سوودەکانی کاکو

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-22-06:20:00 - کۆدی بابەت: 4765
سوودەکانی کاکو

ناوه‌ڕۆك

باسی کاکاو

بەشی بەکارهاتوو تۆو و دەنکەکەییەتی و سەرچاوەکەشی ئەمریکای ناوەڕاست و باشورە، سیلان و یافا. ٨٠٪ی کاکاوی ئیمڕۆ لە ئەفریقای ڕۆژئاوا بەرهەم دێت.

کاکاو ناوی (سیۆبرۆمایە - Theobroma) واتە خۆراکی خواوەندەکان لە مەکسیک پێیدەڵێن (شوکولاتە). داری کاکاو گەڵا و گوڵ و بەرەکەی هەڵدەگرێت بە درێژایی ساڵ باشترین کاتیش بۆ ڕنینی بەرەکەی بریتیە لە مانگی حوزەیران و کانونی یەکەم.

تۆوی کاکاو وەک پارە بەکاردەهات لە زۆربەی بەشەکانی مەکسیک لە کۆنەوە بەتایبەتی لە بازرگانی بچوک، لە هەندێک شوێن تاوەکو ئێستا ئەو جۆرە بازرگانیە هەر بەکاردێت.

داری کاکاو لە ژێر سێبەری داری لە خۆی گەورەتر دەچێنرێت وەک مۆز و بەرەکەی لەسەر دارەکەوە دەپارێزرێ لە شێوەی کیس و گونیە هەروەک دەنکی فاسۆلیا و بەزالیا. پاش پێگەیشتنی ئەو کیسە دەکرێتەوە و لەبەر ڕۆژ وشک دەکرێتەوە یان بەهۆی هەڵم زۆربەی گەنج و منداڵەکانی ئێستا دەڵێن دونیا بەبێ شوکولاتە دونیایەکی بێ مانا و ناخۆشە. 

لە ساڵی ١٥١٩ سەرلەشکری ئیسپانی (هێرناندۆ کورتیز) داگیرکەری مەکسیک کاتێک لەگەڵ پاشای مەکسیک دانیشتبوو (کە لە هۆزی ئەستیک) بوو، بینی گیراوەیەک دەخواتەوە لەناو پەرداخێکی زێڕ، ئەویش سەرنجی ئەو پەرداخەیدا نەوەک گیراوەی ناو پەرداخەکە، دوایی پێیان ڕاگەیاند کە ئەو گیراوەیە زۆر بەنرخە و ١٠٠ دانەی دەتوانرێ یەک بەندەی بەهێزی پێ بکڕدرێت و ناوی ئەو گیراوەیەش (کزۆکواتڵە - ئاوی تاڵ). لە پاشان ئەو فەرماندەیە ناوی لەو دەنکانە نا بە (شکولاتە) و ناردیەوە ئیسپانیا بۆ پاشاکەیان و بۆ ماوەی ١٠٠ ساڵ ئیسپانیەکان ئەو دەنکە و شەرابەیان لە ئەوروپیەکان شاردەوە تاوەکو شەڕی نێوان ئیسپانیا و بەڕیتانیا هەڵگیرسا و چەند پاپۆڕێکی ئیسپانی گیرا کە ئەو ڕووەکەی تێدابوو. ئەو گیراوەیە لە مەکسیک لە بۆنەکانی خۆشی بەکاردێت وەک ژن هێنان و زۆر جاریش لەلایەن پیاوانی ئاینی بۆ نزیکبوونەوە لە خواوەند لە کاتەکانی نوێژ بەکاردێت. تاوەکو سەدەی شانزدەهەم ساڵانە ٢٠٠ تەن لە کاکاو لە مەکسیکەوە دەگەیشە ئیسپانیا. لە سەدەی حەڤدەهەم کاکاو گەیشتە ئەوروپا و لە سویسرا و ئینگلتەرا و نەرویج و هۆڵەندا و بەلجیکا بڵاوبووەوە و تاڵیەکەشیان چارەسەر کرد بە زیاد کردنی شەکر و شیر. تاوەکو سەدەی نۆزدەهەم کاکاو هەبوو لەسەر شێوەی شلەمەنی بەڵام لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەهەم کرا بەو شکولاتەی ئێستا دەیبینن.

لە ئەمریکای ناوەڕاست کاکاو بۆ ماوەیەکی زۆر بەکاردەهات بۆ چارەسەری تا و کۆکە و سکپڕی و منداڵبوون، هەروەها خۆیان چەور دەکردبە زەیتی کاکاو بۆ سووتان و شەقبوونی پێست و گۆی مەمک و قژ ڕووتانەوە. ئێستا کاکاو زۆر بەکاردێت وەک مەرهەم بۆ برین و نەخۆشیەکانی هەناسە تەنگی و وەک شوێنگرەوەی قاوەش بەکاردێت بۆ ئەوانەی ناتوانن قاوە بەکاربهێنن.

