ڕێگاکانی هەڵگرتنی پەتاتە

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-04-27-20:11:00 - کۆدی بابەت: 4910
ڕێگاکانی هەڵگرتنی پەتاتە

ناوه‌ڕۆك

هەڵبژاردنی شوێنی گونجاو

لەپێناو ئەوەی پەتاتە بە شێوەیەکی باش هەڵبگیرێت رێنمایی دەکرێین بە پاککردنەوەی پەتاتەکە لە هەر قوڕێک کە پێوەیەتی پاش دروێنە کردنی، دواتر لێگەڕانی لە دەرەوە تاکو کەمێک وشک دەبێتەوە، دواتریش لە شوێنێکی کەمێک سارد دادەنرێت، هەروەها تاریک بێت; چونکە گەر پەتاتە بە رێژەیەکی زۆر بەر تیشکی ڕووناکی بکەوێت دەبێتە هۆی چڕبوونەوەی سۆلانین(solanine)، کە ئەویش ماددەیەکی ژەهراوییە. پەتاتە بەشێوەیەکی ئاسایی دروستی دەکات بۆ ڕاونانی مێرووەکان، لەگەڵ زیادبوونی ماددەی کلۆرۆفیل کە بە ڕەنگی سەوز دەردەکەوێت لەسەر پەتاتەکە، هەروەها جێی بەبیرهێنانەوەیە کە دەکرێت پەتاتەکە بکرێتە ناو سەلـلەوە،یان قاپەوە، یان کیسەی کاغەز، وە نابێت لە نزیک پیاز هەڵبگیرێت، چونکە دەبیتە هۆی ئەوەی زوو تێکبچێت. 

هەڵگرتن لە پلەی گەرمی گونجاودا

پسپۆڕان ئامۆژگاری دەکەن بە هەڵگرتنی پەتاتە لە پلەیەکی گەرمی کە لە نێوان ٧,٢ - ١٠ پلەی سیلیزی بێت، چونکە گەر لە پلەیەکی گەرمی کەمتر لەوە هەڵبگیرێت دەبێتە هۆی ئەوەی نیشاستەکان شی ببنەوە بۆ شەکر، کە ئەمەش دەبیتە هۆی کۆبوونەوەی لە پەتاتەکەدا و دەبێتە هۆی ڕەشبوونەوەی لەکاتی لێنانیدا، بۆیە پێویستە گەرم بکرێتەوە بە هێواشی تا دەگاتە پلەی گەرمی ژوور بەر لە لێنانی، ئەوەش بۆ سنوردارکردنی ئاستی شەکر تێیدا و کەمکردنەوەی مەترسی گۆڕانی ڕەنگەکەی، هەروەها وا باشترە کە پەتاتە لە جێگەیەکدا هەڵبگیرێت کە ئاستی شێی بەرزبێت و بگاتە نزیکەی ٩٠ لەسەد. 

دەستەبەر کردنی شێ 

پێویستە پەتاتە لە شوێنێکی شێداردا هەڵبگیرێت بۆ ڕێگری لە وشکبوونەوەی، چونکە پەتاتە ڕێژەی لە سەدا ٨٠ـی ئاو لەخۆ دەگرێت، وە هەڵگرتنی لە جێیەکی شێداردا بۆ پاراستنی لە وشکبوونەوە، بۆیە وا بەباش دەزانرێت لە کیسەی پلاستیکی کونکراودا هەڵبگیرێت، کە ئەمەش شێ زیاد دەکات و لە دەست دانی ئاویش کەم دەکاتەوە، پێویستیش ناکات بەتەواوەتی کیسەکە دابخرێت، چونکە ئامانج لێی دەستەبەرکردنی هەوایەکی پاکە، وە کەمکردنەوەی ئاستی دوانە ئۆکسیدی کاربۆن و رێگری لە تێکچوونی پەتاتەکە. 

چەند ئامۆژگارییەکی گشتی بۆ هەڵگرتنی پەتاتە

چەند ئامۆژگارییەک هەیە کە پێویستە لەکاتی ئاگاداری بین لەکاتی هەلگرتنی پەتاتەدا، لەوانەش:

-هەڵگرتنی پەتاتە بە بڕێک کە بەس بێت بۆ بەکارهێنان لە وەرزەکانی پاییز و زستان، چونکە هەر بە گەیشتنی وەرزی زستان دەستدەکات بە دەردانی چرۆ، دواتریش ئامادە دەبێت بۆ چاندن. 
-هەلگرتنی پەتاتە دوور لە بەرهەمە خۆراکییەکانی دی; بۆ رێگری لە تێکەڵبوونی تامەکان، وە بۆ رێگری لە زوو پێگەیشتنی.
-نەشۆردنی پەتاتە تەنها ڕاستەوخۆ پێش بەکارهێنانی نەبێت بۆ لێنانی.


سەرچاوەکان

509 بینین