گەلەئەستێرە - Galaxy

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-25-01:27:00 - کۆدی بابەت: 4826
گەلەئەستێرە - Galaxy

ناوه‌ڕۆك

گە‌لە‌ئە‌ستێرە‌كان چین؟

ئە‌و كۆمە‌ڵە‌ گە‌ورە‌یە‌ كە‌ پێكھاتووە‌ لە‌ ھە‌زارە‌ھا ملیۆن ئە‌ستێرە‌ و تۆز و گازە‌كان پێیان دە‌وترێت گە‌لە‌ئە‌ستێرە‌كان Galaxies، گە‌لە‌ئە‌ستێرە‌كان لە‌ قە‌بارە‌ و شێوە‌دا جیاوازن، گە‌ورە‌ترین گە‌لە‌ئە‌ستێرە‌كان پێكھاتووە‌ لە‌ زیاتر لە‌ ترلیۆنێ ئە‌ستێرە، لە‌ ڕاستیدا زانایانی گە‌ردوون ناتوانن ئە‌ستێرە‌كان ئە‌ژمار بكە‌ن، بە‌ڵام دە‌یخە‌مڵێنن كە‌ گە‌لە‌ئە‌ستێرە‌یە‌ك چە‌ند ئە‌ستێرە‌ بە‌ ئە‌ندازە‌ی قە‌بارە‌ی خۆر دە‌توانێ لە‌ خۆ بگرێت، پاش لێكۆڵینە‌وە‌ لە‌سە‌ر قە‌بارە‌ و درە‌وشانە‌وە‌یان.

جۆرە‌كانی گە‌لە‌ئە‌ستێرە‌ - Type of Galaxies 

چە‌ند جۆرێكی جیاواز لە‌ گە‌لە‌ئە‌ستێرە‌ ھە‌یە‌، «ئە‌دوێن ھابل» كە‌ زانایە‌كی گە‌ردوونییە‌ و بە‌ ناوی ئە‌وە‌وە‌ تە‌لیسكۆپی ھابلی بۆشایی ناونراوە‌، یە‌كە‌مین كە‌س بووە‌ گە‌لە‌ئە‌ستێرە‌كان پۆلێن بكات لە‌ بیستە‌كانی سە‌دە‌ی ڕابردوودا، زۆربە‌ی بە‌ گوێرە‌ی شێوە‌كانیان بووە‌.
وە‌ تاكو ئێستاش زانایانی گە‌ردوون ئە‌و پۆلێنە‌ی گە‌لە‌ئە‌ستێرە‌كان بە‌كاردە‌ھێنن كە‌ ھابل گە‌شە‌ی پێدابوو.

گە‌لە‌ئە‌ستێرە‌ لولپێچە‌‌كان - Spiral Galaxies

كاتێك یە‌كێك وشە‌ی گە‌لە‌ئە‌ستێرە‌ بە‌زاریدا دێت خە‌ڵكی بیر لە‌ گە‌لە‌ئە‌ستێرە‌ لولپێچە‌‌كان دە‌كە‌نە‌وە‌، گە‌لە‌ئە‌ستێرە‌ لولپێچە‌كان پێكھاتووە‌ لە‌ ھە‌ڵئاوسانێك كە‌ لە‌ ناوە‌ڕاستیدایە‌ و لە‌ باڵە‌ لولپێچە‌كان، باڵە‌ لولپێچە‌كان پێكھاتووە‌ لە‌ گاز و تۆز، و ئە‌ستێرە‌ نوێیە‌كان كە‌ لە‌و ناوچانە‌ دروست بووە‌كە‌ گاز و تۆزە‌كە‌یان چڕی زۆرترە‌.

