەنار، زرشک، ئاوی بەرسیلە، لیمۆ، ڕێواس، ئاوی شوتی، بەهێ، سێو).

-كەشی سارد:

(گۆشتی کۆتر و چۆلەکە، نۆکاو، مریشکی ماڵی بە دارچین، زیرە، مێخەک، خولنجان و گژنیژ بەیەکەوە، سکی چەور بکات بە زەعفەران و ئاوی شلەتێن).

-مەزاجی سارد و وشک:

(مریشکی ماڵی قەڵەو، شۆربای گەنم، خواردنەوەکانی مەزاج گەرم و تەڕ).


سەرچاوەکان



1101 بینین