کۆنگرەی داڤۆس

له‌لایه‌ن: ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-04-21-22:32:00 - کۆدی بابەت: 4727
کۆنگرەی داڤۆس

ناوه‌ڕۆك

کلاوس شواب

هاوڵاتی ئەڵمانی کلاوس مارتن شواب کە لە ساڵی 30-3-1938 لەدایک بووە، بە دامەزرێنەر و سەرۆکی جێبەجێکاری کۆنگرەی ئابووری جیهانی دادەنرێت، کە خۆی ئەندازیار و زانایەکی ئابوورییە، بەپێی باسکردنی شواب بێت، کۆنگرەی ئابووریی جیهانی بە ڕێکخراوێکی قازانج نەویست دادەنرێت کە پابەندە بە باشترکردنی دۆخی جیهان، لە هەمان ساڵدا کلاوس کتێبێکی بڵاوکردنەوە قسەی لەسەر چەند بابەتێک دەکرد، لەوانە: بەڕێوەبردنی دەزگایەکی مۆدێرن نابێت تەنها خزمەتی خاوەن پشکەکان بکات، بەڵکو دەبێت خزمەت و سوودی بۆ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان هەبێت بۆ دەستکەوتنی گەشە و بڵاوبوونەوە لە دوور مەودادا، لە ساڵی 2015ـدا بە فەرمی حکومەتی سویسری دانی نا بە کۆنگرە ئابوورییەکە وەک ڕێکخراوێکی نا حکومیی خاوەن سروشتێکی نێودەوڵەتی، لەم بڵاوکراوەیەدا باس لەوە دەکرێت کۆنگرەی داڤۆس چییە.

ڕێکخراوە قازانج نەویستەکان

بۆ زانینی ئەوەی کە کۆنگرەی داڤۆس چییە، سەرەتا دەبێت بزانین ڕێکخراوی قازانج نەویست چییە، ڕێکخراوی قازانج نەویست یاخود کیانی نا بازرگانی بریتییە لە ڕێکخراوێکی تەرخان کراو بۆ بەهێزکردنی بابەتێکی کۆمەڵایەتیی دیاریکراو یاخود پشتگیری کردنی گۆشە بینینێکی دیاریکراو، لە ڕووی ئابووریشەوە، بریتییە لە ڕێکخراوێک داهات بەکار دەهێنێت بۆ گەیشتن بە ئامانجی زیاتر لە جیاتی دابەشکردنی بەسەر خاوەن پشکەکان یاخود سەرۆک و ئەندامەکانی، ڕێکخراوە قازانج نەویستەکان یان خێرخوازییەکان بەخشراون لە پێدانی باج، واتە باج نادات لەسەر ئەو پارانەی کە ڕێکخراوەکە پێی گەیشتووە، کە دەکرێت بواری کار کردنیان لە بواری ئاینی یاخود زانستی یاخود توێژەری یان فێرکردندا بێت، وە ڕێکخراوە قازانج نەویستەکان بەرپرسن لە بەرامبەر بەخشەر و دامەزرێنەر و خۆبەخش و سوودمەندان و کۆمەڵگەی گشتیدا، bk   کە متمانەی خەڵک بە کارتێکەرێک دادەنرێت لەسەر ئەو بڕە پارەیەی کە ڕێکخراوە قازانج نەویستەکان کۆی بکەنەوە، چونکە هەتا سەرنجی ئەو ڕێکخراوانە لەسەر کارەکانیان زیاتر بێت خەڵک زیاتر متمانەیان پێ دەبەخشێت، لە ئەنجامی زیادبوونی متمانەدا ئەو پارەیەش زیاد دەکات کە لێشاو دەکات بەرەو ڕێکخراوەکە.