ڕێگە‌ی كاكێشان - The Milky way 

زۆر گرانە‌ زانیاری لە‌سە‌‌ر جۆری ئە‌و گە‌لە‌ئە‌ستێرە‌یە‌ی كە‌ لە‌ سە‌ری دە‌ژین بزانرێت، چونكە‌ گاز و تۆز و ئە‌ستێرە‌كان بە‌ربە‌ستن لە‌ بە‌ردە‌م زانایانی گە‌ردووندا بۆ دە‌ستكە‌وتنی بینینێكی باش بۆ گە‌لە‌ئە‌ستێرە‌كە‌مان، وە‌ لە‌ چاودێری كردنی گە‌لە‌ئە‌ستێرە‌كانی تر و ئە‌نجامدانی پێوانە‌كانی ناو گە‌لە‌ئە‌ستێرەكە‌ی خۆمان «ڕێگە‌ی كاكێشان»، زانایانی گە‌ردوونی بە‌رە‌و ئە‌وە‌ بردووە‌ كە‌ بڕوایان بە‌وە‌ بێت كە‌ كۆمە‌ڵە‌ی خۆری خۆمان دە‌كە‌وێتە‌ گە‌لە‌ئە‌ستێرە‌ی لولپێچە‌وە‌.
توخمە‌كان و ھێزە‌كان و ھە‌بوونی وزە‌ لە‌ گە‌لە‌ئە‌ستێرە‌ی ڕێگە‌ی كاكێشان، ھە‌ر ئە‌وانە‌یە‌ كە‌وا دە‌ردە‌كە‌وێت لە‌ جۆرە‌كانی تری گە‌لە‌ئە‌ستێرە‌كاندا ھە‌بن.

گە‌لە‌ئە‌ستێرە‌ ھێلكە‌ییە‌كان (ئە‌ھلیجی) - Elliptical Galaxies 

نزیكە‌ی یە‌ك لە‌سە‌ر سێی گە‌لە‌ئە‌ستێرە‌كان تە‌نھا ھە‌وری گازی قە‌بە‌ن لە‌ ئە‌ستێرە‌كان دروست بوون، زۆربە‌یان وە‌كو تە‌نە‌ گۆییە‌كان دە‌ردە‌كە‌ون، ئە‌وانی تری زیاتر كشاون، ئە‌وە‌ گە‌لە‌ئە‌ستێرانە‌ پێیان دە‌وترێت گە‌لە‌ئە‌ستێرە‌ ھێلكە‌ییە‌كان Elliptical Galaxies، گە‌لە‌ئە‌ستێرە‌ ھێلكە‌ییە‌كان ھە‌ندێ جار چە‌قە‌كانیان زۆر درە‌وشاوە‌ن زۆر بە‌ كە‌می تۆز و گازی ھە‌یە‌، گە‌لە‌ئە‌ستێرە‌ ھێلكە‌ییە‌كان وە‌كو «M87».
گە‌لە‌ئە‌ستێرە‌كانی قە‌بە‌ن پێیان دە‌وترێت گە‌لە‌ئە‌ستێرە‌ ھێلكە‌ییە‌ زە‌بە‌لاحە‌كان، بە‌ڵام گە‌لە‌ئە‌ستێرە‌ ھێلكە‌ییە‌كانی تر كە‌ زۆر بچووكن پێیان دە‌وترێت گە‌لە‌ئە‌ستێرە‌ ھێلكە‌ییە‌ كورتە‌ بنە‌كان.

گە‌لە‌ئە‌ستێرە‌ ناڕێكە‌كان - Irregular Galaxies 

گە‌لە‌ئە‌ستێرە‌ ناڕێكە‌كان ئە‌و گە‌لە‌ئە‌ستێرانە‌ن كە‌ سیفە‌تە‌كانیان ناگونجێت لە‌گە‌ڵ سیفە‌تە‌كانی ھە‌ر جۆرێكی تر لە‌ پۆلێنە‌كانی ھابل، وە‌كو لە‌ ناوە‌كە‌یە‌وە‌ دیارە‌ ئە‌مانە‌ گە‌لە‌ئە‌ستێرە‌یە‌كن شێوە‌یە‌كی تایبە‌تیان نییە‌، و زۆر لە‌م گە‌لە‌ئە‌ستێرانە‌ وە‌كو (ھە‌وری ماجالانی گە‌ورە‌).


سەرچاوەکان



1391 بینین