گوڵی بابونج - حاجیلە

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-17-02:58:00 - کۆدی بابەت: 4578
گوڵی بابونج - حاجیلە

ناوه‌ڕۆك

بابونج - حاجیلە

گوڵ و ڕووەکەکە چەند جۆرێک هەیە لە بابونج کە لە ئەوروپا و ئەفریقا و ناوچە مامناوەندیەکانی ئاسیا بڵاوە میسریەکان بابونجیان بە پیرۆز داناوە لەبەر سوودەکانی بۆ چارەسەری تا هەر بۆیە پێشکەشی خواوەندەکانیان کردووە بابونج کاتێک دەکەوێتە ژێر پێ دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی بۆن لە ئینگلترا لەسەر شۆستەکان دەچێنرا.

پێکهاتەی بابونج

  1.  گرنگترین پێکهاتەکەی بریتیە لە زەیتی هەڵچوو.
  2. مادەی فلافۆناید کە هێمنکەرەوەی دەماخە.
  3. مادەی کۆلین و فۆسفۆڕ و ئاسن.
  4. ترشی تانیک و ئەنسیمیک و ستیرۆڵ و ئینۆسیتۆل و کلۆکۆساید.

بەکارهێنانی پزیشکی و سوودەکانی

  1. بۆ پشیوی و ناهەوسەنگی و خاوکردنەوەی ماسولکەکان باشە لە ئافرەتان.
  2. ئازاری بێ نوێژی.
  3. خەوزڕان و کەم خەوی.
  4. ئازاری پشت و ڕۆماتیزم.
  5. کەمکەرەوەی ئازارەکان بە گشتی.
  6. ئازاری سک و ڕیخۆڵەکان.
  7. بکوژی بەکتریا و کوڕووە.
  8. کرێم و مەرهەم بابونجی تیایە بۆ جوانکاری پێست و نەرمکردنەوە و لابردنی پەڵە.
  9. سووتان و هەوکردنی پێست و زیادە هەستیاریە.
  10. وەک غەرغەرە بەکاردێت بۆ ئازاری ددان و چارەسەری هەوکردنی پوک و ناودەم.
  11. چارەسەری مایەسیری.
  12. بەرگری لە هەڵبەزینی چاو دەکات.
  13. بۆ چارەسەری قەبزی باشە.
  14. بۆ سەرئێشە و شەقەسەر باشە.
  15. چارەسەری ئاوسانی گەرو هەڵامەت دەکات.
  16. چالاکی جینسی زیاد دەکات
  17. چالاکی جگەر زیاد دەکات.
  18. میزکردن زیاد دەکات و بەرد دەتوێنێتەوە.
  19. بۆ کۆکە و لابردنی بەڵغەم باشە.
  20. بۆ نەخۆشی شاهانە باشە.


سەرچاوەکان



758 بینین