کۆنگرەی ئابووری جیهانی

ئاشنا بوون بەوەی کە کۆنگرەی داڤۆس چییە بەندە بە ئاشنا بوون بە کۆنگرەی ئابووریی جیهانی، کۆنگرەی ئابووریی جیهانی کە لە ساڵی 1971ز دامەزراوە ڕێکخراوێکی نا حکومییە، بە بەشداربوونی 1000 کۆمپانیای ڕەگەز جۆراوجۆر دامەزراوە کە کار لەسەر هەڵگرتنی بەربەستەکان دەکات بۆ بەڕێوەچوونی کارەکان، ئەم کۆنگرەیە ساڵانە میواندارییەکانی دەکات لە کانونی دووەمی هەموو ساڵێک لە داڤۆس، کە کۆمەڵگایەکی شاخاوییە لە گرابۆندن لە لای ڕۆژهەڵاتی چیاکانی ئەڵپەوە لە سویسرا، ئەم کۆبوونەوەیە ساڵانە نزیکەی 2500 سەرکردەی ئابووری و بزنس و سیاسیی نێودەوڵەتی کۆدەکاتەوە لەگەڵ خاوەن ناوبانگ و ڕۆژنامەوانەکان بۆ ماوەیەک کە دەگاتە چوار ڕۆژ، ئەمەش بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕێککەوتنە بازرگانییەکان.
ڕێکخراوەکە ساڵانە نزیکەی شەش بۆ هەشت کۆبوونەوە گرێ دەدات لەسەر ئاستی ناوچەکانی ئەفریقیا و ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و ئەمریکای لاتین، لەگەڵ دوو کۆبوونەوەی ساڵانە لە چین و هیندستان و ئیماراتی عەرەبی، پێشتر زۆر کۆنگرەی نێودەوڵەتی دیکە هەبوون ناویان لێدەنرا داڤۆس، بەڵام کۆنگرەی ئابووری جیهانی ڕێگری لەم بەکارهێنانە کرد بۆ ناوەکەیان لە هەر کۆنگرەیەکدا کە لە لایەن ئەوانەوە ڕێک نەخرابێت، ئەم بەیاننامەیەش لە 21ـی تشرینی یەکەمی ساڵی 2018 دەرچوو لە پێش کردنەوەی ''دەستپێشخەری وەبەرهێنان بۆ داهاتوو'' لە ساڵی 2018 کە ناوی لێنرابوو داڤۆس لە بیابان کە لە لایەن سندوقی وەبەرهێنانی گشتی لە شانشینی عەرەبی سعودی ڕێکخرابوو.

کۆنگرەی داڤۆس چییە؟

کۆنگرەی داڤۆس هەر ئەو ناوەیە کە بەکار دەهێنرێت بۆ ئاماژە کردن لە ''کۆنگرەی ئابووری جیهانی''، کە کۆنگرەی داڤۆس سەرکردەکانی بواری بزنس و وەربەرهێنەکان و سیاسیی و ڕۆژنامەوانەکان کۆدەکاتەوە لە هەموو بەشەکانی جیهانەوە، بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر پرسە ئابووریی و کۆمەڵایەتییەکانی ئەو کاتە، کۆنگرەی داڤۆس برتییە لە کۆبوونەوەیەکی ساڵانەی ''کۆنگرەی ئابووری جیهانی WEF'' کە ساڵانە لە کانوونی دووەم ساز دەدرێت لە شاری داڤۆسی سویسری، ئەم کۆنگرەیە بە یەکێک لە بەناوبانگترین چالاکییەکان دادەنرێت لەسەر ئاستی جیهانی و ناوچەیی و پیشەسازی، لەدایکبوونی کۆنگرەی داڤۆسی جیهانی لە ساڵی 1971ز بوو کاتێک پڕۆفیسۆر کلاوس شواب هەستا بە دامەزراندنی ڕێکخراوێکی قازانج نەویست لە سویسرا کە ناسرابوو بە کۆنگرەی بەڕێوەبردنی ئەوروپی، ئەمە دەستپێکی بوونی داڤۆس بوو بە جەمسەری کۆبوونەوەی خاوەن کارەکان بە پلەی یەکەم لە ئەوروپا و ناوچەکانی ترەوە بۆ بەستنی کۆبوونەوەیەکی ساڵانە لە کانونی دووەمی هەموو ساڵێکدا لە داڤۆس.
بۆ کامڵتر کردنی داڤۆس، لە ساڵی 1974ـدا بانگهێشتی سەرکردە سیاسییەکان کرا بۆ ئامادە بوون لە کۆنگرەی داڤۆس بۆ یەکەمین جار، وە لە ساڵی 1987ـدا ناوی ''کۆنگرەی بەڕێوەبردنی ئەوروپی'' گۆڕدرا بۆ ئەوەی ببێتە ''کۆنگرەی ئابووری جیهانی''، شایەنی باسە کە کۆنگرەی داڤۆس بابەتی جیاواز لەخۆدەگرێت بۆ مشتومڕ کردن لەسەری هەموو ساڵێک، دواهەمین ئەو بابەتانەش بریتی بوو لە ''جیهانگیری 4.0'' کە گفتوگۆی لەسەر کرا لە ماوەی 22 بۆ 25ـی کانونی دووەمی 2019ز، یەکێک لە گرنگترین ئەو خاڵانەی کە باسی لەسەر کرا پێوەری ئابووری بوو کە ئایا پێویستی بە نوێکردنەوە هەیە یان نا، یەکێکی دیکە لەو بابەتانەی قسەی لەسەر کرا گۆڕانی زەپۆش و کاریگەرییە ئابووریی و قەیرانە بازرگانییەکان بوو، هەروەها باسیش لە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای شۆڕشی پیشەسازیی چوارەم کرا لەگەڵ زیرەکیی دەستکرد، لەگەڵ ئەوانەشدا باس لە نیگەرانییەکان کرا دەربارەی ڤەنزوێلا.