پێکاهاتەی کاکاو

پێکاهاتەی دنکەکەی

  • سیۆبرۆمین ٢٪.
  • چەوری ٤٠-٦٠٪
  • ڤیتامینی (سی و ئی) و کانزای وەک مەگنیسیۆم و سیلینیۆم.

پێکهاتەی توێکڵەکەی

  • سیۆبرۆمین.
  • هیلامی.

بەکارهێنان و سوودەکانی پزیشکی کاکاو

بە شێوەی خۆراک و حەڵوا و شیرنەمەنی و بەستەنی بەکاردێت و بۆ کاروباری پزیشکی بەکاردێت و چونکە مادەی دژە ئەکسەدەی تیایە وەک (فلاڤۆنید و کاتیشین) هەروەها کۆفاین و سیۆبرۆمینی تیایە.

  • دواخستنی لەکارکەوتنی خانەکانی لەش کاتی چوونە ناو تەمەن چونکە ڤیتامین و کانزای باشی تیایە. ئەو ڤیتامین و کانزایانە هۆکارن بۆ بەرگری لە نەخۆشیەکانی دڵ و شێرپەنجە هەروەک لە لێکۆڵینەوەکانی زانکۆی کالیفۆڕنیا و هۆڵەندا دەریانخستووە. دوو کەوچکی گەورە لە کاکاو بڕی ١٤٦ میلگرام لە دژە ئەکسەدەی تیایە. هەر پێنج ئۆقیە لە گیراوەی سوور نزیکەی ٢١٠ میلیگرام لە دژە ئەکسەدەی تیایە کەوا یەکسانە بە بڕی ئەو دژە ئەکسەدەی هەیە لەناو گیراوەی ترێ، بەڵام کاکاو باشترە چونکە کحولی تێدا نییە کاریگەری خراپی هەبێت لەسەر جگەر و دەماغ. کاریگەری باشی یەک پارچە شکولاتە یەکسانە بە کاریگەری یەک کوپ لە شلەی ئاوی ترێ بۆ بەرگری لە نەخۆشیەکانی دڵ و بۆریەکانی، ئەو ڕاستیەش سەلمێنراوە لە زانکۆی هارڤەرد لە ئەمریکا کە لەسەر ٧٨١٤ قوتابی دەرچوو لەو ناکۆیە کرابوو دەرکەوت ئەوانەی مانگانە ١-٣ پارچە (لەوحە) لە شکولاتە دەخۆن ٣ جار کەمتر توشی نەخۆشی دڵ و مردن دەبن لەوانەی شکولاتە ناخۆن. هەروەها ئەوانەی نەخۆشی دڵیان هەیە و شکولاتە دەخۆن ١٦٪ کەمتر توشی مردن دەبن لەوانەی شکولاتە ناخۆن.
  • کاکاو نزیکەی ١٠-٢٠٪ مادەی کافاینی تیایە بۆیە بەکاردێت بۆ بەرگری لە ماندوبوون و شەکەت بوون دەکات. هەر فنجانێک لە کاکاو ماندوبوون لادەبات بێ ئەوەی کار بکاتە سەر دەمار و توڕەبوون و هەڵچوون زیاد بکات.
  • کاکاو بۆ گەدە باشە چونکە مادەی سیۆبرۆمینی تیایە و ماسولکەی گەدە خاو دەکاتەوە بۆیە دوای خواردن پارچەیەک لە شکولاتە سوودمەندە.
  • بۆ نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەناسە و هەناسەتەنگی باشە چونکە هەردوو مادەی سیۆبرۆمین و سیۆفلین بۆریەکانی هەوا فراوان دەکات و بەرگری لە ئاوسان و گیرانی بۆریەکان دەکات.
  • هێمنکەرەوەی دەروون و هاوسەنگی میزاج دەکات، چونکە شکولاتە مادەی (فینایل ئیسلامین - Phenylethylamin - PEA)ی تیایە کە کاریگەری وەک مادە چالاککەرەوەکان وایە (ئەمفیتامینەکان). هەربۆیە کاکاو زیاد دەکرێت بۆ ئەو حەبانەی چالاکی جنسی زیاد دەکەن وەک (ڤیاگرا).
  • وەک زیادکەری میزکردن بەکاردێت بۆ ئاوسانی سڵ سک و قاچەکانی کاتی پەککەوتنی دڵ، هەروەها پەستانی خوێن کەم دەکاتەوە.
  • وەک کرێم و مەرهەم بەکاردێت بۆ نەخۆشیەکانی پێست و قەلەشی مەمک و لێو، هەروەها بۆ چارەسەری ئەو قەلەشیانەی لە ئافرەتی دووگیان دروست دەبێت پاش منداڵبوون کە پێی دەڵێن (قەلەشی سوور و سپی) بەڵام ئەو چارەسەرە دەبێت لەژێر چاودێری پزیشک بێت.
  • زەیتی کاکاو بەکاردێت بۆ ماسکی دەم و چاو کە بۆ بەرگری لە جوانی قەشەنگی پێستی دەم و چاو بەکاردێت.
  • ئافرەتان بەکاری دەهێنن تاوەکو وزەیان پێ ببەخشێ کاتی بێ نوێژی.
  • بەکارهێنانی لە داروسازی وەک کرێم و مەرهەم و ڕووکەشکردنی حەبە تاڵەکان، هەروەها وەک تەحامیل.