کۆنگرەی داڤۆس لە نێوان سەرکەوتن و ڕەخنەکان

دوای زانینی ئەوەی کە داڤۆس چییە، تیشک دەخەینە سەر سەرکەوتنەکانی داڤۆس لەگەڵ ئەو ڕەخنانەی ڕووبەڕووی دەبنەوە، ئەم چالاکییە ئەو ناوی ''کۆنگرەی ئابووری جیهانی'' لە ساڵی 1987ز وەرگرت بۆ ئەوەی ڕەنگدانەوەی گرنگیی بابەتە ئابووریی و سیاسییە جیهانییەکان بێت، لە نێوانیشیاندا هەژاری و کێشەکانی ژینگە و ململانێ نێودەوڵەتییەکان کە کۆنگرەکە لە کاتی دامەزرانییەوە ڕاستەوخۆ کاری لەسەر چارەسەرکردنیان کرد، وە ئەو ئەو ڕێککەوتننامەی نەهێشتنی جەنگەی کە لە نێوان یۆنان و تورکیا مۆر کرا، کە لەو کاتەدا زۆر نزیکبوون لە هەڵگیرسانی جەنگ بەهۆی ئەو گەڕانانەی تورکیا ئەنجامی دابوو لە ناوچە ئاوییەکانی نزیک دورگە یۆنانییەکان، لە دیارترین ئەو ململانێیانەیە کە لە لە کۆنگرەی ئابووری جیهانی لە ساڵی 1988ز چارەسەر کرا، هەروەها کۆنگرەی ئابووری جیهانی ''داڤۆس'' ڕێخۆشکەر بووە بۆ هەندێک ڕووداوی دیبلۆماسی گرنگ، وەک یەکەمین کۆبوونەوە لەسەر ئاستی وەزیران لە نێوان کۆریای باکوور و باشوور لە ساڵی 1989ز، وە یەکەمین کۆبوونەوەی ڕووبەڕوو لە نێوان سەرکردەکانی کۆنگرەی نیشتیمانی ئەفریقی نیلسۆن ماندێلا و سەرۆکی باشووری ئەفریقا، هەروەها پەیماننامەی قاهیرە لە ساڵی 1994ز.
سەرەڕای ئەو سەرکەوتنانەی کە بەدەستی هێناوە، بەڵام کۆنگرەی ئابووری جیهانی کەوتە بەر ڕەخنەی زۆر توند لە کۆتاییەکانی نەوەدەکانی سەدەی بیست لە لایەن چالاکانی دژ بە جیهانگیری، ئەوان ڕێکخراوەکەیان بەوە تۆمەتبار دەکرد بە بێبەشکردنی دەوڵەتە هەژارەکان لە ڕێگەی بانگەشەکردنی لە ڕادەبەدەر بۆ سەرمایەداریی جیهانی، زانای سیاسیی ئەمریکی ''ساموێل هینگنتۆن'' کۆنگرەکە بەوە وەسف دەکات کە کونێکە بۆ ئاودانی پێشەنگەکان، هەروەها دەستەواژەی ''داڤۆس مان'' زۆر ناوبانگی دەرکرد، ئەم ناڕەزایی دەربڕینانە بەردەوام بوو هەتا سەرەتاکانی سەدەی بیست و یەک، هەتا ئەو کاتەی کە ڕێکخراوەکە هات بەدەم ناڕەزاییەکانەوە و دەستی کرد بە بانگهێشتکردنی ڕێکخراوە نا حکومییەکان و دەوڵەتە تازە گەشەسەندووەکان، کۆنگرەی داڤۆسی کراوەشی ئەنجام دا لە ساڵی 2003ز ـدا.


سەرچاوەکان

90 بینین