زیانەکانی کاکاو

  • دەنکۆلەی گەنجی
  • زیادە هەستیاری پێست و ماک.
  • زیاد خواردن لە ٢٢٢ گرام لە شکولاتەی ڕەش دەبێتە ژەهراوی بوون و دەرکەوتنی نیشانەکانی سەرئێشە و دڵ هەڵچوون و خەوزڕان و لەرزینی ماسولکە و دڵەکوتە و ناڕێکی لێدانی دڵ و هەڵوەسەیەکی کەم.

کارلێککردنی کاکاو لەگەڵ دەرمانەکانی تر

کارلێککردنی لەگەڵ هەندێک دەرمان زیانی ئەبێت. وەک ئەمانە:

  • بەکارنەهێنانی لەگەڵ دەرمانی دژە خەمۆکی جۆری (وەک ناردین و پارنەیت).
  • بەکارنەهێنانی لەگەڵ حەبی (سیۆ-دۆر).
  • ئەوانەی زیادە هەستیاریان هەیە بۆ شکولاتە.
  • ئەوانەی نەخۆشی پەستانی خوێن و پەککەوتنی دڵ و فراوانبوونی دڵیان هەیە.
  • ئەوانەی نەخۆشی کۆڵۆن و پشێوی لە کرداری هەرسکردنیان هەیە.

لێکۆڵینەوە نوێیەکان لەسەر کاکاو

لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کەوا بەهۆی بوونی ڤیتامینی باشی وەک (ئەی و سی و ئی) لە کاکاو وا دەکات بەرگری لە نەخۆشیەکانی دڵ بکات هەروەک چۆن هەندێک لە سەوزە و میوەکان ئەو کاریگەریەیان هەیە.

  • زۆرجار زەیتی کاکاو هایدرۆجینی بۆ زیاد دەکرێت لە دۆخی شلی دەچێتە دۆخی ڕەقی و کەم دەتوێتەوە لەناو خوێن و بۆریەکان ڕەقدەکات و لە داهاتوو توشی نەخۆشی دڵ و مێشک دەبێت.
  • زۆرجاریش لە جیاتی شکولاتە مادەی (ئیسانس) لەجیاتی شکولاتە بەکاردەهێنن کە هەمان تام و ڕەنگی هەیە ئەوەش وا دەکات سوودی نەبێت.

ئەو شتانەی وتراوە لەسەر کاکاو

گوایە کاکاو توشی نەخۆشی دڵ و پەستانی خوێن و قەڵەوی و نەخۆشی گەدە و دەنکۆڵەی گەنجی و داخوڕانی ددانەکان و سەرئێشە و ئازاری گورچیلە و بەرد دەکات، ئەوانە وایان کرد بەکارهێنانی کەمبێتەوە هەرچەندە چەوری تێر و کۆلیسترۆڵی تیایە بەڵام مادەی دژە ئەکسەدەشی تیایە کە بەرگری لەوانە دەکات. سەبارەت بە داخوڕانی ددان شکولاتە مادە دژە بەکتریا و ئەکسەدەی تیایە بۆیە بەرگری دەکات نەوەک توشبوون، بەڵام هۆیەکەی بوونی شەکرە لە شکولاتە نەوەک کاکاوەکە. لەوانەیە شکولاتە سووتانەوەی گەدە بکات بەتایبەتی ئەوانەی خۆیان گەدەیان تەواو نییە. سەبارەت بە نەخۆشیەکانی گورچیلە و دەنکۆڵەی گەنجی و شتی تریش تاوەکو ئێستا هیچ بەڵگەیەکی زانستی لەسەر ئەوانە نییە. چونکە مادەی کوفاینی کەم تیایە بۆیە کەمتر لە قاوە خەڵک توشی خەوزڕان و بەرزبوونەوەی پەستان و کۆلیسترۆڵ و خوپێوەگرتن دەکات.

لەبەر ئەو خاڵانەی باسمان کردن ئامۆژگاری دەکرێت بۆ بەکارنەهێنانی ئەمانەی خوارەوە:

گەر بە بڕێکی کەم بەکاربهێنرێ زیانی ئەوتۆی نییە کە بگاتە پلەی مەترسی، داری کاکاو جیاوازی هەیە لەگەڵ گوێزی هیندی و کۆکا کە کۆکاینی تیا دەردەهێنرێت.



573 بینین